riklam

زمانی جەستە چی لەسەر کۆبوونەوەی لووتکە ئاشکرادەکات؟

جیهان 04:58 PM - 2018-06-12
.

.

کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاو کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور، جێی باسی ميدیاکانی جیھانەو لەزۆر لایەنەوە شیکاری بۆ ئەو دیدارە دەکرێت، یەکێک لەوانەش زانستی زمانی جەستەیە.

بە وتەی شارەزایانی زمانی جەستە، لەرێی جووڵەی جەستەو دەموچاوی کەسەکانەوە دەتوانرێت لایەنێکی دەروون و بۆچوونی کەسی بەرامبەر ئاشکرابکرێت، لە رۆشنایی ئەم راستییەشەوە خوێندنەوە بۆ دیدارەکەی نێوان ترامپ و کیم دەکرێت.

کارین لیۆنگ لێپرسراوی رێکخراوی (ئینفلۆنس سولوشن) کە تایبەتە بە خستنەرووی راوێژو راھێنان لە سەنگاپورا، ئاماژەی بەوە داوە کە تەوقەکردنی ھەردوو سەرۆک مۆرکێکی ھاوڕێیانەی پێوە دیاربووە.

دۆناڵد ترامپ بەوە ناسراوە کە لەکاتی تەوقەکردن لەگەڵ سەرۆک و نێردراوی وڵاتاندا، دەستیان بە شێوەیەکی توند دەگوشێت، بەڵام ئەوەی سەرنجدرا، ترامپ لەم دیدارەیدا ئەو رەفتارەی بەرامبەر بە کیم ئەنجام نەدا.

بە وتەی لێپرسراوەکەی ئینفلۆنس سولوشن، دۆناڵد ترامپ زۆرترین کاتی گفتوگۆکانی بۆ خۆی بردبوو و لەکاتی دیدارەکەو ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنەکەدا، زۆرینەی قسەکان دۆناڵد ترامپ دەریدەبڕی، لە بەرامبەردا کیم جۆنگ ئۆن زیاتر سازش و بێدەنگبوونی پێوە دیاربوو لە کۆبوونەوەکەدا.

بە بۆچوونی لێپرسراوی رێکخراوەکە، سەرۆکی ھەردوو وڵات لە شاردنەوەی راڕاییەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون و ھەردوولا لە دیدارەکەدا دڵەڕاوکێیان پێوە دیاربوو.

لە لایەکی تریشەوە، ئالان پییس پسپۆڕ لە زمانی جەستەو نووسەری چەندین کتێب لەسەر ئەو باسە، بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: تەوقەکردنەکەیان ماوەی ١٣ چرکەی خایاندووە، سەرۆکی ئەمریکاش سەرەتا لە تەوقەکردنەکەدا دەستپێشخەر بوو و دەستی سەرۆکی کۆریای باکووری گرت، دواتر دەستی ھێنا بە شانیدا، ئەمەش بۆ ھێشتنەوەی ھەیمەنەی خۆی بوو لەو دیدارەدا، کە شارەزایانی خوێندنەوەی ئاماژەکانی جەستەی سیاسییەکان لەمبارەیەوە بۆچوونیان وایە، کە دەستھێنان بە شانی کەسی بەرامبەردا لەکاتی ئەنجامدانی دیبەیتی نێوان کۆتا دوو کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نیشانەوەی براوەیی دیبەیتەکەیە، تەنانەت پێش ئەوەی دیبەیتەکە دەستیپێکردبێت.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا، کە تەوقەکردنەکەیان راستەوخۆیانە نەبوو، بەڵکو جوڵەیەکی دەستی سەرو خوار بوو و ھەردوولا دەستی ئەوى تریان لەخۆی نزیکتر دەکردەوە، کە کەسیان نەیاندەھێشت ئەوی تریان بگات بە باڵادەستی لەو دیدارەدا.


PUKmedia كوردسات

34.jpg

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket