عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك ستایشی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن
ریپۆرتاژ 04:22 PM - 2018-06-12.
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی ژیان، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری، له‌به‌غدا به ئاڕاسته‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌یه‌كێتی هه‌نگاوی ناوه‌و داوای له‌لایه‌نه عیراقیه‌كان كردوه په‌رله‌مانتاره‌كانیان بنێرن بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و پرۆژه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه‌شیه‌وه كه تێیدا بڕیاردرا به‌هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له كه‌ركوك‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه عیراقیه‌كان ستایشی ده‌كه‌ن.
به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی ئه‌و شاره‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كردۆته‌وه.
سایتی ژیان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له‌به‌غداوه زانیویه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاردا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌پێی پێشبینی خۆیان ده‌نگی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و ئه‌نجامه‌كانی كه‌ركوك به حه‌زی ئه‌و نه‌بووه، بۆیه به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی ئه‌و شاره‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كردۆته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی به‌رهه‌م ساڵح بۆ لێدان له‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه لێكده‌درێته‌وه كه یه‌كێتی له‌و شاره به‌ده‌ستی هێناوه.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی بۆ سایتی ژیان رایگه‌یاندوه، "به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان‌و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه باسی له قه‌باره‌ی ئه‌و ساخته‌كارییه كرد كه له عیراق به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك كراوه".
وتیشی "به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی بڕیاری پێویستی تاوتوێ كرد له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تر، نوێنه‌رانی كورد‌و به‌رهه‌م ساڵح چالاكییه‌كی به‌رفراوانیان هه‌بوو له ده‌ركردنی بڕیاری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌می پارێزگاكانی عێراق".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست سایتی ژیان كه‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح به به‌شێك له‌لایه‌نه عیراقیه‌كانی راگه‌یاندوه، له‌كه‌ركوك ساخته‌كاری له‌ده‌نگه‌كان كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی كوردی‌و بۆیه پێویسته ئه‌وانیش له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه.
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌شڵێت، به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆبوونه‌وه‌كانیدا باسی له‌پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقی كردوه له‌گه‌ڵ پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای كه‌ركوك.
هه‌وڵه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دابوو، كه لایه‌نه عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیانپێكردبوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌كه‌ركوك‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان و له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ به‌غدا، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك ستایشی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن كه به سه‌ركرده‌كانی به‌غدای راگه‌یاندوه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
PUKmedia به سوپاسه‌وه له سایتی ژیان- وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25