خه‌جاڵه‌تی مێژوو بن!!
بیروڕا 03:29 PM - 2018-06-12.
ئۆ تۆ ڤۆن بسمارك 1815-1898 دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ((ئیراده‌ی بڕیاری سیاسی له‌وه‌دایه كه مرۆڤ به‌ر له هه‌موو شتێك گوێ له ناڵه‌ی ئه‌سپی مێژوو بگرێت)) ئه‌م وته راسته‌ی ئه‌و پیاوه كۆمه‌ڵێك مانا له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ی كه زۆر ئاسانه‌و باشی تێده‌گه‌ین ئه‌وه‌یه، مرۆڤ هه‌ركارێك بكات ده‌بێت ئاوڕ له مێژوو بداته‌وه به‌وه ده‌توانێ دوژمن و دۆسته‌كانی لێك جیابكاته‌وه‌و نه‌خشه‌رێگه بۆ خۆی هه‌ڵچنی، له‌راستیدا ئه‌و وته‌یه وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌قاو ده‌ق بۆ ئێمه وترابێت، ئێمه‌ی كورد ئه‌گه‌ر واز له سه‌رده‌می ئیسلامی و عوسمانی و سه‌فه‌وی بێنین ته‌نها ئاوڕ له سه‌ده‌ی بیست و بیست و یه‌ك بده‌ینه‌وه، عه‌ره‌ب و توركمانه شۆڤینیه‌كان، هه‌رچی خوا پێی ناخۆش بێ و نه‌فره‌تی لێكردبێت ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كورد‌و كوردستان كردوویانه‌و شاباشیشیان پێلداوه، كێ هه‌یه نه‌زانی بزووتنه‌وه‌ی شه‌وافیقه‌ومه‌چی له 1959 له موسڵ و كه‌ركوك چیان به كورد كردووه، له 1963 دا هه‌ر ئه‌وانه‌و دیسان له‌ژێر ناوی عروبه‌و به توركه شۆڤینیه‌كانیشه‌وه له چوارچێوه‌ی هێزی به‌دناوی (حه‌ره‌سی قه‌ومی) وه، له‌ژێر دروشمی ((سه‌ری كورد بۆ ئێمه‌و ماڵ بۆ ئێوه)) واته هه‌رچی كورد هه‌یه بیكوژن و ماڵ و حاڵه‌كه‌ش حه‌ڵاڵتانه، به‌وه مه‌نجه‌نیقه‌كیان داخست، هه‌رچی له ده‌ستیان هات كردیان، دوای ئه‌وانه‌ش ئینجا وه‌ره سێ كوچكه‌ی ((كۆچ پێكردن و عه‌ره‌باندن و به‌عساندن)) پاشان كیمیاباران و ئه‌نفال و روخاندنی (4500) شار‌و شارۆچكه و دێهات، له‌راستیدا چیرۆكی دوژمنایه‌تی ئه‌و شۆڤینیانه‌و كلكه‌كانیان ئه‌وه‌نده دوورودرێژه زۆر زۆری ده‌وێت هه‌موی بوترێت، جێگای سه‌رسوڕمانه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و راستیانه به‌شێك له به‌ناو سه‌ركرده كورده‌كان كه هه‌تا دوێنێ لافی كوردایه‌تی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریان لێده‌داو په‌نجه‌كانیان هه‌ڵده‌شه‌قاند گوایه كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕن و به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئارامی ده‌به‌ن، گوێ به پۆست و كورسی سیاسه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی ناده‌ن، مخابن له‌شه‌و و رۆژێكدا له خه‌فه‌تی كورسی و ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌یان له‌بیرده‌چێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناڵه‌ی ئه‌سپه‌كانی مێژوش، به رون و ئاشكرا ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌وانه تێكه‌ڵده‌كه‌ن كه له‌پێشدا ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێستاش به‌وردی دیقه‌تی ده‌ست و قامكیان بده‌یت، په‌ڵه‌ی خوێنی سوری شه‌هیدانی كورد‌و كوردستانیه‌تیان پێوه ماوه، كه‌للـه سه‌ره‌كانیان هه‌ڵپاچی ئه‌وه‌نده وێنه‌ی كیمیابارانكراو و ئه‌نفال كراوه‌كانیان تێدایه ده‌توانری هه‌زاران فلیمی سینه‌مایی لێوه به‌رهه‌مبهێنرێ، ئێستاش دڵیان هه‌ڵكۆڵی، كه‌ف و كوڵی دوژمنایه‌تیان نه‌مردووه هه‌ر حه‌ز به مژینی خوێنی كورد ده‌كه‌ن، ده‌ك خه‌جاڵه‌تی مێژوو بن، پاش ئه‌و هه‌موو دوژمنایه‌تیه تازه به‌تازه ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌وانه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیه‌تی كه‌ركوك هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بخرێته‌به‌ر مه‌نگه‌نه‌ی هات و نه‌هات، ئاخر هه‌ی نه‌فامینه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و رقه كاڵفامیه‌تان سه‌ربگری كه دڵنیامه سه‌رناگرێ، ئێوه هیچ وه‌رناگرن هه‌رئه‌وه‌نده ده‌بنه كه‌وا سوری به‌ر له‌شكر، هه‌ی نمه‌كی هێزی پێشمه‌رگه بتانگرێ كاتێك ئێوه له‌سه‌ر پێخه‌فی دۆلار‌و هه‌ناسه‌ی ساردی ئه‌و گه‌له، شه‌وانی سورتان به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌و پێشمه‌رگانه سینگی خۆیان كردبووه سوپه‌رو ئێوه‌یان ده‌پاراست و ئارمیان بۆ دابینده‌كردن، ئینجا دێن به كلك گرێدان له‌گه‌ڵ دوژمنان ده‌نگیان لێده‌سننه‌وه‌و به هاووڵاتی هه‌ژماریان ناكه‌ن، له كۆتایدا ترسم له‌وه‌یه ئێوه ئه‌وه سوڕ بزانن كه كارێكی زۆر خراپ ده‌كه‌ن به‌ڵام وه‌كو كه‌ری دێزه‌تان لێ هاتبێ و بڵێن ((قیروسیا له خۆم، با باری خاوه‌نه‌كه‌م بكه‌وێته ناو قوڕه‌وه))
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27