ئه‌ده‌بیاتی ته‌نز له ساڵۆنی كوردستانی نوێ
ئەدەب وهونەر 02:40 PM - 2018-06-12.
ئه‌مڕۆ 12-6-2018 كۆڕێك بۆ د.شێركۆ عه‌بدوڵڵا سازكرا سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیاتی ته‌نز له ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و نووسه‌ره‌دا.
كۆڕه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌وته‌ی ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌ستیپێكرد، له وته‌كه‌یدا دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به‌وه كرد ساڵانێكه د.شێركۆ به‌رده‌وام گۆشه‌ی تایبه‌تی هه‌یه له رۆژنامه‌كه‌یانداو ئه‌وه‌ش شانازییه نووسه‌رێكی وه‌كو د.شێركۆ به‌وشێوه‌یه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات و بابه‌ته‌كانی خوێنه‌رێكی به‌رچاوی هه‌یه.
دواتر د.شێركۆ عه‌بدوڵڵا باسی له چۆنیه‌تی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كار‌و نووسینه‌كانی كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه به چه‌ند شێوه كاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێوه‌ی ته‌نز كردووه، هه‌روه‌كو ده‌ركردنی گۆڤاری سیخورمه، نووسینی زنجیره دراما‌و به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌و كه‌شكۆڵ و وه‌رگێڕانی فیلم كارتۆنی منداڵان و چه‌ندین بابه‌تی جیاوازی تر..
د.شێركۆ باسی له‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ی نووسینه‌كانی كورتن له‌شێوه‌ی بابه‌ت یان نامیلكه‌و كتێب بڵاوبوونه‌ته‌وه، تائێستا نووسینی درێژ یان رۆمانی نه‌بووه، به‌وهیوایه‌ی بتوانێت له داهاتوودا له‌وجۆره نووسینانه‌ش بنووسێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، نووسینی ته‌نز ئامێز كه‌مێك سه‌خته، به‌وپێیه‌ی ره‌خنه‌ی جۆراوجۆر له بارودۆخ و سه‌رده‌م و كه‌سه‌كان ده‌گریت، به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك بینوسیت كه مه‌به‌ست پارچه پارچه كردنی نووسینه‌كه‌و ئه‌وه نه‌بێت كه نووسینه‌كه‌ت له‌سه‌ر نووسیوه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌ك بێت كه خوێنه‌ریش ئاسان لێی تێبگات و بتوانرێت له‌ڕێی ئه‌و ره‌خنه ته‌نز ئامێزه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌رت نووسیوه به‌ره‌و باشتری ببه‌یت و به‌ره‌و بتیادنانه‌وه هه‌نگاوی بۆ بنرێت.
پاشان ئاماده‌بووان به سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد‌و د.شێركۆش وه‌ڵامی سه‌رجه‌میانی دایه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌سه‌رهاتێك له‌لایه‌ن د.شێركۆو ئاماده‌بووانه‌وه باسكران كه له ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریانداو له‌كاتی كاره‌كانیاندا روبه‌ڕوویان هاتوه‌ته‌وه.
له كۆتاییشدا ستران عه‌بدوڵڵا خه‌ڵات و رێزلێنانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی پێشكه‌شی د.شێركۆ كرد‌و هێوایان خواست كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵیان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23