riklam

شاناز ئیبراهیم: ئه‌م ئارامییه‌مان له‌سایه‌ی شه‌ونخونی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایشه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:41 PM - 2018-06-11
.

.

ئه‌مڕۆ 11-6-2018 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئازادی سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی كرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای پێشوازیكردنی هه‌ڤاڵانه‌، ئه‌نوه‌ر كه‌ریم لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئازادی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ لێپرسینه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی خاتوو شانازو رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوو و ئێستاش خاتوو شاناز بێ جیاوازی پشتو پشتیوانی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بووه‌ له‌ سه‌رجه‌م سنوره‌كانداو هه‌ر ئه‌و خه‌مخۆرییه‌ش وایكردووه‌ كه‌ داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی پاراستنی رێبازه‌كه‌ی مام بێت .

دواتر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ وته‌یه‌كدا له‌ به‌رده‌م كادران و هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئازادی و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ له‌ سنوری كۆمیته‌ی ناوبراو رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر شه‌ونخونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ناوخۆ نه‌بوایه‌ ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ باری ئاسایش و ئارامی وه‌ك ئێستا نه‌ده‌بوو، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ داینه‌مۆی ئه‌م كه‌ش و ئارامییه‌ن كه‌ ئێستا هه‌موو شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین، لای خۆمه‌وه‌ سه‌ری ڕێز بۆ یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس داده‌نوێنم، ئه‌وان سه‌ربازی ونن، ئه‌وان خوێن ده‌به‌خشن تا ئه‌م وڵاته‌ به‌ كه‌ناری ئارامی بگات.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو لێپرسراو و كارگێڕو ئه‌ندام و كادیرانی كۆمیته‌كه‌ به‌خشرایه‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ له‌ سنوری كۆمیته‌ی رێكخستنی ئازادی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket