په‌یكه‌رسازێكی كورد په‌یكه‌ره له‌ناوچووه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دروستده‌كاته‌وه
ئەدەب وهونەر 06:16 PM - 2018-06-11.
شوان كه‌مال، یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رسازو هونه‌رمه‌نده ناسراوانه‌ی كورده كه ئاسمانی هونه‌ره‌كانی بڕیوه‌و په‌یكه‌ره‌كانی له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز نمایش ده‌كرێن. به شێوه‌یه‌ك ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌ناوچوون دووباره دروستیان ده‌كاته‌وه‌و له وڵاتانی جیهان و له شوێنه گشتیه‌كان داده‌نرێته‌وه، ئه‌و په‌یكه‌رسازه‌ش به كوردی ناوی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌رانه هه‌ڵده‌كۆڵێت و بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌مێنێته‌وه‌و شانازییه بۆ كورد كه هونه‌رمه‌ندێكی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێت و په‌یكه‌ره به‌ناوبانگ و گرنگه‌كانی جیهان دروستبكاته‌وه.
وه‌كو سایتی PUKmedia به‌پێویستمان زانی دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده سازبكه‌ین و چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به هونه‌ر له كوردستان و له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و چۆنیه‌تی پێشكه‌وتنی هونه‌رمه‌ندو كاره‌كانی له كۆن و نوێ‌دا له‌گه‌ڵی تاووتوێ بكه‌ین.
بیرۆكه‌و خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ندو سه‌لیقه‌و وردی و لێزانین گرنگن
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی وه‌كو په‌یكه‌رسازێك ژینگه‌ی كاركردن بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان چۆن ده‌بینێت؟ وتی: كاركردن له پرۆژه‌ی هونه‌ری كارێكی ئاڵۆز‌و درێژخایه‌نه، پێویستی به زۆر شت هه‌یه، له‌وانه بیرۆكه‌و خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ندو سه‌لیقه‌و وردی و لێزانین، تا هونه‌رمه‌نده‌كه بتوانێت كارێكی سه‌ركه‌وتوو و جوان ئه‌نجامبدات. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پرۆژه‌كه‌یه كه هێنده‌ی كاره هونه‌ریه‌كه گرنگه، ئه‌ویش لایه‌نی سپۆنسه‌رو دابینكردنی پاره‌ی پرۆژه‌كه دوای رێپێدان و دابینكردنی شوێن بۆ پرۆژه‌كه‌ی یان په‌یكه‌ره‌كه.
كاركردنی هونه‌ری له‌نێوان كوردستان و وڵاتانی تر جیاوازه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌كو په‌یكه‌رسازێكی كورد چ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كاركردن له كوردستان و ئه‌وروپا ده‌بینێت؟ شوان كه‌مال وتی: به‌راوردكردن له‌نێوان كوردستان و ئه‌وروپا زۆر جیاوازه، چونكه له‌ڕاستیدا له كوردستان ئاسانه‌و پێویستی به هیلاكی و ماندوبوونی زۆر ناكات، به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی داموده‌زگای هونه‌ری و شوێنی تایبه‌تیمان نیه له شاره‌وانیه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی وردی پرۆژه‌كان بكات، یان با بڵێین خه‌ڵكی پسپۆڕی بواره‌كه‌مان نیه یان ناهێڵن خه‌ڵكی زۆر شاره‌زا له‌و شوێنانه كاربكات، چیتر زۆر گوێ نه‌دراوه به پرۆژه‌و كاره‌كه تا چه‌ند گرنگ و پێشكه‌وتوو بێت. به‌ڵام له ئه‌وروپاو وڵاتانی تر كارێكی گرانه، چونكه داموده‌زگای تایبه‌تیان هه‌یه له شاره‌وانیه‌كان كار له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن، كاتێك پرۆژه‌یه‌ك روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه چه‌ندین فلته‌ر هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی، كاتێكیش خۆیان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بێت بیانه‌وێت دروستی بكه‌ن، ده‌گه‌ڕێن به‌دوای باشترین و شاره‌زاترین هونه‌رمه‌ندو په‌یكه‌رساز بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه.
كاركردن له كوردستان وه‌كو پێویست نیه
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی ره‌خنه‌گرتن له‌و پرۆژه هونه‌رییه په‌یكه‌سازیانه به‌رپاكرا كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێن و له شوێنه گشتییه‌كاندا داده‌نرێن، رای تۆ له‌وباره‌یه‌وه چیه؟ وتی: هۆكاری ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌و كارانه‌ی كراون یان وه‌كو پێویست نه‌بووه، یان وه‌كو باسمكرد له‌به‌ر نه‌بوونی داموه‌ده‌زگای هونه‌ری و كلتوری راسته‌قینه‌ی بێ سانسۆر‌و فیلته‌ر له شوێنه گشتیه‌كان دانراون.
وتیشی: له كوردستان چۆن گرفتی سیاسی و ئابوریمان هه‌یه، گرفتی هونه‌ریشمان هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر هۆكاره‌كه‌ی زیاتر بارودۆخه سیاسییه‌كه‌یه كه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ری. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ دروستكردنی پرۆژه‌و كاری هونه‌ری په‌یكه‌رسازی پێویستمان به كارگه‌و وه‌رشه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئه‌وروپاو وڵاتانی تر هه‌ر له‌كۆنه‌وه ئه‌م شوێنانه‌یان هه‌بووه، په‌یكه‌رساز كاتێك پرۆژه یان بیرۆكه‌یه‌كی هه‌بووبێت دوای رێپێدان و دابینكردنی بودجه‌ی كاره‌كه ده‌بێت روو له‌م شوێنانه بكات بۆ ئه‌نجامدانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی، هه‌روه‌ك له به‌غداش كارگه‌یه‌كی وا هه‌بوو زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی عیراقی ساڵی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان له‌و كارگانه داڕێژراون، كاریان خراپ نه‌بوو، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ئه‌ویش به‌ره‌و دواوه رۆیشتووه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی عیراق. هه‌روه‌ها له كوردستانیش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌وڵدراوه كاری برۆنز بكرێت، به‌ڵام زۆر ساده‌و سه‌ره‌تایی بوو، كاره‌كان دڵخۆشكه‌ر نه‌بوون.
20 ساڵ لێپرسراوی به‌ناوبانگترین كارگه‌ی په‌یكه‌ر بووه له ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا
راشیگه‌یاند: خۆم جگه له خوێندنی هونه‌ر له په‌یمانگاو كۆلێژ‌و ئه‌كادیمیه، هه‌ر له كۆنه‌وه خولیای ئه‌وه‌م هه‌بوو به شێوه‌یه‌كی جوان و پێشكه‌وتوو كاری پیكه‌ر بكه‌م، ماوه‌ی 25 ساڵیشه له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیاو سوید به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه كارم له‌م به‌شی ته‌كنیكه‌ی په‌یكه‌رسازی كردووه، هه‌روه‌ك له ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی 20 ساڵ لێپرسراو بووم له به‌ناوبانگترین كارگه‌ی په‌یكه‌ر له ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه له سوید به‌هه‌مانشێوه لێپرسراوی ئه‌م به‌شه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی ئێجگار زۆرم له‌و بواره‌دا په‌یدا كردووه.
په‌یكه‌رێكی به‌ناوبانگی له هه‌ولێر داناوه
سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی ته‌كنیك و تواناكانی بۆ كوردستان، شوان كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش وه‌ك په‌یكه‌رسازێكی كورد هه‌ستمكرد گرنگه ئه‌م ته‌كنیكانه بگه‌یه‌نمه‌وه كوردستان و هونه‌رمه‌ندان و په‌یكه‌رسازان بێبه‌ش نه‌بن، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه نه‌هێڵم كه ده‌یانوت شوان تواناكانی ته‌نها بۆ ئه‌وروپایه، هه‌ربۆیه هاتمه‌وه پرۆژه‌یه‌كی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی برۆنزم نووسی و كردمه راپۆرت و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریم كرد، به هاوكاری هه‌ڵگورد جوندیانی كه خۆشی هونه‌رمه‌نده‌و پشتگیری پرۆژه‌كه‌ی كردم، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرۆژه‌یه‌م وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها ویستم كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی په‌یكه‌ری دروستبكه‌م، ئه‌گه‌ر بكرێت له ئه‌ڵمانیاو سوید پاشان بیانهێنمه‌وه بۆ كوردستان، ئه‌وانیش تائێستا به‌داخه‌وه نه‌كراون و ته‌نها ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی (یۆستیسیا)م بۆ كرا كه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دادی شاری هه‌ولێر دانراوه، ئه‌و په‌یكه‌ره‌ش لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كنیكی له ئاستێكی به‌رزدایه‌و تائێستا له عیراق و كوردستان كاری برۆنزی وا پاك نه‌كراوه، چونكه به ته‌كنیك و كوالێتی ئه‌ڵمانی و ده‌ستی كورد به‌رهه‌مهاتووه.
له ئه‌وروپا شوێنێكی تایبه‌ت نیه هونه‌رمه‌نده كورده‌كان كۆبكاته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كورد په‌یكه‌سازی هه‌یه مۆركێكی جیهانی هه‌بێت؟ نموونه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كێن؟ ئه‌و په‌یكه‌رسازه وتی: هه‌روه‌ك چۆن بۆ سینه‌ماو شانۆ ساڵانه ئاهه‌نگی بۆ ده‌كرێت و خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كرێت، هونه‌ری شێوه‌كاریش بیناله‌و پێشانگاو سیره‌مۆنی خۆی هه‌یه‌و ساڵانه نمایشی كاری هونه‌ری و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێت له جیهان، به‌ڵام كورد هیچ رۆڵێكی دیاری له‌مانه نیه، چونكه ئه‌مانه داموه‌ده‌زگاو سه‌ندیكاو موئه‌سه‌سات به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هونه‌رمه‌ندان و كاره‌كانیان ده‌ناسێنن و سپۆنسه‌ریان ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه كورد هه‌روه‌ك چۆن له‌ناوه‌وه كێشه‌ی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌یه، شوێنێكی وامان نیه هه‌موو كورد له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆبكاته‌وه‌و كاریان بۆ بكات، ئه‌وه‌شی هه‌یه له ئه‌وروپا له‌ژێر ناوی رێكخراو ئه‌وانه حزبین و كاری لاوه‌كی ده‌كه‌ن، دوورن له كاری هونه‌ری و كلتوری و نزیككردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان له داموه‌ده‌زگا حكومی و شاره‌وانیه‌كان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه لێره‌و له‌وێ كاركراوه، هونه‌رمه‌ند كاری كردووه له‌و پێشانگا گه‌ورانه‌ی جیهان، به‌ڵام زیاتر هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی و تایبه‌ت بووه‌و په‌یوه‌ندی به كورده‌وه نه‌بووه.
10 په‌یكه‌ری گه‌وره‌و به‌ناوبانگی جیهانی دروستكردووه
سه‌باره‌ت به خۆشی له‌وڕووه‌وه وتی: خۆم بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هونه‌ری كورد‌و عیراق و له‌وانه‌یه وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیش، توانیومه كۆمه‌ڵێك كاری په‌یكه‌ری مێژوویی له ئه‌ڵمانیاو سوید له پارك و شوێنه گشتییه‌كان دروستبكه‌م، نزیكه‌ی ده په‌یكه‌ری گه‌وره‌م دروستكردووه، چۆنیه‌تی دروستكردن و چیرۆكی كاره‌كان زۆرجار باسم كردوون له میدیا‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانم، هه‌مووشیان له ئینته‌رنێت و یوتیوب دانراون، ئه‌مانه زیاتر دراوه به من بۆیان دروستبكه‌م له‌به‌ر شاره‌زایی و لێزانی و سه‌لیقه‌یی هونه‌ریمه له‌بواری په‌یكه‌رسازی، له‌كاتێكدا ئه‌وان زیاتر گه‌ڕاون به‌دوای په‌یكه‌رسازێكی شاره‌زاو منیان هه‌ڵبژاردووه.
رۆڵی داموده‌زگای هونه‌ری و سه‌ندیكا بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌رمه‌ند گرنگه
ئه‌و په‌یكه‌رسازه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له ئاستێكی جیهانی كارده‌كه‌ن و ناویان هه‌یه، زۆرێكیان ده‌ناسم، به‌ڵام ناویان له‌به‌رئه‌وه نیه كه باشترن له ئێمه یان شاره‌زاییان زیاتره، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌وان خاوه‌نی وڵات و داموه‌ده‌زگای هونه‌ری و سه‌ندیكاو دابونه‌ریت و میراتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن له هونه‌ردا.
سه‌رۆك مام جه‌لال كاره‌كانی به‌رز نرخاندووه
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریتان له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش پێشكه‌شكردووه، مۆركی ئه‌و به‌رهه‌مانه زیاتر له چ رێبازێكی هونه‌رییه‌وه نزیكه‌و هۆكاره‌كه‌شی خۆی له چیدا ده‌بینێته‌وه؟ شوان كه‌مال وتی: كاتی خۆی خوێندكار بووم له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، زۆر به حه‌زو ئاره‌زوه‌وه سه‌رقاڵی هونه‌ر بووم، ئه‌وكاته یه‌كه‌می كوردستان بووم، بۆیه توانیم بچمه ئه‌كادیمیای هونه‌ری شاری به‌غدا، له‌وێش به‌هه‌مانشێوه، پاشان هاتمه‌وه كوردستان و بومه مامۆستای په‌یكه‌رسازی له په‌یمانگا، هه‌ر خه‌ونم ئه‌وه‌بوو كار‌و پرۆژه‌ی هونه‌ری مه‌زن دروستبكه‌م، ئه‌وكاته خه‌ونی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی برۆنزم هه‌بوو، له‌وڕووه‌شه‌وه شۆڕش ئیسماعیل و مامۆستا ئه‌حمه‌د سه‌رسپی ئه‌وكاته لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بوون، لای سه‌رۆك مام جه‌لال باسی منیان كردبوو، دواتر له قه‌ڵاچوالان له‌گه‌ڵ مام باسی كێشه‌ی هونه‌رو گرنگی دروستكردنی ئه‌و كارگه‌یه‌م كرد، زۆر به‌لایه‌وه باشبوو، به‌ڵام ئه‌وكاته سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆ بوو، بۆم نه‌گونجا، هه‌روه‌ها كاتێكیش جه‌نگ و شه‌ڕ دروستده‌بێت چیتر هونه‌رو جوانی له‌و شوێنه نامێنێت، بۆیه له‌وكاته‌وه كوردستان‌م به‌یه‌كجاری جێهێشت.
له‌ساڵانی دوای راپه‌ڕین چه‌ند په‌یكه‌رێكی له كوردستان دروستكردووه
له‌باره‌ی كاره‌كانی بۆ كوردستان وتی: له ساڵانی دوای راپه‌ڕین كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌رم دروستكرد بۆ شاره‌كانی كوردستان، له ئاستێكی هونه‌ری باش‌دا بوون بۆ ئه‌وكاته‌م، دواتریش له یۆنان ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی هونه‌ری هه‌ڵكۆڵینی سه‌ر به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ بووم، پاشان چوومه ئه‌ڵمانیاو له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رقاڵی فێربوون و كاركردن بووم له‌بواری قاڵب و گه‌وره‌كردنی په‌یكه‌رو داڕشتنی كانزاكان.
وتیشی: له‌م ماوه‌یه‌شدا كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ریم بۆ كارگه‌ی داڕشتنی كانزاكان (رۆلف كایزه‌ر) دروستكرد، ئه‌م كارانه‌م به ناوی كارگه‌كه‌وه بووه، كه زۆربه‌یان له مۆزه‌خانه‌و گه‌له‌ری و پارك و شوێنه گشتییه‌كانی جیهان نمایشكراون.
په‌یكه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌نه‌خشێنێته‌وه
سه‌باره‌ت به ناوبانگه‌كه‌شی وتی: ناوبانگی من له‌بواری هونه‌ری په‌یكه‌رسازی وایكرد سه‌رنجی ده‌زگا كلتوری و هونه‌رییه ئه‌ڵمانیه‌كان رابكێشێت، ماوه‌یه‌كی زۆربوو حكومه‌تی ئه‌ڵمانی پلانی دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره مێژوویانه‌یان هه‌بووه كه له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی نه‌مابوون، بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئاستبه‌رزی ئه‌م په‌یكه‌رانه‌و ئاڵۆزی دروستكردنیان و شێوه كلاسیكیه‌كانیان په‌یكه‌رسازی شاره‌زای وایان ده‌ستنه‌كه‌وتبوو بۆ دروستكردنه‌وه‌و پلانكردنی سه‌رله‌نوێی ئه‌م په‌یكه‌رانه، كاتێك یه‌كه‌م پرۆژه‌و په‌یكه‌ری مێژوویم بۆ دروستكردن (په‌یكه‌ری شاسوار ئه‌رنۆلد رۆز)، زۆر سه‌رسام بوون و له میدیاكانی ئه‌ڵمانیا زۆر باسیان لێ‌كرد، چیتر دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر په‌یكه‌ری مێژوویی ئاستبه‌رزم بۆ دروستكردن له شار‌و پارك و شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌ڵمانیا نمایشكران، به‌ڵام بۆ مێژوو ناوی خۆمم به كوردی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵیون كه به هه‌زاران ساڵی تر ده‌مێنێته‌وه.
فێربوونی ئه‌لف و بێی هونه‌ر گرنگه
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تێبینی ده‌كرێت به‌ڕێزتان زیاتر مه‌یلتان به‌لای رێبازی كلاسیكی په‌یكه‌رتاشیدا ده‌چێت، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه رێبازه هاوچه‌رخه هونه‌رییه‌كان هه‌واداریان كه‌مه یان هۆكاری تری له‌پشته؟ شوان كه‌مال وتی: له‌ڕاستیدا رێبازی كلاسیكی و ئه‌كادیمی رێبازێكی سه‌خته له‌بواری هونه‌ر، چونكه ده‌بێت ئه‌لف و بێی هونه‌ر به‌باشی بزانیت و توێژینه‌وه‌و دراسه‌ت كردبێت، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان ئه‌وانه‌ی رێبازی جیاوازیان هه‌بووه له خوێندنگا هونه‌رییه‌كان له‌پێشدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هونه‌ری كلاسیكی و ئه‌كادمیان دراسه كردووه یان خوێندوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ نموونه بیكاسۆ تابلۆكانی سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری له چ ئاستێكی هونه‌ری ئه‌كادیمی به‌رزدان به‌هه‌مانشێوه سلفادور دالی مامۆستای رێبازی سوریالیه‌ت له كار‌و تابلۆكانیدا شاره‌زاییه‌كی بێوێنه‌ی له‌بواری كلاسیك و ئه‌كادمیه‌ت له‌هونه‌ردا ده‌بینرێت و زۆر نموونه‌ی تریش؟
وتیشی: خۆم زیاتر كاری ته‌عبیریم پێخۆشه‌و زۆربه‌ی كاره هونه‌ریه‌كانم ده‌چنه‌وه ئه‌و رێچكه‌یه، به‌ڵام به پشتبه‌ستن به لایه‌نی زانستی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ت و ته‌كنیكی كاره‌كانمدا.
له هونه‌ری كلاسیكی شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك باسمكرد له سه‌ره‌تاوه، من له خوێندكاره هه‌ره باشه‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌رسازی بووم له كوردستان و عیراق، هونه‌رم به شێوه‌یه‌كی كلاسیكی و ئه‌كادیمی خوێندووه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه له ئه‌زموون و ژیانی هونه‌ریم به‌ڕای خۆم، ئه‌و كار‌و پرۆژانه‌ی وه‌ك گرێبه‌ست و له‌سه‌ر داواكاری دروستم كردوون له ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی له ئه‌لًَمانیاو سوید پێویستی به شاره‌زایی بوو له‌بواری هونه‌ری كلاسیكی، خۆشبه‌ختانه منیش مامۆستای ئه‌و شتانه‌م و هیچ كارێكی له‌وجۆرانه‌م له‌ژێر ده‌ست ده‌رناچێت، ئه‌و پرۆژه‌و په‌یكه‌رانه‌ی له ئه‌وروپا دروستم كردوون شایه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌زموونی هونه‌ری له ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه
له وه‌ڵامی چیرۆكی كاری هونه‌ری به‌ڕێزتان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا له‌كه‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و چی له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه نوێیه‌وه ده‌ڵێیت؟ شوان كه‌مال رایگه‌یاند: به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌ی كه هه‌مه له‌بواری هونه‌ری په‌یكه‌رسازی به‌تایبه‌تی لایه‌نی (ته‌كنیك) زۆربه‌ی له ئه‌ڵمانیا فێربووم، چۆنیه‌تی گه‌وره‌كردنی په‌یكه‌رو قاڵبكردن به هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی به (لم و سلیكۆن) یان داڕشتنی په‌یكه‌ر به میتاڵ به شێوه لمیه‌كه‌ی یان مۆمیه‌كه‌ی، جا ئه‌مانه هه‌مووی چه‌نده‌ها ساڵ به چڕی و پڕی كارم له‌سه‌ر كردوون و به پراكتیكی به‌رهه‌مه‌كانم دیاربوون، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم له‌بواری په‌یكه‌رسازی به‌ڕای ئه‌ڵمانی و سویدیه‌كانیش كه‌م په‌یكه‌رساز ده‌یزانێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی من وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێك عازف پیانۆیه‌كی زۆر مه‌شهور بێت به‌ڵام بێجگه له نۆته‌و دابه‌شكردنی خۆشی پیانۆكه‌ی دروستكردبێت.
مه‌رج نیه خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ری بیت و ببیته هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگ
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كۆلێژ‌و په‌یمانگای هونه‌ری له هه‌رێمی كوردستان زۆرن، به‌ڵام ئایا خوێندنی ئه‌كادیمی مه‌رجه بۆ خوڵقاندنی هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه‌و چۆن ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان كار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن؟ ئه‌و په‌یكه‌رسازه رایگه‌یاند: هیچ كاتێك خوێندن و په‌یمانگاو ئه‌كادمیه مه‌رج نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ری دروستبێت یان ئه‌وانه‌ی له‌وێ خوێندكارن ببنه هونه‌رمه‌ند، ئه‌م راستیه هه‌ر له‌كۆنه‌وه زانراوه‌و ئێستاش هه‌موو جیهان ده‌یزانێت، به‌ڵام ته‌نها ئه‌م شوێنانه زیاتر بوارت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت یان كاتت زیاتر له‌به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو هونه‌رو له‌گه‌ڵ مامۆستاكان و یان ئه‌جوائێكی هونه‌ری ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی خوێندن بژیت، به‌ڵام كه‌س گره‌نتی ئه‌وه نادات كه خوێندكار ته‌واوبوو له‌و شوێنانه ئیتر ببێته هونه‌رمه‌ند، بۆ نموونه له شاری سلێمانی له ساڵی هه‌شتاوه په‌یمانگاو به‌شی په‌یكه‌رسازی هه‌یه، دواتریش له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كۆلێژی هونه‌رو به‌شی په‌یكه‌رسازی هه‌یه، ساڵانه خوێندكار له‌و به‌شانه ده‌رده‌چێت، جا ئه‌گه‌ر وابوایه ئێستا به هه‌زاره‌ها په‌یكه‌رسازمان ده‌بوو، كه‌چی ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام بوون زۆر كه‌من، ئه‌وانه‌شی كاری باشیان كردووه هه‌ر چه‌ند دانه‌یه‌كن.
وتیشی: پێشتر باسم كردووه‌و ئێستاش هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه، له‌و پێگه هونه‌ریانه به‌داخه‌وه پێویستیان به كادیر‌و خه‌ڵكی شاره‌زا هه‌یه، هه‌ستده‌كه‌م ئه‌و گرنگیه‌ی جاران به لایه‌نی زانستی فێربوونی هونه‌ر نادرێت، كاتێك یه‌ك په‌یمانگا هه‌بوو له هه‌موو كوردستان كه‌چی له‌ئاستێكی به‌رزدا كاری ده‌كرد، چونكه كۆمه‌ڵێك كادر‌و مامۆستای زۆرباش و دڵسۆز كاریان بۆ ده‌كرد.
له سویدیش په‌یكه‌ره‌كانی له شوێنه گشتییه‌كان دانراون
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ئاینده‌ی وتی: وه‌ك باسمكرد ماوه‌ی 22 ساڵێك له ئه‌ڵمانیا چه‌نده‌ها كار‌و پرۆژه‌م دروستكردووه، ماوه‌ی 3 ساڵیشه هاتومه‌ته سوید، ماوه‌یه‌ك زمانی سویدی فێربووم دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ كارگه‌ی (رۆبیرت كاسلاند) كه تایبه‌ته به دروستكردنی په‌یكه‌رو داڕشتنی كانزاكان ده‌ستبه‌كار بووم، دوو پرۆژه‌ی په‌یكه‌رمان دروستكرد دانه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری (مالمۆ)، ئه‌وی تریش په‌یكه‌ری (مریرمم) دروستكرد له برۆنز بۆ كتێبخانه‌یه‌كی شاری (یۆتۆبۆری).
په‌یكه‌رێكی گرنگ دروستده‌كات كه له نه‌رویج داده‌نرێت
وتیشی: له‌م ماوه‌یه‌دا كارگه‌یه‌كی دروستكردنی په‌یكه‌ر په‌یوه‌ندیان پێوه كردم كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌م كارگه‌یه سه‌ره‌تای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌شتسه‌ده‌كان، ئه‌زموونێكی باشیان هه‌یه له دروستكردن و داڕشتنی په‌یكه‌ر، كاریان زۆره له وڵاتانی سكه‌ندناڤیا، داوایان لێكردم له پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری به‌شداربم و یارمه‌تیان بده‌م له دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌و دواتریش داڕشتنی له برۆنز وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواره‌كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به ناوی (كۆچبه‌ر) په‌یكه‌رێكی ته‌عبیریه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كلاسیك دروستی ده‌كه‌ین، دوو فیگه‌رن راده‌كه‌ن و كۆڵه‌پشتیان له‌پشته، به‌ڵام به‌سه‌ریانه‌وه كۆمه‌ڵێك قازو مراوی ده‌فڕن، به‌شێوه‌یه‌ك باڵیان له‌گه‌ڵ فیگه‌ره‌كان تێكه‌ڵبووه، نزیكی پێنج مه‌ترێك به‌رزیه‌تی و دواتریش له‌سه‌ر بنكه‌ی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ له پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج له شاری ئۆسلۆ داده‌نرێت.
كاری هونه‌ری ئه‌لیكترۆنی جێی به‌های ئیشی ده‌ستی مرۆڤ و هونه‌رمه‌ند ناگرێته‌وه
له كۆتاییدا له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا له داهاتوو هونه‌ری په‌یكه‌رسازی له جیهان به‌ره‌و چ ئاقارێك ده‌چێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ هاتنه‌كایه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاو پێشكه‌وتنی زانستیدا هونه‌ر بایه‌خی رابردووی ماوه؟ هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ شوان كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هونه‌ری په‌یكه‌رسازی به‌ده‌ر نیه له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو هاتنی ته‌كنه‌لۆژیاو ئه‌م زانسته نوێیانه، بۆ نموونه به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رو پرۆگرام و سۆفتوێری تازه بۆ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری و دروستكردنی په‌یكه‌ر، من ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیاو زانستانه‌م له ئه‌ڵمانیا خوێندووه‌و كارم پێكردووه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش له سوید چه‌نده‌ها وۆركشوپ و سیمینارم بینیوه‌و له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بواره‌كه كارمان كردووه، لێره هونه‌رمه‌ند هه‌رگیز دانابڕێت له بابه‌تی تازه‌و هاتنی ته‌كنه‌لۆژیا تا بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت له بواره‌كه‌ی خۆیدا، یان هیچ نه‌بێت ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كان بێت. به‌ڵام ئه‌مانه زیاتر بۆ یارمه‌تی هونه‌رمه‌ندو كارئاسانیه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هیچ كاتێك كۆمپیوته‌ر جێی مرۆڤ ناگرێته‌وه له هه‌ست و بیركردنه‌وه‌و هیچ كارێكی هونه‌ری ئه‌لیكترۆنی جێی به‌های ئیشی ده‌ستی مرۆڤ و هونه‌رمه‌ند ناگرێته‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17