riklam

حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوكی دیاری جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 02:26 PM - 2018-06-11
.

.

كلیپی گۆرانی سه‌رایی و حه‌بیبه‌ خان_ى هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوكی ته‌واو ده‌بێت و بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوی له‌ لێدوانێكی تایه‌به‌تدا بۆ PUKmedia وتی: گۆرانی سه‌رایی و حه‌بیبه‌ خان گوڵبژێرێكه‌ له‌ دوو گۆرانی ناوچه‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیان كه‌ جوانكاری له‌ میلۆدیان كراوه‌، گۆرانی ناچمه‌ سه‌رایی له‌ ناو ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی شاری كه‌ركوك وتراوه‌و حه‌بیبه‌ خانیش ئاوازێكی كۆنی ناچوی گه‌رمیانه‌ به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی خوالیخۆشبوو سه‌ڵاح داوده‌ و حسێن عه‌لی و چه‌ندین گۆرانیبێژی تریش وتراوه‌.

وتیشی: ئه‌م گۆرانیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تراكه‌كانی ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌م كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانی ته‌واوبكه‌ین و بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وشكرد، كه‌ به‌هاوكاری هاورێیان و هونه‌ر دۆستان به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌جلیسی له‌ باخی هاوڕێی ( عومه‌ر فارس ) كلیپه‌كه‌ وێنه‌ گیراوه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كاری موزیكی له‌لاین هێمن حسێن بۆ كراوه‌و ریكۆرد و ماسترینگی ستۆدیۆی كابان میران میرانیه‌و كۆمپانیای ڤینۆ كاری كلیپی بۆ كردوه‌و كامێرا و ده‌رهێنانی ئارام سه‌ردار.


PUKmedia هاژه‌ باست

لینكی یاریده‌ده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ .......

6 (3).jpg

6 (4).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket