riklam

پێش جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 01:34 PM - 2018-06-11
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: پێش جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 11-6-2008، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌ناڵی كوردسات نیوزی رایگه‌یاندوه‌: پێش جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م  مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی عیراق ناردنی پاره‌ی بۆ هه‌رێم پێشخستووه‌، به‌و پێیه‌ش پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی دابه‌شده‌كرێت .

هه‌ر ئه‌مڕۆش ماھر جوھان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق  راگه‌یاندبوو: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی بڕی 317 ملیار و 545 ملیۆن دینار بۆ ھه‌رێمی كوردستان له‌پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان و وه‌زاره‌تی داراییش رێوشوێنه‌ كارگێڕییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌واو كردوه‌.

پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ بنێرێت، وه‌زاره‌تی دارایی پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دابه‌شده‌كات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket