توركیا و ئه‌ردۆگان به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت یان دیكتاتۆریه‌ت ؟
بیروڕا 12:22 PM - 2018-06-11.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• وابڕیاره 24 ی حوزه‌یرانی 2018 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا و په‌ڕله‌مانیش ئه‌نجام بدرێت و ئیدی له‌م ڕۆژه به‌دواوه و دوای نزیكه‌ی 95 ساڵ له پیاده‌كردنی سیسته‌می په‌ڕله‌مانی كه تاڕاده‌یه‌كی باش ڕێگر بوه له سه‌رهه‌ڵدان و دروستبونی دیكتاتۆریه‌ت له‌و وڵاته‌دا،ئیدی ئه‌و سیسته‌مه كاری پێناكرێت و ده‌گۆڕێت بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و تیایدا زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌سه‌ڵاته‌كان كۆده‌بنه‌وه له ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردا. ئه‌مه‌ش نه‌ك به نیه‌تی خزمه‌تكردن وبه‌ره‌و پێشچوونی دۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی وڵات بێت و له پێناو گه‌شه و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیاندا بێت،به‌ڵكو ته‌نها له پێناو نه‌زوه‌ی كه‌سی و خه‌ونی زڕی ئه‌ردۆگان و سیاسه‌تی ئاك پارتیدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ببێته تاكه پیاوی ده‌سه‌ڵاتداری تاك ڕه‌و له توركیادا و خه‌ونی بون به سوڵتانه‌كانی عوسمانی ببوژێنێته‌وه چونكه زۆر سه‌رسامه به كار و كرده‌وه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانی و به‌سه‌رده‌می زێڕینی توركیا و ئیسلامیشی داده‌نێت . حه‌زكردنه‌كه‌شی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه له حه‌ز و خولیای فراوانخوازی و پاوانخوازی و داگیركردنی وڵاتان و پیاده‌كردنی جه‌ور و سته‌مه هه‌روه‌ك چۆن سوڵتانه‌كانی باوباپیرانی پیاده‌یان كردوه له ڕابووردوودا.به‌ڵام ئه‌ردۆگان نابێت ئه‌و ڕاستیه‌شی له‌بیر بچێت كه كۆتایی ئه‌و 600 ساڵی حوكمڕانانی عوسمانیه‌كمانیش هه‌ر به دۆڕاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ناوبردنی ئه‌و سه‌ڵته‌نه‌ته شه‌ڕخوازه كۆتایی هاتوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئازادیخوازان و دونیای دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریدا.و بۆ هه‌تاهه‌تاشه خه‌ونی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له گۆڕنرا.
• ئه‌ردۆگانی ته‌مه‌ن 64 ساڵ خۆی به كاندیدی به‌هێز داده‌نێت و پشتی ئه‌ستوره به پشتگیركردنی حیزبی توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به‌ڕابه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكه‌وه ناوه به‌ناوی ((هاوپه‌یمانی كۆماری))و هه‌ندێك هێزی پارێزگار و كۆنه‌خواز و هه‌ندێك له ده‌نگه‌كانی كورد و ژماره‌یه‌ك حیزبی بچو‌وكیش.به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیشی له خولی یه‌كه‌مدا زۆر مسۆگه‌ر نیه و خۆشی باش ده‌زانێت چونكه ده‌بێت 50% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێت ،ئه‌گه‌ر خولی دووه‌م هه‌بێت ئه‌وا له 8ی ته‌موزدا سازده‌كرێت ئه‌وكات ده‌توانێت سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر كاندیدی به‌رامبه‌ریدا له حیزبی گه‌لی كۆماری (( محرم ئینجه)) كه جێگری سه‌رۆكی حیزب و سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌یه له په‌ڕله‌ماندا. یان خاتوو میڕاڵ ئكشنه‌ر سه‌رۆكی حیزبی باش.
• چانسی ئه‌ردۆگان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك زیاتره بۆ بردنه‌وه له‌وانه:
• ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی ماوه‌ی 16 ساڵه له ده‌سه‌ڵاتدان و 4 خولی به‌دوایه‌كدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه جگه له هه‌ڵبژاردنی 7 حوزه‌یرانی ساڵی 2017 نه‌بێت كه دۆڕانێكی به‌رچاویان پێكه‌وت.
• هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌شدا توانیویه‌تی هه‌ندێك كار بكات كه به‌ڕواڵه‌ت وه‌ك سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وت بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵات‌دا و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و بازرگانی و..هتد.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا گه‌لێك خاڵی لاوازیشی هه‌یه له‌وانه :
• نه‌یتوانیوه توركیا بگه‌یه‌نێته ئاستێك له هیچ ڕوویه‌كه‌وه نه سیاسی و نه ئابوری و نه ئه‌منی وا كه بتوانێت هاوڵاتی توركیا هه‌ست به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بكات، ئه‌وه‌تا په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ساڵ به‌ساڵ ڕوو له خراپیه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سوریا و عێراق و ئێران و میسر و سعودیه و ئیمارات و ئیسڕائیل كه ئه‌م وڵاتانه ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وروپی و ئه‌مریكاشدا دۆخی سیاسی زۆر خراپه و له‌گه‌ڵ ڕوسیاشدا له‌هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدایه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و تاكتیكه سه‌رلێشواویه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه و هه‌ڵپه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت له جه‌نگی دژی تیرۆریستان له‌سوریا و عێراقدا و گه‌ره‌كێتی خۆی بكاته وڵاتێكی حساب بۆكراو و ده‌مڕاستی ناوچه‌كه.
• له‌ڕووی ئابوری و دارایی و بازرگانی و گه‌شتوگوزرایشه‌وه له‌ئێستادا له خراپترین دۆخدایه‌و لیره‌ی توركی به ڕێژه‌یه‌ك دابه‌زیوه له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی داڕمانی ئابوری لێده‌كرێت.
• له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه نه‌یتوانیه‌وه ئارامیه‌كی ته‌واو دابین بكات بۆ هاوڵاتیانی به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی له‌كاروه‌باری وڵاتانی ناوچه‌كه و پشتیوانی بۆ داعش و تیرۆریستانی تر‌و تێكدانی په‌یوه‌ندیه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كانیشی.
هه‌موو ئه‌م خاڵانه خاڵی لاوازن بۆ ئه‌رۆدگان و هاوڵاتیانی توركیاش حسابی بۆ ده‌كه‌ن،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه :
• له‌ناوخۆی وڵاتیشدا به‌هۆی سیاسه‌ته خۆسه‌پێن و قۆرخكاریه‌كانیه‌وه و هه‌ڵمه‌تی ڕاوه‌دونان و وگرتن و دوورخستنه‌وه و دادگایكردن و فه‌ێڵكردنی فه‌رمانبه‌ران و داخستنی ڕۆژنامه وته‌له‌فزیۆن و گرتنی ڕۆژنامه‌نوسان هیچ جۆره ئازادیه‌كی نه‌هێشتۆته‌وه كه هاوڵاتی هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسوده‌یی تیادا بدات به‌ناوی ڕاوه‌دوونانی كۆمه‌ڵی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن و په‌كه‌كه و ..هتد. و ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی خۆشی‌دا و له‌گه‌ڵ هاوڕێ كۆن و نوێكانیشدا په‌یوه‌ندیه‌كانی خراپه وئه‌ردۆگان گه‌ره‌كێتی كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له ترس و ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌ریش دابمه‌زرێنێت و پێكه‌وه بنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی چانسی ئه‌ردۆگانی زیاتر كردوه بۆ بردنه‌وه بریتیه له بوونی زیاد له كاندیدێك كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی په‌رتبونی ده‌نگه‌كان و دواتریش به‌قازانجی ئه‌ردۆگان ده‌شكێته‌وه.چونكه له‌لایه‌ك هیچ كام له‌و كاندیدانه هێنده به‌هێزنین كه بتوانن له خولی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوبن و له‌خولی دووهه‌میشدا ئاسایی ده‌نگه په‌رتوبوه‌كانی حیزب و كاندیده‌كانی تر به ڕێكه‌وتنی پێشوه‌خته له (( ڕاستڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی یان ڕاستڕه‌وی پارێزگار و ده‌نگده‌ری كوردیشی هه‌یه)) به‌زۆرینه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ردۆگان وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر.
• كاندیده‌كانی ڕكابه‌ری ئه‌ردۆگان بریتین له هه‌ریه‌كه له:
1.محرم ئینجه، 54 ساڵ وجێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری و سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌ڕله‌ماندا.سه‌رسه‌خترین كاندید دژی ئه‌ردۆگان.
2. خاتوو میڕاڵ ئكشنه‌ر/ 60 ساڵ وسه‌رۆكی حیزبی باش له 2017و وه‌زیری ناوخۆی پێشتر و سه‌ره‌كیترین كاندیدی دژ به ئه‌ردۆگان و ناسراو به (ژنه گورگه‌كه یان ژنه ئاسنینه‌كه))
3.تیمیل كارامۆلا ئۆغڵو/ سه‌رۆكی حیزبی سه‌عاده‌ت
4.دۆغۆ بێرینجیك/سه‌رۆكی حیزبی نیشتیمان((چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی)
5.وجدات اوز/سه‌رۆكی حیزبی دادپه‌روه‌ری ((ڕاستڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی))
6.ێلاح ا‌لدین دێمێرتاش/ سه‌رۆكی پێشتری حیزبی هه‌ده‌په((كورد)) و به‌ندكراو به‌تۆمه‌تی تیرۆر له‌ساڵی 2016وه
• ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیه و وه‌ك حاڵه‌تێكی نائاسایی دێته پێش چاو،بریتیه له بونی ێلاح ا‌لدین ده‌میرتاشی كورد و سه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌ناو كاندیده‌كاندا،كه تائێستا له زینداندایه و نه‌یتوانیوه و ڕێگه‌ی نه‌دراوه به‌شداری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكات و ته‌نها له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا سازكراوه.بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و خودی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش نادادپه‌روه‌ری زۆری تیادایه، كورد بۆخۆشی باش ده‌زانێت كه چانسی سه‌ركه‌وتنی زۆر كه‌مه به‌ڵام وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك و بۆ سه‌لماندنی بوون و مان و مقاوه‌مه‌تی كورد له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته خۆسه‌پێن و ملهوڕیه‌كانی ئه‌ردۆگاندا نوێنه‌ری خۆی كاندید كردوه، یه‌كه‌م خاڵ له‌به‌رده‌م ده‌میرتاشدا بریتیه له تێپه‌ڕاندنی ڕێژه‌ی 10% ی ده‌نگه‌كان و ئه‌وكات ده‌توانرێت بوترێت كه چانسی سه‌ركه‌وتن هه‌یه یان نا.چونكه زۆرێك له حیزب و كاندیده بچوكه‌كان ناتوانن ئه‌و ڕێژه‌یه تێبپه‌ڕێنن هه‌ربۆیه چانسی بردنه‌وه ته‌نها بۆ كاندید و حیزبه گه‌وره‌كانه.خۆشبه‌ختانه هه‌ده‌به و ده‌میرتاش له دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌ڕله‌مانیدا به ئاسانی ئه‌و ڕێژیه‌یان تێپه‌ڕاندوه و ئه‌م جاره‌ش پێبینی ده‌كرێت ببه‌زێنرێت و زۆرینه‌ی ده‌نگی كورد و گه‌لانی تریش بۆ به‌ڕێز ده‌میرتاش بێت وه‌ك هاوسۆزی بۆ ده‌میرتاش و بۆ دژایه‌تی ئه‌ردۆگان.
• به‌هه‌رحاڵ بردنه‌وه یان دۆڕاندنی ئه‌ردۆگان ده‌بێته مایه‌ی پشێوی نانه‌وه‌ی زیاتر و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌توركیادا و توندبونه‌وه‌ی ململانێ حیزبیه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌ركردنیش بۆ هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆیی و ..هتد.چونكه له سه‌ركه‌وتندا ئه‌ردۆگان ده‌بێته تاكه ده‌سه‌ڵاتدار و تاكه خاوه‌ن بڕیار و هێنده‌ی تر مه‌غرور ده‌بێت و سه‌ركێشی و كار و هه‌نگاوی هه‌ڵه و شێتانه‌ی زیاتر ده‌كات له‌ناوچه‌كه و ناوخۆشدا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی دژایه‌تی و په‌یداكردنی دوژمنی زیاتر بۆ ئه‌ردۆگان و توركیاش. به دۆڕاندنیشی توركیا به‌ره‌و ناجێگری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی زیاتر ده‌بێته‌وه و جارێكی تر ململانێ حیزبیه‌كان توندتر ده‌بنه‌وه و گروپ و ڕێكخراوی توندڕه‌و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ڕه‌نگه حكومه‌تێكی لاوازیش دروست ببێت و به‌مه‌ش توركیا و ئه‌ردۆگان لاواز و ده‌بن و به‌زیانی گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌سه‌ر توركیادا.
• به‌م شێوه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانیه كارێكی چاره‌نووسازه و ئاینده‌ی توركیا ده‌یاریده‌كات به باش یان خراپ.جا به‌هه‌رلایه‌كدا بشكێته‌وه ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی پشێوی و ناكۆكی و لێكترازانی زیاتر ده‌بێته‌وه‌و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌یی و جیهانیش تێكده‌چێت،به‌تایبه‌تیش كه ناوچه‌كه بۆخۆی بۆته كوانوی جه‌نگێكی سارد_گه‌رمی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كان و له‌هه‌موو ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگی خوێناوی لێده‌كرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27