riklam

فه‌یسبووك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی داوای لێبوردن ده‌كات

هەمەرەنگ 10:47 AM - 2018-06-11
.

.

تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ داوای لێبوردنی له‌ هه‌زاره‌ها به‌كارهێنه‌ری تۆره‌كه‌ كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی چه‌ندین كه‌سی ئاشكرا كردبوو.

تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  فه‌یسبووك  به‌ ره‌سمی داوای لێبوردنی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ كرد  كه‌ له‌ مانگی مایۆی رابردوودا  روویدا ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 14 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر  تایبه‌تمه‌ندی بڵاوكره‌وه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك   بوو به‌  گشتی ، به‌مه‌ش ئه‌و بڵاوكراوه‌یان ئاشكرا بوو كه‌ ته‌نها خۆیان یان هاوڕیكانیان ده‌یانتوانی بیبینن.

ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی فه‌یسبووك له‌ 18/5 تا 22ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بوو، كه‌ به‌بێ ویستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی باری بڵاوكراوه‌كه‌ی له‌ تایبه‌تیه‌وه‌ (خاص) گۆڕا بۆ گشتی.

ئێستا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌یه‌ كه‌ باری تایبه‌تمه‌ندی  به‌كارهێنه‌ران چاك بكات و چیتر نهێنیه‌كانیان ئاشكرا نه‌كات، ئه‌م فشاره‌ دوای  ئه‌بروچونه‌كه‌ی كۆمپانیای كامبرێدج ئانالیتیكا له‌ مانگی ئه‌پریلی ئه‌مساڵدا  زیاتر بووه‌.


PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket