riklam

له‌ دانیمارك پێكهاته‌كانی عیراق پێكه‌وه‌ به‌ربانگیان كرده‌وه‌

تاراوگە‌‌ 09:22 AM - 2018-06-10
.

.

له‌سه‌ر بانگهێشتی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌دانیمارك ،به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی مانگی ڕه‌مه‌زان وبه‌ربانگردنه‌وه ‌ئێواره‌خوانێك ڕێكخرا كه‌تیایدا كلدوئاشوری و ئیزدی تیایدا به‌شداربوون، گشت پێكهاته‌كانی عیراق به‌كورد وعه‌ره‌ب و توركمان وبه‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌وبه‌رپرس وهه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی كۆپهاگن وهۆیتاستروپ به‌شداریانكرد. 

له‌ده‌ستپێكی شاعیری نیشتمانی عیراقی ئه‌بو كه‌رار به‌ناوی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌دانیمارك به‌خێرهاتنی میوانه‌كان و به‌شداربوانیكرد بۆ ئاماده‌بوونیان له‌م ئێواره‌یه‌دا ،پاشان خاتو حیمان حسین علوان سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ دانیمارك، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌تیایدا وێڕای خۆشحالی خۆی بۆ به‌شداری هه‌مووپێكهاته‌و لایه‌نه‌كان، پیرۆزبایی مانگی ڕه‌مه‌زانی له‌موسڵمانان به‌گشتی و موسڵمانانی دانیمارك به‌تایبه‌تی كرد،هه‌رله‌وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌دا، هیوای سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتنی بۆ گه‌لی عیراق به‌گشتی و سه‌رجه‌م به‌شداربوونی ئه‌م به‌ربانه‌گه‌ی كرد، بۆیه‌ له‌سه‌رهه‌موولایه‌نه‌كان پێویسته‌ له‌مانگه‌ پیرۆزه‌دا ده‌ستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بۆیه‌كتردرێژبكه‌ن و لێبوردن ویه‌كترقبوڵكردن بكه‌نه‌ ئامانج بۆ گه‌یشتنی عیراق به‌كه‌ناری ئارام و دامه‌زراندنی عێراقێكی دیموكراسی بۆ هه‌مووان .

له‌ ئێواره‌ به‌ربانگه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاعیری نیشتمانی عیراقی ئه‌بو كه‌رار چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك پێشكه‌شكرا.

له‌كۆتایی دا بۆ ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌نزیكه‌وه‌ چاویان به‌ نوێنه‌رانی باڵوێزخانه‌ كه‌وت و به‌ناوی كۆمیته‌وه‌ سوپاسیانكرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket