چۆن پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا ببوژێنینه‌وه ؟
ئابوری 03:12 PM - 2018-06-09.
سه‌رجه‌م وڵاتان به‌گه‌وره و بچوكیانه‌وه، به‌ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاریانه‌وه، له‌سیستمی حوكمڕانی تاكڕه‌ویدا بێت یان دیموكراسیدا بێت، گه‌ر بیه‌وێت وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت و دۆخی ئابوری و بازرگانی گه‌شه‌پێبدات و ئاستی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی به‌رزبكاته‌وه و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابینبكات،گه‌ر بیه‌وێت دیارده زیانبه‌خش و كوشنده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا كه‌مبكاته‌وه یان بنه‌بڕیان بكات له هه‌ژاری و دواكه‌وتویی و بێكاری وڕێژه‌ی تاوان و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ڵاوسان ..هتد. ئه‌وا پێویسته هه‌وڵبدات له پاڵ داهات و بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا بگه‌ڕێت به‌دوای هێنانه ناوه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ناو وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵپشت و ته‌واوكار و هاوكاری حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته نیشتیمانیه‌كان،چونكه له‌دونیای سه‌رده‌مدا هیچ ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌ك به‌ته‌نها و بێ هاوكاری و یارمه‌تی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی و وه‌به‌رهێنان ناتوانێت ڕابگات به دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی وڵات و هاوڵاتیانیدا و ناتوانێت ته‌واوی سێكته‌ر و بواره‌كانی ژیان و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی وڵات فه‌راهه‌م بكات،هه‌ربۆیه پێویستی به‌یارمه‌تی و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی ده‌بێت و ئه‌م كاره‌ش هیچ نه‌نگی و كه‌موكورتی نییه‌و وڵاتانی پێشكه‌وتوو و زلهێزیش په‌نایان بۆ بردوه ،نمونه‌ی وڵاتانیش زۆرن له‌و بواره‌دا هه‌ر له زلهێزه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌مریكاو ڕوسیا‌و ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ...هتد . تاده‌گاته وڵاته گه‌شه‌سه‌ندوه‌كانی وه‌كو هندستان و چین و وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین و ئاسیا و ئه‌فریقیا و ..هتد.
• له‌لایه‌ك وه‌ك پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و ڕاكێشان و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژیه‌كانه‌وه كه پێویستیان به‌سه‌رمایه‌ی گه‌وره هه‌یه له‌گشت بواره‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی و نه‌وت و گه‌شتوگوزاری و نیشته‌جێبوون..هتد. ئه‌وه به كارئاسانیكردن ده‌بێت بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه و كۆمپانیاكانله‌ڕێگه‌ی :
1. دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسی و ئابوری جێگیر له‌وڵاتدا چونكه به‌بێ ئه‌م دۆخه هیچ سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دارێك بوێری ئه‌وه نه‌كات كه مه‌ترسی بخاته سه‌ر داهات و سه‌رمایه‌كه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن ((سه‌رمایه ترسنۆكه))بۆیه پێویسته وڵات و دۆخی سیاسی جێگیر بێت و دووربێت له شه‌ڕ و جه‌نگ و ململانێكان،ئه‌وه‌تا ده‌بینین هه‌ر وڵاتێك كه شه‌ڕ و جه‌نگ و ناكۆكی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی تیادا بێت سه‌رمایه ڕووی تێناكات و بگره به‌جێشیده‌هێڵێت.
2. هاندان و كارئاسنیكردنه بۆ سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان به‌وه‌ی كه یاسا و ڕێسای گونجاو ومۆدێرنیان بۆ ده‌ربكات و زه‌وی و خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كانی بۆ دابین بكات ئه‌گه‌ر به‌نرخی ڕه‌مزیش بێت وله‌باجی گومركی و ڕسومات بیانبه‌خشێت و له‌هێنانه ناوه‌وه‌ی ئامێر و كه‌ل و په‌له‌كانیاندا هاوكار و كارئاسانیان بۆ بكات.ده‌كرێت كوردستان سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی وڵاتانی ناوچه‌كه و جدونیا وه‌ربگرێت له‌و بواره‌دا به گونجاندنیان له‌گه‌ڵ هه‌رلومه‌رجی كوردستاندا.
3. له‌كۆتایی پڕۆژه‌كانیشدا له‌ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتن و تێگه‌یشتنی هه‌ردوولاوه ده‌توانرێتكه خاوه‌ندارێتی پڕۆژه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتنی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌كه‌وه له‌ڕێگه‌ی ((موساته‌حه‌وه)) بێت یان دیاریكردنی چه‌ند ساڵێك له‌داهات و قازانجی پڕۆژه‌كه یان پێدانی ئیمتیازاتی تر.
به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت هانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بدرێت و كار و پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی جێبه‌جێبكه‌ن و وڵات و ئابوری وڵاتیش گه‌شه پێبده‌ن.
• له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته حكومه‌ته‌كان و ده‌سه‌ڵاته نیشتیمانیه‌كانیش بۆخۆیان له بودجه‌ی گشتی وڵات به‌شێكی زۆری داهاته‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ پڕۆسه‌ی بونیاتنانه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ژیان و هه‌وڵی دروستكردن و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوری وڵات بده‌ن و بتوانن زۆرترین ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێبكه‌ن كه پێویستیان به‌سه‌رمایه‌ی زۆر گه‌وره نیه و له‌توانای حكومه‌ته‌كان خۆیاندایه. بۆ ئه‌م كاره‌ش پێویسته حكومه‌ت پلانی زانستی و كرداره‌كی خۆی هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه پڕۆژه‌كان له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات‌دا جێبه‌جێبكات دوور له ئینتیمای حیزبایه‌تی و به‌سیاسه‌تكردنی ئه‌و بواره و له‌سه‌ر پێداویستی و تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كانیش پڕۆژه‌كان جێبه‌جێكات له‌ڕووی بوونی كه‌ره‌سه خاوه‌كان و هه‌رزانی ده‌ستی كار و بوونی شاره‌زاو پسۆڕ له‌ناوچه‌كاندا.ئه‌م جۆره له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ناوده‌برێت به ((به‌ڵێنده‌رایه‌تی)) و حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كه‌یه‌كانه‌وه و به پاره و بودجه‌ی خۆی پڕۆژه‌كان جێبه‌جێده‌كات به ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له قازانج و دواتریش كۆی پڕۆژه‌كه ده‌بێته موڵكی حكومه‌ت و خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌م پێناوه‌شدا هه‌ردوو كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و به‌ڵێنده‌رایه‌تیش پێویسته هاوكار و كارئاسانی ته‌واویان بۆبكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه و هه‌ردوو وه‌به‌رهێن و به‌ڵێنده‌رانیش به هاوكار و ته‌واوكه‌ری خۆی بزانێت نه‌ك نه‌یار و ناحه‌ز ،هه‌ربۆیه چۆن حكومه‌ته‌كان ده‌بێت له‌بونی پڕۆژه‌كاندا قازانج بكه‌ن به پێشكه‌وتن و بوژاندنه‌وه‌و وگه‌شه‌ی ئابوری و ژێرخانی خۆی ئاوهاش ده‌بێت وه‌به‌رهێن و به‌ڵێنده‌ره‌كانیش قازانج بكه‌ن.هه‌ردووكلایان بریتین له دوو جه‌مسه‌ری ته‌واوكه‌ری هاوكێشه‌ی ئابوری و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
• بۆیه پێویسته و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه چیدی خۆی نه‌به‌ستێته‌وه به سیاسه‌تی ئابوری داخراو و مه‌ركه‌زی به‌ڵكو هه‌وڵی كرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رگاكان بدات به‌ڕووی وه‌به‌رهێنه ناوخۆیی و بیانیه‌كاندا و بتوانێت هه‌لومه‌رجی سیاسی گونجاو وله‌بار دابینبكات بۆ هاندانیان بۆ هاتنه‌وه ناوه‌وه‌ی وڵات، گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا ڕۆژ به‌ڕۆژ وڵات به‌ره‌و دواكه‌وتویی و هه‌ژاری و بێكاری و وێرانبوون هه‌نگاو ده‌نێت،ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش بۆخۆی دوولایه‌نه‌یه و ده‌كرێت به‌باش یان خراپ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵات‌دا،ئه‌م جۆره پلان و پڕۆسه گه‌ورانه‌ش ده‌بێت دووربێت له‌دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و و شه‌راكه‌تكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانداو قۆرخكاری و پاوانكردنی ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانه‌وه و ده‌بێت له وڵات‌دا یاسا سه‌روه‌ر بێت و ڕێگه به‌هیچ كه‌س و گروپێك نه‌درێت بۆ قازانجی خۆیان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.و ببنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر وه‌به‌رهێن و به‌ڵێنده‌ره‌كانیش،كه‌به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا باوه‌و و زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاندوه به پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و ترساندنی وه‌به‌رهێنه‌كان وهه‌ڵاتنیان له كوردستان.
• لێره‌دا پرسیارێك خۆی ده‌سه‌پێنێت،كه ئایا له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابووردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه؟ئایا به مانای وشه وه‌به‌رهێنی ڕاسته‌قینه و به‌هێز و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌مان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان هێناوه؟ ئایا ئه‌و پڕۆژه به‌ناو وه‌به‌رهێنانه‌ی كه ئه‌نجامدراون له ئاست خواست و ویستی هاوڵاتیاندا بوون؟ ئایا گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت ڕۆڵیان نه‌بوه له پێدانی پڕۆژه‌كاندا؟ ئایا به‌پێی پلانی پێشوه‌خته پڕۆژه‌كان دانراون له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا؟ و ده‌یان پرسیاری تریش..
وه‌ڵامی هه‌موانیان به‌داخه‌وه نه‌خێره ،چونكه ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی ساڵانی نێوان 2008–2014 دا، نه‌توانراوه كار‌و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنی گه‌وره له هیچ كه‌رت و سێكته‌رێكدا جێبه‌جێبكرێت كه ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆ ئاینده.جگه له‌هه‌ندێك پڕۆژه كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ستێك ده‌ژمێردرێن.
حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌بێت شانبه‌شانی ئه‌م پڕۆسه ستراتیژی و گه‌وره‌یه ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تریش گه‌شه پێبدات و پێشیان بخات له كه‌رتی دارایی و بانكی و كارگێڕی و ..هتد، چونكه ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه گه‌وره‌كان له‌نێوان وڵاتاندا پێویستی به سیسته‌مێكی بانكی و دارایی گه‌شه‌كردو و پێشكه‌وتوو هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه و پیاده ده‌كرێت.
• له‌كۆتایدا ڕێگه‌ی گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی وڵات زۆر ڕوون و ئاشكرایه ،گه‌ر نیه‌تی ڕاستگۆیانه و ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی، به‌و هیوایه‌ی ئاشتی و ئارامی له وڵاتماندا به‌رقه‌رار بێت و حكومه‌تیش بتوانێت به ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت و بتوانێت كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا به‌ره‌و پێش ببات و ببوژێنێته‌وه‌و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش باڵبكێشێت به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه و ئۆرگانه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیاندا و وڵاتمان ببێته نمونه‌یه‌كی گه‌شی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌روه‌ك وڵاتانی تری دونیا و ناوچه‌كه كه چه‌نده بچوكن به‌قه‌واره‌و ژماره‌ی دانیشتوان به‌ڵام گه‌وره و كاریگه‌رن به‌هۆی ئیداره و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه بێوێنه‌كانیانه‌وه‌له‌ڕووی ئابوریه‌وه، وه‌كو وڵاتانی ئیمارات و سه‌نگافوراو مالیزیا‌و تایوان و ته‌نانه‌ت یابانیش.به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه نزیك بێت هه‌موان به‌چاوی خۆمان كوردستانێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ببینین.
PUKmedia
نه‌وزادی موهه‌ندیس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28