riklam

فیفا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل بۆ مۆندیال وه‌رده‌گرێت

هەمەرەنگ 03:07 PM - 2018-06-09
.

.

كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سپۆنسه‌ری ره‌سمی پاڵه‌وانێتیی جامی جیهانی 2018 كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌ روسیا ئه‌نجام ده‌درێ، 424 ئۆتۆمۆبێلی جۆراوجۆری پێشكه‌ش به‌ رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كرد به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و به‌رپرسانی وه‌رزشی و گه‌وره‌ به‌رپرسان.

مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی ئۆتۆمۆبێله‌كان له‌ 31 ی ئایاری رابردوو له‌ یاریگه‌ی لۆزنیكی له‌ مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو. له‌و یاریگه‌یه‌ یاریی كۆتایی جامی جیهان له‌ 15 ی ته‌مموز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یاریی كردنه‌وه‌ش له‌ 14 ی ئه‌م مانگه‌ له‌نێوان رووسیا و سعوودییه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی لیژنه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ كیا مۆتۆرز وه‌ریانگرت بریتین له‌‌ سپید هاچباك و SUV سپۆرتاج و سۆرینتۆ و كۆریسی سیدانی نایاب.
كیا به‌ ریزێك ئۆتۆمۆبێلی گرانبه‌ها به‌شداری ده‌كات به‌وه‌ی شه‌ریكی ره‌سمی فیفایه‌.

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی جای نییو هاوس سه‌رۆكی به‌شی وه‌رگرتن و مافی بازاڕكاریی یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا و ئه‌لێكسی سوروكین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاریی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی ناوخۆی فیفا و نیمانیا فیدیچ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی سڕبی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌باره‌ی ئه‌مه‌ جای نییو هاوس گوتی: كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ سپۆنسه‌ری ره‌سمی یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تییه‌، له‌و كاته‌وه‌ كیا به‌ به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمۆبێلمان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ هاوكاریكردن له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و به‌رپرسانی وه‌رزشی و گه‌وره‌ به‌رپرسان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.

ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ سوپاسگوزارین، نییوهاوس روونیكرده‌وه‌: كیا رۆڵێكی گه‌وره‌ و سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی مۆندیال ده‌گێڕێت. هه‌روه‌ها فیفا و كیا مۆتۆرز به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ پێشكه‌شكردنی خۆشییه‌كانی ئه‌و یارییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ كه‌ یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ جیونگ وون جیۆنگ سه‌رۆكی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له‌ رووسیا وتی: جامی جیهانی 2018 چه‌ند رۆژێكی ماوه‌ ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵك له‌ لۆگۆی كیا نزیك بكه‌ینه‌وه‌ له‌م رووداوه‌ گه‌وره‌یه‌دا.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket