riklam

گوڵشیفته‌: ژنانی كورد ئازاترین ژنانی جیهانن

ژنان‌ 02:07 PM - 2018-06-09
.

.

كچه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری ئێران گوڵشیفته‌ فه‌راهانی ده‌ڵێت: ژنانی كورد له‌ شه‌ڕی دژی داعش ئازایه‌تیان له‌خۆیان نیشانداوه‌ و ژنانی كورد ئازاترین ژنانی جیهانن.

فه‌راهانی كه‌ له‌ فیلمی كچانی خۆر كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ فێستیڤاڵی كان له‌ فه‌ره‌نسا نمایش كرا ڕۆڵی كچێكی كورد ده‌بێنێت به‌ ناوی به‌هار كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌ و له‌دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات.

گوڵشیفته‌ فه‌راهانی تا ئێستا له‌ 6 فیلمی كوردیدا ڕۆڵی گێڕاوه‌ و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ كورد هه‌یه‌  و زۆرجار وتوویه‌تی هه‌رچه‌ند كورد نیم، به‌ڵام كورد له‌ناو دڵم دایه‌.

فه‌راهانی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ژیت و ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند له‌ وڵاتی خۆم بێبه‌شكراوم ، به‌ڵام هه‌موو جیهان وڵاتی منه‌.

PUKmedia

و/ جەواد حەیدەری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket