ئایا كوردستان ده‌بێته زلهێز؟
بیروڕا 11:51 AM - 2018-06-09.
له سه‌ده‌می نوێ‌دا كه زۆر جار پێی ده‌وترێت چاخی ئالۆزی و جاخی زانیاری، ده‌توانین بلێن كه زۆر ده‌زانین به‌ڵام كه‌م تێده‌گه‌ین، یه‌كێك له‌م بابه‌تانه بونیادنانی ده‌وڵه‌ته‌كه كه مێژو و ئاماری نزیكی 5000 ساڵمان له‌به‌رده‌سته به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو و پێرفێكت دروستبكات.
هیچ زانسیتێك و ڕیگایه‌ك نیه بۆ ئه‌م بابه‌ته كه یارمه‌تی ده‌ربێت بۆ دروستكردن و بونیاد نانی ده‌وڵه‌تانی لاواز و دواكه‌وت، وه‌ته ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌سه‌ر بونیاد نانی ده‌وڵه‌ت هه‌ن له چوار چێوه‌ی زانستێكدا نین وه‌ك ئابوری یان فیزیا. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه بونیادنانی ده‌وڵه‌ت زۆر زه‌حمه‌ته و شاره‌زاییه‌ك و لێزانیه‌كی زۆری ده‌وێت به‌ڵام ده‌بێتێت له‌وه تێبگه‌ین كه بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی ته‌واو یان پێرفێكت وه‌ك ئه‌فسانه‌یه و هیچ ده‌وڵه‌تێكی دونیا ته‌واو نیه‌و وه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك كێشه‌ی كێشه‌ی هه‌یه له ڕویه‌كه‌وه. چه‌ندین لێكدانه‌وه بۆ كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ده‌وڵه‌ت و دینه یان كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی بونیادنانی ده‌وڵه‌ته‌و ته‌ماشای بكه‌ین ده‌بینین كه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌یه، بۆ نمونه سویسرا وڵاتێكه كه له ساڵی1815 وه سه‌قامگری بووه، وه سێنه‌ته‌وه‌ی سویسرا كه ئه‌ڵمانه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كان وئیتالیه‌كان به درێژای مێژو له جه‌نگدا بوون به‌ڵام له سویسرا به ئاشتیه پێكه‌وه ده‌ژین وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سویسرا ده‌وڵه‌تێكی ته‌ندروسته و دادپه‌روه‌ری دیبین كردوه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی به‌ڵام له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ژاپۆن كێشه‌ی پیربوون و كه‌م بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌یه كه هێزی كار زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و وه له ناچاریدا ڕۆبۆت به‌كار ده‌هێنن وه ئابوری ژاپۆن نزیكی بیست ساڵه گه‌شه‌ی به‌خۆوه نه‌بنیوه‌و ئێستادا له داكشاندایه. ئه‌مریكا كه قه‌رزێكی ٢٠ ترلیۆن دۆللاری له‌سه‌ر كه له بودجه‌ی گشتی ئه‌مریكا زیاتره پێشتر وامان ده‌زانی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه ئه‌مریكیه‌كان زۆر ته‌واو و بێكێشه‌ن به‌ڵام ئانجامه ناڕونه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2000 ی نێوان جۆرج بۆش و ئاڵ گۆر تا ئێستاش مشتومڕی له‌سه‌ره، وه یان وڵاته لاتینیه‌كانی ئه‌مریكا كه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و ناسه‌قامگریكی خێزانیه‌وه ده‌ناڵێنن. زۆربه‌ی وڵاته ئه‌فریقیه‌كان كه كێشه‌ی برسیه‌تی و نائاسایشی و گه‌نده‌ڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا حوكومڕانیه‌كی زۆر لاوازیان هه‌یه كه نه‌توانێت هیچێك له‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات وه ئه‌م كێشانه وایان كردووه كۆچێ به‌كۆمه‌ڵ له وڵات‌دا ڕوبدات. هه‌وڵدان بۆ چاكسازی و ڕیفۆڕم له وڵات‌دا بابه‌تێكی هه‌ستیاره، نارێندرا مۆدی هیندستان هه‌وڵی چاكسازی دارای دا له وڵاته‌كه‌یدا به‌ڵام زه‌رێكی زۆری دا له هاوڵاتیه هه‌ژاره‌كان و دراوی هیندی به‌گشتی وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی هیندی به‌هاكه‌ی زۆر كه‌مه بۆیه كاریگه‌ریه‌كی وای نه‌بوو له‌سه‌ر ئابوری جیهان. بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه حوكومه‌تی لاواز ده‌بێته هۆی دروستكدنی زۆر كێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناخۆیی كه چه‌ندین ساڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ بكرێت، وه ده‌وڵه‌تی زۆر به‌هێز و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا هه‌یه زۆر زیاتر سه‌ر ده‌كێشن بۆ دیكاتاتۆری هه‌م دیسان ده‌بنه‌وه هۆی جه‌نگ و جه‌ندین كێشه‌ی ناوخۆیی و جیهانی.
ده‌وڵه‌تی زۆر به‌هێز یان لاواز هه‌ر یه‌كه‌و كێشه‌ی خۆی هه‌یه بۆیه ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته خۆی بگونجێنیت له‌گه‌ڵ. ده‌وڵه‌تی تواو و بێ كێشه بوونی نیه. بونیادنانی ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌یه‌كه كه ده‌سپێكی هه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز كۆتای نایه‌ت، هه‌ركاتێك كێشه‌یه‌ك و پرسێك له وڵاتیكدا چاره‌سه‌رده‌كرێت هه‌ر هه‌مان چاره‌سه‌ر لاوانه‌یه ببێته هۆی دروستكردنی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆنموونه ئالان گرینسپان سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كه به باشترین ئابوریناس ناسرا بوو هه‌ستا به كه‌م كردنه‌وه‌ی سودی قه‌رز له بانكی فیدرالی ئه‌مریكا له ساڵی 2001كه هه‌وڵیدا وه‌به‌رهێنان زیاتر بكات گه‌شه به ئابوری بدات هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا ئامانجه‌كه‌ی پێكا به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هه‌وڵه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پشت قه‌یرانی دارای ساڵی 2008 داده‌نرێت كه هه‌موو جیهانی گرته‌وه وه ئه‌گه‌ر هاریكاری حوكمه‌ته جیهانیه‌كان نه‌بوایه ئه‌وا ئابوری جیاهانی دڕوخا وه شیرازه‌ی مرۆڤایه‌تی تێك ده‌چوو و بێسه‌رو به‌ری ده‌ستی پێده‌كرد.
ته‌ندروستی دوڵه‌ته‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به خودی ده‌وڵه‌ته كێشه‌داره‌كانه‌وه به‌ڵكو لاوازی و ئاژاوه‌ی ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت كێشه بۆ وڵاتانی چوارده‌وری و وڵاتانی جیهان، بۆ نموونه ئه‌فغانستان كه پێش 11 ی سێپته‌مبه‌ر هه‌موو وڵاتان بارودۆخی ئه‌فغانستانیان به كێشه‌ی ناوخۆی ئه‌فغانستان ده‌زانی به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه وڵاتی لاواز ده‌بێته په‌ناگه‌ی تیرۆریست و گروپه مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك قاعیده وتاڵیبان، كه ئاسایشی جیهان ده‌خه‌نه مترسیه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن لاوازی و ئاژاوه‌ی عێراق بووه هۆی دروستبوونی داعش كه ئاسیشی هه‌موو جیهانی تێكدا، هه‌زاره‌ها مرۆڤ بوونه قوربانی و ملایاره‌ها دۆلار به‌فیڕۆ چوون وه تاوه‌كو ئێستاش قه‌ریرانه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه. وه‌ك ئێستا ده‌بینین داعش بووه‌ته‌هۆی تێكدانی عێراق و سوریا كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئاواره و په‌نابه‌رێكی زۆر له جیهاندا هه‌ر ئه‌م په‌نابه‌رانه هۆكارێك بوون بۆ تێكچونی په‌یوه‌ندی توركیا-ئه‌وروپا، په‌نابه‌ران بوونه هۆی گۆڕینی ئه‌نجامی چه‌ندین هه‌ڵبژاردن له ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكاش وه كۆنزێرڤاتیزم و پۆپلیزم پرسی ئاواره‌كانان ده‌خسته ئارگیومێنه‌ته‌كانیانه‌وه. وه‌ك هۆكارێكی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كێشه‌ی په‌نابه‌ران بوون كه بووه هۆی ڕۆیشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له شێوه‌ی په‌نابه‌راندا و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی به‌ریتانیا وه ئه‌وروپا به‌گشتی. هه‌ر هه‌مان كێشه بۆوه‌ته هۆی تێكدانی یه‌گرتوی وڵاتانی ئه‌وروپی و بێزاری خه‌ڵك له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا كه وای كردووه هه‌ر وه‌ك ڕاپرسیه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه ته‌نها نزیكی له سه‌دا په‌نجای ئه‌وروپیه‌كان پشتگیری یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن وه شه‌رعیه‌تی یه‌كیه‌تیه‌كه زۆر لاوازبووه، هه‌ر بۆیه هه‌نێك شاره‌زا ده‌ڵین كه پێده‌چێت یه‌كێتی ئه‌روپا به‌سه‌رچووبێت. ئه‌گه‌ر هاریكاری ده‌وڵه‌تان نه‌بوایه ئه‌وا داعش مێژووی نوچه‌كه و جیهانی ده‌گۆڕی. یاخود بۆكۆ حه‌رام له‌م نایجیریا و ئه‌ل شه‌باب له سۆماڵ، كه ئابوری ئاسایشی ئه‌و دوو وڵاته زۆر زیانی به‌ركه‌وتووه. كۆماری كۆنگۆ خاوه‌نی نزیكی 25 ترلیۆن دۆلار سامان سروشتیه كه هێنده‌ی بودجه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكایه به‌ڵام به‌هۆی لاوازی حوكومڕانیه‌وه زیاتر له سه‌دا 60 دانیشتوانه‌كه‌ی له ژێر هێڵێ هه‌ژاریه‌وه‌ن. وڵاته لاواز ڕوخاوه‌كان ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه دروستبوونی نه‌خۆشی وه‌ك وڵاتانی ئه‌فریقا یان یه‌مه‌ن له ئێستادا كه به‌هۆی لاوازی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه وڵاته‌كه بووه‌ته مه‌یدانی جه‌نگی ئێران و سعودیه وه ژێرخانی ته‌ندروستی به ته‌واوه‌تی ڕوخاوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه كۆلێرا زۆر خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه. باترین ده‌سپێك بۆ چاكسازی به دامه‌زراوه كردنی وڵاته چونكه ئه‌و كاته هه‌موو دانیشتوانی وڵات ده‌توانن وڵاته‌كه بونیاد بنێن و سوود له ژیری گشتی وڵات ببینرێت.
دواكه‌وتوی كوردستان له لایه‌نه ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆداگیركه‌ران كه زۆربه‌ی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بردوه‌ته شاره عه‌ره‌بی و توركی و فارسیه‌كان. وه كوردستان جوگرافیا و كۆمه‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه ده‌بێت به پێ ئه‌وانه به‌ره به بونیادنانی ده‌وڵتی كوردستان بدرێت. هه‌ر وڵاتێك كوردستان كۆنترۆڵ بكات ئه‌وا رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆنتڕۆڵ ده‌كات چونكه ئاسایشی كوردستان زۆر گرنگه چونكه په‌یوه‌ندی به وڵاتانی چورده‌وری كوردستانه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه ژماره‌یه‌كی زۆر له كورد له خۆ ده‌گرن، ئابوری كوردستان و ئه‌و وڵاتانه په‌یوه‌سته به‌یه‌كه‌وه وه كورستان وه‌ك بزوێنه‌ری ئابوری ئێران و توركیای لێهاتووه، ئاسایشی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له زۆربه‌ی جیهان باشتربووه هه‌ر وه‌ك ده‌بینین له ئه‌وروپا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵتی ناوه‌ڕاست بوونه‌ته ئه‌فغانستانی نوێ. كوردستان له ڕووی سه‌ربازیه‌وه له هه‌موو بواره‌كانیتر له پێشه‌وه‌یه كه واكردووه زۆرینه‌ی خه‌ڵك هه‌وڵی بده‌ن ببنه چه‌كدار، وه له‌وانه‌یه ئه‌مه ببێه ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری ئه‌گه‌ر چاكسازی له سه‌ربازیدا نكرێت و په‌ره به‌بواره‌كانیتر نه‌درێت. كوردستان هێڵی درێژی 45ی پێدا تێده‌په‌ڕێت كه یه‌ك له‌سه‌ر دوو دانیشتوانی ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌وروپا له چه‌پ و ڕاستی ئه‌م هێڵه‌وه ده‌ژی له مه‌ودای گه‌شتی 8 كاتژمێری‌دا، بۆیه ده‌توانرێت كوردستان بكرێته ناوه‌ندی گۆواستنه‌وه‌ی جیهانی و جێی ئیمارات و قه‌ته‌ر بگرێته‌وه گواستنه‌وه‌ی جیهانیان داگیر كردووه كه ده‌كه‌ونه سه‌رهه‌مان هێڵی درێژی. جوگرفیای كوردستان ده‌ڕوانێته سه‌ر هه چوار پایته‌ختی ته‌هران و ئه‌نقه‌ره و به‌غداد كه له پێشیه‌كی زۆری ده‌داتێ له ڕوی ستراتیژیه‌وه. جیۆئیكۆنۆمیكی كوردستان په‌یوه‌سته به هه‌موو رۆژهه‌ڵتی ناوه‌ڕاسته‌وه. كوردستان خاوه‌نی دانشتنوانێكی گه‌نجه و سامانێكی سروشتی زۆر و ستراتیژێكی گرنگه، وه ئه‌گه‌ر كوردستان به وردی و شاره‌زاییه‌وه بونیاد بنرێت ئه‌وا ده‌توانرێت كوردستان بكرێته ده‌وڵه‌تێكی زلهێز له ڕووی ئابوری و سیاسیه‌وه. سێ لایه‌ن له بونیاد نانی ده‌وڵه‌تدا زۆر گرنگن كه بریتن له جوگرافیا و كلتور و دامه‌زراوه، كوردستان ته‌نها له ڕوی دامه‌زراوه‌وه كه‌مو كوڕی هه‌یه كه زیاد له سه‌دا په‌نجای بونیادنانی ده‌وڵه‌ته.
له كۆتایدا ده‌توانین بڵێن كه بونیادنانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك دروستكردنی دا‌و و ده‌رمان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی تێدا بكرێته ئه‌وا ژه‌هر دروست ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌جوانی و به باشی پرۆسه‌كه به‌ڕیوه ببردرێت ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه ده‌دۆزرێته‌وه. بۆیه زۆر پێویسته له‌م بواره‌دا شۆڕشێك بكرێت چونكه به نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌كان مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام نابێت هه‌ر وه‌ك تۆماس هۆبس ده‌ڵێت ده‌بێته ئاژاوه.
فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدون نامدار
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18