37 منداڵ له‌زیندانه‌كانی هه‌ولێرن له‌گه‌ڵ دایكیان كه حوكمدراون
ژنان 10:55 AM - 2018-06-09.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق راپۆرتی بۆ مافی مرۆڤی له عیراق بۆ ساڵی 2017 بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، له چه‌ندین بڕگه پێكهاتووه كه له‌هه‌ر یه‌كێك له‌و بڕگانه‌دا به داتا ژماره‌و چۆنیه‌تی رووداو و به‌سه‌رهاته‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.
له یه‌كێك له بڕگه‌كاندا له‌ژێر ناوی "دۆخی زیندان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن" بارودۆخ و چۆنێتی ژیانبه‌سه‌ربردنی ناو زیندانه‌كان روونكراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی زیندانه‌كانه‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ندێك له زیندان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن هێشتا سه‌ختن و مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیان به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه، ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌ستگه‌یشتنی نه‌گونجاو به شوێنه‌كانی خاوێنی و چاودێری ته‌ندروستی تێدا به‌دیده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی داد ده‌ڵێت: شوێن نییه بۆ ئه‌و نیشته‌جێیانه‌ی كه كه‌مئه‌ندامیان هه‌یه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی پێشتری وه‌زاره‌ت بۆ دروستكردنی شوێن بۆ ئه‌مجۆره ده‌ستگیركراوانه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه تا كۆتایی ساڵ.
سه‌باره‌ت به دۆخی جه‌سته‌یی باس له‌وه كراوه كه، قه‌ره‌باڵغی زۆر له زیندانه‌كانی حكومه‌ت كێشه‌یه‌كی سیستماتیكه كه خراپتربووه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گومانلێكراوانی داعش كه له‌میانه‌ی ساڵدا ده‌ستگیركراون.
به‌پێی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دۆخی جه‌سته‌یی له شوێنه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حكومه‌ت و زیندانه‌كان زۆرجار خراپن. سێ له 24 چاكسازی به‌ڕێوه‌براو له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری چاكسازییه‌كانی عیراق كه دامه‌زراوه‌ی حكومییه‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌كان پاش حوكمدان، له‌كاردا نین به‌هۆی دۆخی ئاسایشه‌وه.
بۆ نموونه تاكه زیندان له پارێزگای موسه‌ننا دروستكراوه بۆ نیشته‌جێكردنی 50 زیندانی له‌هه‌ر هۆڵێكدا، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن كه زیاتر له 120 كه‌س له‌هه‌ر هۆڵێكدان. زیندانی ناوه‌ندیی به‌سره به‌توانای 1.900، زیاتر له 3.000 زیندانی تێدایه؛ زیندانی معاقل له به‌سره به‌توانانی 250 كه‌س، 500 زیندانی تێدایه. قه‌ره‌باڵغی بووه‌ته هۆی خراپتربوونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو هه‌ندێك له ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و كارگێڕانی زینداندا له پارێزگاكانی باشور، كه ده‌وترێت به‌رتیل وه‌رده‌گرن بۆ كه‌مكردنه‌وه یان لابردنی تۆمه‌ت، كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا یان ئازادكردنی پێشوه‌ختی زیندانیان.
دانیشتوانی زیندان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حكومه‌ت زۆرجار خواردن و ئاوی گونجاویان نییه. ده‌ستگه‌یشتن به چاودێری ته‌ندروستی به‌رده‌وام و ته‌با نییه. هه‌ندێك له‌و بنكانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌ناو بنكه ده‌رمانخانه یان نۆڕینگه‌یان نییه‌و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌شبن، ده‌رمانخانه‌كان زۆربه‌ی كات پێداویستیان بۆ دابین ناكرێت. زیندانه‌كانی ئافره‌تان شوێنی گونجاویان نییه بۆ چاودێری منداڵ بۆ ئه‌و نیشته‌جێیانه‌ی منداڵیان پێیه، كه به‌پێی یاسا رێگه‌پێدراون تا ته‌مه‌نی چوار ساڵی له‌گه‌ڵ دایكیان بمێننه‌وه. ژێرخانی سنووردار‌و كۆن بووه‌ته هۆی خراپتربوونی خاوێنی، ده‌ستگه‌یشتنی سنووردار به ئاوی پاك كه بووه‌ته هۆی خراپ ئاماده‌كردنی خواردن له زۆربه‌ی زیندانه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتداران له زۆربه‌ی كه‌یسه‌كاندا ده‌ستگیركراوانیان له حوكمدراوان جیاكردووه‌ته‌وه. ئه‌و زیندانییانه‌ی تۆمه‌تی تیرۆریان له‌سه‌ره له زیندانییه‌كانی تر دابڕاون. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی زۆرینه‌ی نه‌وجه‌وانانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌كات پێش دادگاییكردن و پاش حوكمدان له بنكه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
له مانگی ئادار سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی زیندانی بادوشیان كۆنترۆڵكرد، ئه‌و شوێنه‌ی كه پێشتر داعش به سه‌دان ئافره‌تی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو له نزیك موسڵ.
به‌پێی راپۆرتی یونامی UNAMI شوێنه تازه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حكومه‌تی هه‌رێم له شاره گه‌وره‌كان به‌باشی راگیراون، ئه‌گه‌رچی هێشتا دۆخه‌كه له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن خراپن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌برێن. ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێم و زیندانی پۆلیس، نه‌وجه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه له‌هه‌مان هۆڵ له‌گه‌ڵ گه‌وران. راپۆرتی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌ڵێت كه له ناوه‌ڕاستی ساڵدا 37 منداڵ هه‌ن له زیندانه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دایكیان كه حوكمدراون.
له‌ڕووی كارگێڕیشه‌وه راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو كه حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ڵێت: هه‌نگاوی گونجاوی ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تۆمه‌ته‌كانی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له زیندانه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵام ئاستی ئه‌م هه‌نگاوانه به‌ته‌واوی نه‌زانراون. به‌پێی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، سیستمی دادوه‌ری به‌ڕژدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی پێشێلكاری ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران به‌لای كه‌مه‌وه پێنج كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان سزاداوه له‌نێوان یه‌ك تا سێ ساڵ به‌هۆی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری له زیندانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان ئاسایش.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ راپۆرتیان داوه كه پاسه‌وانانی زیندان یان ئه‌فسه‌رانی ده‌ستگیركردن ته‌نها پاش وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیركراویان ئازاد كردووه. گروپه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن كه ده‌سه‌ڵاتداران له چه‌ندین كه‌یسدا رێگرییان كردووه له سه‌ردانی كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوان و سزادراوان. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه زۆرجار پاسه‌وانه‌كان داوای به‌رتیل ده‌كه‌ن كاتێك ده‌ستگیركراوان ده‌یانه‌وێت ته‌له‌فۆن به كه‌سوكاریان یان پارێزه‌ر بكه‌ن.
چاودێری سه‌ربه‌خۆ: زیندانییه‌كانی خزمه‌تگوزاری چاكسازییه‌كانی عێراق رێگه‌ده‌دات به سه‌ردانی به‌رده‌وامی چاودێرانی سه‌ربه‌خۆی ناحكومی. لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور (The International Committee of the Red Cross) راپۆرتی داوه كه وه‌زاره‌ته‌كانی داد، ناوخۆ، به‌رگری و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی رێگه‌یان پێده‌ده‌ن ده‌ستیان بگات به زیندانه‌كان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن. هاوكات رێگه‌یانداوه به (UNAMI) بۆ ده‌ستگه‌یشتن به زیندانه‌كان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی وه‌زاره‌تی داد له به‌غدا. راپۆرت هه‌بوون له‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌ستوه‌ردانی دامه‌زراوه‌یی له سه‌ردانه‌كانی زیندان، له هه‌ندێك كه‌یسدا دامه‌زراوه‌كان داوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی به‌ڕێوه‌به‌رو كاربه‌ده‌ستانی زیندان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانكه‌ری ده‌ره‌كی.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی رێگه‌ی به رێكخراوه ناحكومییه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه نێوان-حكومییه‌كاندا سه‌ردانی سزادراوان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پێش دادگاییكردن بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك كات ده‌سه‌ڵاتداران بۆ هه‌ندێك كه‌س ده‌ستگه‌یشتنیان دواخستووه یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌یسی تیرۆریزم. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور ده‌ستگه‌یشتنی به‌رده‌وامیان هه‌بووه بۆ زیندانه‌كان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له هه‌رێمی كوردستانی عیراق. له ته‌موز كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كوردستان راپۆرتیدا كه كۆمسیۆن هه‌ندێكجار روبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه بۆ ده‌ستگه‌یشتن به زیندانه‌كانی ئاسایش.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19