خەڵاتی زێرین دەدرێت بە دەرھێنەرێکی کورد
ئەدەب وهونەر 06:56 PM - 2018-06-07.
خەڵاتی زێرین دەدرێت بە دەرھێنەرێکی کورد لە پەنجاو ھەشتەمین فێستیڤالی فیلمی دۆکومینتاری کراکۆڤ
دەرھێنەری کوردی ڕۆژئاوا تەلال دەرکی کە ئێستا لە بەرلین دادەنیشێ، خەڵاتی زێڕینی پەنجاو ھەشتەمین فێستیڤالی فیلیمی دۆکومینتاری کراکۆڤی وەرگرت بۆ فلیمیکی بە ناوی "باوکەکان و کورەکان" کە تیایدا پێشاندەدا چۆن لەناو داعش باوکەکان کورەکانیان پەروەردە دەکەن بە بیروباوەڕی توندڕەوی و کاری تیرۆرستی.
تەلال دەرکی بە کامیراوە چووە ناو داعش لە سوریاو خۆی وا نیشاندا کە لەگەڵ ئەواندایەو ھاوڕایە لەگەڵیان، بۆیەش توانی بچیتە ناو مەیدانەکانی شەڕو مەشق و ڕاھێنان و توانی ریکۆردی ڤیدیۆیی بکات.
لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فێستیڤالەکە (ژووری) ھەر بەوهۆیەش دەرھێنەری ناونا بە "چاونەترس لە جیهانێکی دڕندا".
فیلمەکە لەھەمانکاتدا خەڵاتێکی تری بردەوە کە ئەویش خەڵاتی فیدراسیۆنی ڕەخنەگرانی فیلمە International Federation of Film Critics (FIPRESCI)
زیاد رەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا پیرۆزبایی لە تەلال دەرکی کردو پێشنیاری کرد کە بەشداری بکات لە فێستیڤالەکانی لە کوردستان و فیلمەکەی پێشانبدات.
لەکاتی فستیڤالەکەی کراکۆڤ فلیمێکی دۆکومینتاری تر لە کوردستانەوە پیشکەشکرا، ئەویش فیلمی دەرھێنەر هۆگر هیرۆری بوو بە ناوی "دێمینەر" کە چیڕۆکی ژیان و پاڵەوانیەتی پێشمەرگە شەھید فاخیرە.
ئەو فیلمەش لەلایەن بینەران و ڕەخنەگران زۆر بەرز ھەڵسێنگراو پاش نمایشکردنی فیلمەکە دێباتێکی دوورودرێژی لەسەرکرا بە ئامادەبوونی پڕەدوسێنتی فیلمەکەو قوتابیان و ڕەوەندی کوردستانی.
PUKmedia تایبهت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18