یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته له هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان
ی.ن.ک 06:27 PM - 2018-06-07.
حكومه‌تی نوێی عیراق له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق، ده‌بێت له ماوه‌ی 90 رۆژدا پێكبهێنرێت، به‌ڵام نزیكه‌ی مانگێك له‌وكاته رۆیشتووه‌و هێشتا لیست و قه‌واره‌كان له جه‌ده‌لی دروستی و ساخته‌كاری ئه‌نجامه‌كاندان.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا كۆی هێزه كوردستانییه‌كان نزیكه‌ی 58 بۆ 60 كورسی په‌رله‌مانی عیراقی له‌كۆی 329 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌م هێزی كوردستانیانه وه‌ك ماڵه سیاسییه لێكترازاوه‌كه‌یه‌تی و هێشتا نه‌توانراوه به تیمێكی به‌هێزه‌وه به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بكات.
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی كۆمسیۆن و وته‌بێژی و ئه‌ندامه‌كانی له چه‌ند كۆنفراكسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، كه ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ نموونه‌ی بژاردنه‌وه‌ی ده‌ستی وه‌كو یه‌ك بوون و گومانی ساخته‌كاری نیه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه كوردستانی و عیراقیانه‌ی كه ده‌نگه‌كانیان بۆ ئاستی شۆك دابه‌زیوه، له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه جارێكی‌تر داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌و پرسه‌ش كێشه‌ی له‌نێوان په‌رله‌مان و كۆمسیۆن دروستكردووه، به‌تایبه‌ت كه په‌رله‌مان چه‌ند بڕیارێكی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد، بۆیه ئه‌مه‌ش لایه‌نه براوه‌كانی ناڕازی كرد‌و دۆڕاوه‌كانیشی رازی كرد، له‌كاتێكدا هێشتا دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لایه‌و هێشتا هه‌موو له چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كه‌یدان.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كێشه‌ی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
سه‌باره‌ت به ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌كو یه‌كێتی بێ منه‌تی خۆمان راگه‌یاندووه له هه‌رچۆنێك بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، به‌ڵام به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت، واتا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان دادگای باڵای فیدراڵ بڕیار له‌وه بدات.
وتیشی: پێشموایه ئه‌م كێشه‌یه‌ی په‌رله‌مان دروستیكردووه كێشه‌ی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه هه‌ر ده‌بێت خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، د.بڕیار وتی: وه‌كو یه‌كێتی بیروڕامان له‌باره‌ی زیادبوونی ده‌نگه‌كانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی واقیعی حزبه‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته خه‌یاڵیه‌ی موعاره‌زه‌و نه‌یارانی یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران هه‌بووه. هه‌روه‌ها یه‌كێتی هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانه، بۆیه زیاتر خه‌ڵك به‌دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌وێت له‌جیاتی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و درۆی شاخدار.
ده‌نگده‌ران ئومێدیان به یه‌كێتی هه‌یه
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی ده‌نگی یه‌كێتی، د.میران محه‌مه‌د كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ڕای من هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌و خه‌باته مێژووییه‌ی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یبووه، له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌یبووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خاوه‌نی رووبارێك خوێنی شه‌هیده.
وتیشی: كادر‌و لایه‌نگرو دۆسته‌كانی یه‌كێتی، یه‌كێتیان عه‌فو كرد له‌هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕتیانه‌ی له رابردوو هه‌یبووه، هه‌رچه‌نده ئێستاش گله‌ییه‌كان هه‌رماوه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكیان داوه به یه‌كێتیه‌كه‌یان، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه، به‌ڵكو هه‌ركاتێك یه‌كێتی پێویستی به یه‌كێتییه‌كان بووبێت، هه‌ركاتێك گه‌له‌كۆمه‌كی له یه‌كێتی كرابێت، یه‌كێتییه‌كان ئه‌و باره‌یان قبوڵنه‌كردووه‌و هه‌وڵی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و دڵسۆزییه‌شدا ئێمه به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان به ده‌نگده‌رانمان داوه یه‌كێتی نوێ بكه‌ینه‌وه.
د.میران راشیگه‌یاند: كاتێك بانگه‌شه‌مان ده‌كرد رای كادر‌و دۆستانمان ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی گۆڕانكاری له ناوخۆیدا بكات، یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌می ببه‌ستێت و نوێ ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای گه‌لدا بگونجێت، ئێمه‌ش به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین كاری بۆ بكه‌ین.
د.میران جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه خه‌ڵك یه‌كێتی ده‌وێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگال و كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تردا هات، مووچه كه‌می كرد، چه‌ندین كێشه‌و قه‌یران دروستبوو، ئێستا ده‌نگده‌ر یه‌كێتی هه‌ڵبژارد تاوه‌كو بگه‌ن به خۆشگوزه‌رانی، به‌وپێیه‌ی دڵنیان له‌وه‌ی یه‌كێتی سیاسه‌تێك هه‌ڵده‌ژێرێت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری كوردستان و عیراقیش بگونجێت.
یه‌كێتی شه‌ڕ له‌سه‌ر كوردبوونی كه‌ركوك ده‌كات نه‌ك حزبایه‌تی
له‌باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه د.میران وتی: یه‌كێتی كوردستانی بوونی كه‌ركوكی سه‌لمانده‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌ركوك بابه‌تێكی تایبه‌ته‌و كورد‌و یه‌كێتی هه‌مووكات دڵی به كه‌ركوك خۆشبووه‌و شانازی پێوه كردووه، وه‌كو یه‌كێتیش ئاواتمان ئه‌وه بووه له كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت.
وتیشی: من وه‌كو خۆم پێمخۆشه یه‌ك ده‌نگم نه‌مێنێت كه هێناومه به‌ڵام ئه‌و شه‌ش كورسییه‌مان له كه‌ركوك بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌مه شتێك نیه په‌یوه‌ندی به حزبایه‌تیه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانی عیراق په‌یوه‌ندی به حزبایه‌تیه‌وه نه‌بووه، په‌یوه‌ندی به كوردبوونه‌وه هه‌بوو، هه‌ربۆیه وا باشتربوو هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌ك لیست بچوونایه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد وه‌ربگرنه‌وه، هه‌ربۆیه بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌س قازانج بكات له‌وه‌ی له كه‌ركوك كورد كورسی كه‌م بكات.
مێژوو له‌سه‌لماندویه‌تی نه‌یاران نه‌یانتوانیوه له‌سه‌نگی یه‌كێتی كه‌مبكه‌نه‌وه
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی نیشتمانی كاریگه‌ر هه‌میشه له‌پێناو كۆی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه، یه‌كێك بووه له‌و لایه‌نانه‌شی هه‌میشه قوربانی حزبی داوه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌دا، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وكاتانه‌ی یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی چڕتركردووه‌ته‌وه بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورد، نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی چ له‌ناو كوردستان یان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان په‌لاماریان داوه‌و هه‌میشه گه‌له‌كۆمه‌كێ له‌دژی یه‌كێتی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وانه هیچی له پێگه‌و سه‌نگی یه‌كێتی كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه‌و نه‌یاران سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. هه‌میشه ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی كراوه وایكردووه خه‌ڵك زیاتر پشتی یه‌كێتی بگرێت، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌زمونی كاری یه‌كێتی له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه، له‌ڕووی به‌دێهنانی مافه چاره‌نووسسازه‌كانه‌وه، تا چه‌نده رۆچوه‌ته ناو ناخی خه‌ڵكه‌وه‌و خه‌ڵك دركی به‌وه كردووه كه یه‌كێتی تاكه هێزی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستاندا بتوانێت سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌واكان بكات.
خه‌ڵك له زه‌روریه‌تی یه‌كێتی تێگه‌یشتن
وتیشی: پێموایه ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵكی كوردستان له زه‌روره‌تی بوونی یه‌كێتی له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقدا تێگه‌یشتن، متمانه‌یان به یه‌كێتی به‌خشیوه‌ته‌وه، به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ركابه‌رن پێیان قبوڵناكرێت سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت به‌ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی كوردیش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی یه‌كێتی كه‌مبكه‌نه‌وه.
به‌شێك له سه‌ركرده كورده‌كان خیانه‌ت له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن
له‌باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانی وتی: كوردستانیبوونی كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر بۆ یه‌كێتی به‌ڵكو بۆ هه‌موو كورد ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین به‌شێك له سه‌ركرده كورده ركابه‌ره‌كانی یه‌كێتی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگی كه‌ركوك له كه‌ركوك ته‌زویره، كه ئه‌مه ده‌چێته قاڵبی خیانه‌تی نیشتمانی به خاكی كه‌ركوك و كوردستان و خزمه‌تكردن به دوژمنانی كورد. چونكه له ئێستادا گرنگه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كبگرن و پێكه‌وه بچنه به‌غداو مافه‌كانی كورد به‌ده‌ستبهێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێموایه به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان روونه، هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گله‌ییشی له یه‌كێتی هه‌بێت به‌ڵام هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه‌و قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ن خیانه‌ت له خاكه‌كه‌یان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ دوژمنان به‌رامبه‌ر یه‌ك ناوه‌ستن، هه‌ربۆیه پاڵپشتی هێزه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه قوربانیان داوه، وه‌كو یه‌كێتی.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری مێژووی یه‌كێتی بكه‌ین مێژووی شه‌هیده‌كانی به ڕاده‌یه‌كه كه پێموایه هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و هه‌قه ده‌دات به یه‌كێتی كه هێزێكه پارێزگاری ئه‌زمونه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و پاڵپشتی سه‌ره‌كی خه‌باتی كوردستانه له‌هه‌موو پارچه‌كان، متمانه‌پێبه‌خشه‌ری یه‌كێتی ده‌بێت و سزای نه‌باران ده‌دات.
یه‌كێتی سازش له هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی ناكات
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیاش وتی: به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر یه‌كێتی نه‌شیاو و نه‌گونجاوه، ئه‌وه تۆمه‌تێكی گه‌وره‌یه ده‌یخه‌نه پاڵ یه‌كێتی، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و لێدوانانه‌یان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كێتی هێزێكه له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمانوایه توركیا دراوسێمانن، یه‌كێتیش كه به‌شێكه له حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر گرفتیش هه‌بێت له‌ڕێی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی سازش له هه‌ڵوێسته نه‌توایه‌تیه‌كانی خۆی ناكات.
بڕیار لای دادگای فیدراڵییه
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه، د.چیا زه‌نگه‌نه راوێژكاری یاسایی و كادری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه ده‌بێت لێره‌دا جیاوازی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ین، به‌پێی ده‌ستوور په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریعیه، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات به‌پێی ده‌ستوور و ته‌واوبوونی نیسابی یاسایی بۆی هه‌یه یاسا ده‌ربكات و راسپارده به‌رزبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و رێوشوێنه‌كانی له ده‌ستووردا هاتووه بۆ هه‌ر بابه‌تێكی یاسایی كه وه‌كو ئێمه ده‌ڵێین كاره‌كه مه‌شروعێكی یاسایی هه‌یه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر له سێ خولی پێشوودا په‌رله‌مانی عیراق به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌قوڵی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان كاری بكردایه ئێستا عیراق جنێف و سویسرا بوو، به‌ڵام ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ته‌واوی دراوه به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور، ده‌ڵێین ده‌ستوور له‌هه‌مانكاتدا سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌وه‌ی به‌خشیوه كه په‌سه‌ندكردن و كێشمه‌كێشكی یاسایی له‌نێوان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كاندا به‌ستراوه به دادگای ده‌ستوریه‌وه. كه‌واته لێره‌دا دادگای ده‌ستوری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێكه كه جیاوازی یاسایی یان ده‌ستوری له‌سه‌ربێت.
سه‌بارت به ده‌سه‌ڵاتی دادگای فیدراڵی وتی: له ده‌سه‌ڵاتی دادگای فیدراڵییه كه بتوانێت ئه‌و تانانه‌ی پێشكه‌شكراوه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌كرێت به دۆسیه‌و ده‌خرێنه به‌رده‌ستیان، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات و مه‌شروعیه‌تێك ببه‌خشێت به بڕیاری په‌رله‌مانی كه قبوڵی بكات یاخود هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه. كه‌واته لێره‌دا پێوه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه دادگای ئیتحادیه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق هه‌یه كه له 2004ـه‌وه تائێستا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌بده‌ئی ته‌وافوق و یاساییدا دامه‌زراوه، كه‌واته به گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌موو داموده‌زگا ده‌ستوریه‌كان دادگای فیدراڵی و ده‌زگای باڵای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه حكومه‌ته، هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌مای هه‌ڵبژاردن دامه‌زراوه، كه‌واته زۆرینه‌ی سیاسی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ژێر ده‌ستی په‌رله‌ماندا بابه‌تێك تێپه‌ڕێنێت به‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی، ئه‌وا ده‌توانێت تێیپه‌ڕێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی په‌رله‌ماندا زۆرینه‌ی سیاسی كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌و زۆرینه سیاسیه‌ش جارێكی‌تر له دادگای ئیتحادی ره‌وانه بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی كه بریتین له نۆ كه‌س و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری دانراون و زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی تێدایه‌و دووانیان كوردن. ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات لێره‌دا فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی و تایه‌فه‌گه‌ری به‌دیده‌كرێت. كه‌واته ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌مكی ده‌ستووری، كه ئه‌وانیش متمانه‌یان به‌خشیوه به دادگای ئیتحادی و ئه‌وان ده‌توانن په‌سه‌ندی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان بكات. یان ده‌شتوانێت ره‌تیبكاته‌وه.
پێویسته دادگای فیدراڵی بێ لایه‌نی خۆی بسه‌لمێنێت
چیا زه‌نگه‌نه وتیشی: دادگای فیدراڵی له‌ڕووی شێوه‌ییه‌وه دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، هیوادارین بتوانن له‌ڕووی ناوه‌كیشه‌وه دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت، بابه‌تیانه بڕوانێته ئه‌نجامه‌كان نه‌ك سیاسیانه، تا بتوانین ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێنین و ئه‌زمونێكی دیموكراسی تر بهێنینه نه‌خشه‌ی سیاسی عیراقه‌وه، پاشان وه‌كو كورد و وه‌كو یه‌كێتی بتوانین چۆن رۆڵمان هه‌بووه بۆ پێكهێنانی عیراقێكی نوێ، رۆڵێكی كاریگه‌رتریشمان هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێكهێنانه‌وه‌ی عیراق.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات ده‌نگه‌كان ره‌تبكرێنه‌وه؟ د.چیا وتی: ئێستا له بارودۆخێكی ئاڵۆزداین، ململانێیه‌كی سه‌خت هه‌یه له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆر وڵات كێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق. هه‌روه‌ها بڕیاری سیاسی دادگای ئیتحادی په‌یوه‌سته به سه‌فیری ئێرانی و ئه‌مریكی له به‌غدا كه چۆن رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر عیراق و سوریا، به‌وپێیه‌ی به‌و رێككه‌وتنه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری دادگای ئیتحادیدا ده‌بێتجارێ دیار نیه به‌ته‌ئكیدی ده‌نگه‌كان هه‌ژمارده‌كرێنه‌وه یان نا.
كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چاودێریی جارێكی تر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بكات ؟
له‌باره‌ی چاودێریی كردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیشه‌وه، تارق حه‌رب شاره‌زاو پسپۆڕی بواری یاسایی و ده‌ستوری عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كان و كاندیده براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه چاودێری خۆیان هه‌بێت بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.
وتیشی: ئه‌نجامی نوێی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست راناگه‌یه‌نرێت، تا سه‌رجه‌م گومانه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه یه‌كلانه‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه نوێیه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رۆژی 12ی ئایاری رابردوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نوێی دادوه‌ریییه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت و دادگای فیدراڵیش ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات.
ئه‌و پسپۆڕه یاسایی و ده‌ستوریه‌ی عیراق باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌ندامانی كۆمسیۆن له به‌غداو ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ڕۆژی 6ی حوزه‌یرانه‌وه كاره‌كانیان كۆتایی پێهاتووه‌و رێگه‌یان پێ‌نادرێت هیچ كارێك بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێكیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تر ئه‌وا ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
به وته‌ی تارق حه‌رب، دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت كه ئه‌نجامه نوێیه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات ئه‌گه‌ر جیاوازی له‌نێوان هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌بێت، دادگاكه‌ش هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری تۆمه‌تبار ناكات.
یه‌كێتی: بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان نایاسایین
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانیش نایاساییه‌و ناتوانرێت دادوه‌ر له‌جێی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و به‌ڕێوه‌ری پارێزگاكان دابنرێت.
سه‌عدی پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتیدا باس له‌یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان كراوه كه به‌و ژماره كورسییه‌ی كورد له‌به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كڕیزی به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقدا بكات ئه‌وا قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت و ده‌توانێت به‌هێزی كورد بسه‌لمێنێت.
یه‌كێتی له هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بێمنه‌ته به‌ڵام....
له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌ده‌ست، وته‌بێژی یه‌كێتی وتی: ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دراوه، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاوه رامانگه‌یاندوه هه‌موو رێكارێكی یاسایی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو شه‌عریه‌تدا كێشه‌مان له‌گه‌ڵی نیه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نایاسایی و ناتوانرێت دادوه‌ر له‌جێی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و به‌ڕێوه‌ری پارێزگاكان دابنرێت.
چه‌ند حزبێكی كوردی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆ ده‌فه‌وتێنن
وته‌بێژی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی جێی نه‌نگییه‌و له‌هه‌موویان خراپتره، له‌بری ئه‌وه‌ی سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ناوخۆ بكرێت و رێز له‌شه‌هیده‌كانیان بگیرێت، به‌ڵام خه‌ریكه به‌بڕیارێك ده‌نگه‌كانیشیان ده‌فه‌وتێنرێت، له‌كاتێكدا له‌عیراق ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه نیه، هێزی ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبیش هه‌یه، به‌ڵام بۆ ده‌بێت ته‌نها ده‌نگی هێزی پێشئه‌رگه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، بۆیه پێمانوایه ئه‌و جۆره كاركردن و كلیك گرێندانه له‌بابه‌ته یاساییه‌كان ده‌بێته هۆی نه‌ماتی متمانه‌ی یاسای، به‌تایبه‌ت له‌به‌غداو ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌بێته هۆی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره، بۆیه وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق یه‌كسانه، كه‌سایه‌تیه كوردستانییه‌كان نه‌چن خۆیان بخه‌نه گۆشه‌یه‌كی مردو، به‌و شێوه‌یه پرۆسه‌كه به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان شه‌رمه‌زا بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌یه له‌داهاتوودا نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌عدی پیره وتيشی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، دڵنیاین دامه‌زراوه‌كانی عیراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه شكستخواردوه دێنه ده‌نگ و بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مان رێكخه‌ری كاره‌كه بوون نزیكه‌ی 100 كه‌سیان له‌وانه‌ن كه ده‌رنه‌چوون، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی، به‌تایبه‌ت كه كاره‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه یاساییه‌كان نیه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیانه.
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌مناكات
له باره‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش له كه‌ركوك وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند: كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و موسڵ حاڵه‌ته‌كانیان وه‌ك یه‌كه، بۆیه هیچ گومانێك له‌وه نیه ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هه‌ژمار بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌مناكات، بۆیه له‌وه دڵنیا بن.
یه‌كێتی بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی عیراق چوارخاڵ ده‌خاته‌ڕوو
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی عیراق داوای جێبه‌جێكردنی چه‌ند خاڵێك ده‌كات كه بریتین له ....
یه‌كه‌م/ دادگای ده‌ستوری به په‌له دادوه‌ری خۆی له‌سه‌ر كۆی كێشه ده‌ستوری‌و یاساییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رابگه‌یه‌نێی.
دووه‌م/ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ئارامتر مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه حیكمه‌تی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان جه‌نابی سه‌ماحه‌تی سیستانی، له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌ستوری‌و یاساییه‌كان، خزمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات.
سێ یه‌م/ چاوه‌روانین نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ده‌وڵه‌تانی دۆستی عێراق، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری‌و یاسایی ڕاسته‌قینه و دوور له هه‌ڵچوون‌و كاردانه‌وه.
چواره‌م/ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه لێتێگه‌یشتنی هێزه كوردستانیه‌كان به ئه‌ركی گرنگ ده‌زانین، هێزو لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر، نه‌ك كێشه‌كانی ناوخۆمان قول بكه‌ینه‌وه‌و بكه‌وینه نێو كێشمه‌كێشه‌كانه‌وه.
په‌رله‌مانی عیراق دۆڕاوه‌كان رازی ده‌كات و براوه‌كانیش ناڕازی ده‌كات
بڕیاره‌كه‌ی رۆژی 6-6-2018 ی په‌رله‌مانی عیراق براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناڕازی ده‌كات و دۆڕاوه‌كایش رازی و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجام و ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، رۆژی 6-6-2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ھه‌ڵبژاردنی ھه‌موار كرده‌وه و به‌پێی ئه‌و ھه‌مواره ھه‌ندێ رێ‌و شوێنی نوێ به‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن داندران و له‌و باره‌یه‌وه زۆر ناوه‌ند و لایه‌نی سیاسی تێبینیان له‌سه‌ر كات و شێوازی ھه‌مواره‌كه ھه‌یه و گومانیش له سه‌ر ڕه‌وایه‌تی دانیشتنه‌كان نه‌ڕه‌وێندراوه‌ته‌وه، چونكه ھێشتا ڕون نیه ئایا دانیشتنی رۆژی 28-5-2018 یاسایی بووه یان نا ؟!
له‌و باره‌یه‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتییدا هاتووه، ئێمه پشتیوانی له ھه‌ر رێكارێكی یاسایی ده‌كه‌ین كه بۆ ساغكردنه‌وه‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان بگیرێته‌به‌ر و داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین كه ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی رابگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر بڕگه‌یه‌كی ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردن تایبه‌ته به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت (ھێزی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش ...)ی ھه‌رێمی كوردستان. فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق نیگه‌رانی خۆمان له‌مه‌ڕ ئه‌و پێشێلكردنه ده‌ستورییه ده‌ربڕی و ده‌پرسێت ئایا ئه‌و ھێزانه‌ی كه له‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی سه‌قه‌مگیری و ئاسایشی ھاووڵاتییان رۆڵێكی مێژووییان بینیوه ئه‌بێ پاداشت یان له مافی ھاووڵاتی بوون بێ به‌ش بكرێن؟!
بۆیه زۆر به‌توندی ئه‌و بڕگه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر له ھه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌تیش گومانی سه‌رپێچی ھه‌بێ پێویسته به‌رێو شوێنی یاسایی به‌دواداچوونی بۆ بكرێ نه‌ك تاكه‌كانی ئه‌و ھێزه قاره‌مانانه له مافێكی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆیان بێ به‌ش بكرێن.
چه‌ند لایه‌نێكی كوردستانی بێ وه‌فاییان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه نواند
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه، ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی سوربون له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و بێ به‌شكردنیان ناسراون و ھه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ ئه‌لێین كه بێ وه‌فاییتان به‌رامبه‌ر به‌و ھه‌موو قوربانی و له‌خۆبردوویی ئه‌و ھێزانه نواند، له ھه‌مان كاتیش‌دا داوا له ھه‌موو لایه‌نه عیراقیه‌كان ده‌كات كه ھه‌ستیاریی ئه‌و بێ به‌شكردنه ھێزه ئه‌منیه‌كان له‌به‌ر چاوبگرن.
كۆمسیۆن تانە لەبڕیارەكەی پەرلەمان دەدات
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تانە لەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دەدات كە رۆژی چوار شەممە لەلایەن پەرلەمانەوە دەركراوە.
حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKmedia ی رایگەیاند: كۆمسیۆن تانە لەیاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنەكان دەدات كە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە، كۆمسیۆنیش لەسەر كارە دەستوریی و یاساییەكانی بەردەوامدەبێت.
دوێنێ لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراقدا، هەمواری سێیەكی یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەندكراو بڕیاردرا دەنگەكان بەدەست هەژمار بكرێتەوەو لەشوێنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران و ئۆفیسی پارێزگاكان دادوەر دابنرێت.
PUKmedia ئا/ لانه كاشان و دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25