riklam

به‌وێنه‌وه‌.. چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌

هەمەرەنگ 03:40 PM - 2018-06-07
.

.

به‌وێنه‌وه‌.. چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌

 

ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌یه‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

1- كێشانی تابلۆی مۆنالیزا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی جیهانی لیۆناردۆ داڤێنشییه‌وه‌، 10 ساڵی پێچووه‌.

image001.jpg

2- ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان واز له‌ خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی سۆدا بهێنن، ئه‌وا ده‌كرێت به‌ هاتنی ساڵی 2020 رێ له‌ دوو ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ بگیرێت.

image003.jpg

3- سه‌رجه‌م پانداكانی جیهان موڵكی چینن. خۆ ئه‌گه‌ر پاندایه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ببینیت ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دزراوه‌.

image005.jpg

4- كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه‌ كه‌ له‌بواری نه‌وتدا كارده‌كات، هه‌ر رۆژه‌و زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، واته‌ هه‌ر رۆژه‌و سه‌د ده‌فته‌ری سه‌دی!

image006.jpg

5- پێكه‌نینی كه‌متیار ده‌كرێت له‌دووری سێ میله‌وه‌ ببیسترێت.

image007.jpg

6- ئه‌م براده‌ره‌ ناوی بیڵی ئۆوینه‌. پیاوێكه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ چاوێك و نیوه‌ی ده‌ماخی له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌ی به‌كارهێناوه‌ بۆ ده‌ستكردن به‌ پیشه‌ی نواندنی رۆڵی زۆمبی.

image008.jpg

7- له‌ ساڵی 2006 خانمێك به‌ناوی جۆیسی ڤینسنت پاش سێ ساڵ له‌ مردنی، له‌ شوقه‌كه‌ی له‌ له‌نده‌ن به‌ مردوویی دۆزرایه‌وه‌. كاتێك دۆزرایه‌وه‌ ته‌نها ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی مابوو و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی هه‌ر ئیشی ده‌كرد.

image010.jpg

8- 11%ی هه‌موو ئاڵتونی جیهان به‌ خانمه‌ كابانه‌ هندییه‌كانه‌وه‌یه‌. ئه‌م بڕه‌ش له‌كۆی هه‌موو ئه‌و ئاڵتونه‌ یه‌ده‌گه‌ زیاتره‌ كه‌ ئه‌مریكا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، سویسراو ئه‌ڵمانیا پێكه‌وه‌ هه‌یانه‌.

image011.jpg

9- ده‌كرێت له‌قه‌ی حوشتر مل واته‌ نه‌عامه‌ شێر بكوژێت.

image012.jpg

10- پێكه‌وه‌بوونی قژی سورو چاوی شین، ده‌گمه‌نترین پێكهاته‌ی رووخساره‌ له‌ مرۆڤدا. ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ ته‌نها 1%ی دانیشتوانی جیهاندا هه‌یه‌.

image014.jpg

11- له‌ چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا سزای خانمه‌ زۆربڵێكان ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ناچاری چه‌ند قه‌فه‌زێكی كانزاییان ده‌كرد به‌سه‌ردا!

image016.jpg

PUKmedia س: كتێبی والینامه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌/ چاپی هه‌شته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket