riklam

كاردانه‌وه‌كان

بیروڕا 03:18 PM - 2018-06-07
.

.

ئه‌گه‌ر مانگه‌شه‌و بتوانێ له‌یه‌ك شه‌ودا ڕووی خۆی ون بكات، ئه‌وا له‌هه‌موو رۆژه‌كانی دیكه‌دا سه‌ر له‌ ئێواره‌وه‌ ڕووی وه‌كو خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و ناتوانێ خۆی بشارێته‌وه‌، عه‌قڵییه‌تی فاشزمیش هه‌مان چه‌شنه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر مه‌رامێك بتوانێت بۆ چه‌ند ساتێك سیاسه‌تی بوغزاویی خۆی بشارێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ كاردنه‌وه‌كاندا ماهییه‌ت و ڕووی ناشرینی وه‌كو خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ست بۆ شتگه‌لێگ ده‌بات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامیی ژیانی پێوه‌ به‌نده‌.

له‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه‌دا مه‌به‌ستم لێی توركیایه‌، ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌ سیاسه‌تی كاردانه‌وه‌كانیاندا به‌رامبه‌ر به‌ عیراق جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی رێگریی له‌ رۆیشتنی نه‌وتده‌كات، جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی رێگریی له‌هاتنی ئاو ده‌كات، كاردانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شیان له‌دوای دڵنیابوونیانه‌وه‌ هات له‌ هه‌نارده‌كردنی به‌شێك له‌ نه‌وتی كه‌ركوك به‌ تانكه‌ر بۆ ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، ده‌شزانن قۆناغی دواتر بریتی ده‌بێت له‌ راكێشانی بۆری نه‌وت له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌ستیانكرد به‌ هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز بۆ كارپێكردنی یه‌كێك له‌و كارته‌ گوشارانه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ هه‌ڵگیراون بۆ سزادانی عیراق، كه‌ ئه‌ویش گلدانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی رێره‌وی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌رژێته‌ روباری دیجله‌وه‌ له‌ به‌نداوه‌كانیان، هه‌ڵبه‌ته‌ حكومه‌تی عیراق به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی خۆشمانه‌وه‌ بێئاگانین له‌وكارته‌ گوشاره‌ هه‌ڵگیراوانه‌ی ئێران و توركیا كه‌ هه‌موو ساڵێك به‌شێوازی جیاجیاو له‌كاتی پێویستی خۆیاندا به‌كاریدێنن، به‌لاًم ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ ئامانج و ویستی ئێران بۆ گلدانه‌وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی ده‌رژێته‌ نێو خاكی كوردستانه‌وه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ ئامانج و ویستی توركیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ ئاوی عیراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌و كرداره‌یاندا كه‌ ئاوی دیجله‌یان ووشككردووه‌ به‌وه‌ ناوه‌ستن كه‌ حكومه‌تی عیراق ناچاربكه‌ن ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان زیادبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گومرگی زیاتریان پێببرێت به‌ڵكو زۆر نزیكه‌ داوا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی پێویست بۆ ناو رووباری دیجله‌، حكومه‌تی عیراقیش به‌نرخی كه‌متر له‌ بازاره‌كانی جیهان نه‌وت به‌ توركیا بفرۆشێت یاخود گومرگی زۆر زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی له‌خاكی توركیاوه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكیشدا حكومه‌تی توركیا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌نێت كه‌ به‌پێی یاسای خالق ئاو خه‌سڵه‌تێكی جوڵه‌یی هه‌یه‌و نابێ و ناكرێ قه‌تیس بكرێ، ئه‌گه‌ر به‌یاسای مه‌خلوقیش بێ ئه‌وا گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداوه‌كاندا به‌پێی رێنمایی و عورفه‌ گه‌ردوونییه‌كان ده‌كرێت  ئه‌ویش له‌رێی راوێژی كۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی رێره‌وی ئاوه‌كه‌ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی توركیا بۆیه‌ هه‌نگاوی له‌وجۆره‌ ده‌نێت چونكه‌ چاك ده‌زانێت بۆی ده‌چێته‌ سه‌رو به‌مه‌به‌ستیش بۆیان لواندووه‌، ئه‌گه‌رنا توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه‌ به‌زاندنی سنوره‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا فرۆكه‌یه‌كیان خسته‌ خواره‌وه‌، چۆن رێ به‌خۆی ده‌ده‌ن سنوری هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌شێكه‌ له‌سیاده‌ی عیراق ببه‌زێنن و بگره‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی جێگیر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باجی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق له‌ توركیاوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ وشكردنه‌وی ئاو بێت كه‌ ئاویش سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌، ئه‌ی باجی به‌زاندنی خاك و سه‌روه‌ریی وڵات چییه‌؟

مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket