riklam

ئەبێ‌ بە ساحێب ماڵ

بابەتی گۆڕاو 02:12 PM - 2018-06-07
.

.

ئەبێ‌ بە ساحێب ماڵ

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ رەبی ماشەڵـڵای لێ‌ بێت، ئەوە كوڕەكەی فیڕنەگولە بەچی وای لێ‌ هاتووە؟
× چی لێ‌ هاتووە بەگم؟
ـ كەڵەگەت و تێكسمڕاوو چوارشانە..ئەڵێی پەیینیان كردووەتە بنی!
× قوربان گیان ئەوە عائیلەوییەن ریازە ئەكەن.
ـ یاری ئاسن و لەشجوانی؟
× خۆی یاری ئاسن ئەكات بەڵێ‌، بەڵام باوكی خەریكی یۆگایە.
ـ یۆگا؟
× بەڵێ‌ یۆگا، بۆ ئەوەی عەمری درێژ بێ‌.
ـ جا توخوا عەمرێك بە یۆگاكردن و كەرەوزخواردن درێژ ببێ‌، تێی هەڵبەی باشتر نییە؟
× گەورەم هەر كەسە و قەناعەتێكی هەیە.
ـ ئاخر كەڵكی نییە رۆڵە.
× جا بەناشوكریی نەبێ‌ چ شتێك كەڵكی هەیە؟
ـ وانییە..ئێستا مەسەلەن تۆ یەك دنیا كەڵك و مەنفەعەتت هەیە..بەتایبەت بۆ گژوگیا.
× من كەڵك و مەنفەعەتم هەیە بۆ گژوگیا؟!
ـ ئا.. ئەزانی بۆ؟.. چونكە رۆژی سێ‌ چوار سەتڵ غازی دوانۆكسیدی كاربۆن دروست ئەكەی.
× رابوێرە بۆخۆت بەساقەی خواكەت بم.
ـ ئا وس.. لووتم لە بۆنێكی پیس و خەتەرە.
× هیچ نییە ئوستاز.. جەماعەتی بەشی یاسان دیسان پیازو تەماتەیان سووركردووەتەوە..
ـ رۆڵە گیان ئەو بۆنەی من ئەیكەم بۆنی تەماتە و پیازی سووتاو نییە.. بۆنی موئامەرەیە.
× تازە بۆنی ئەكەی؟.. ئەوە خەریكە كۆن ئەبێ‌.
ـ چی بووە تێم گەیەنە؟!
× یەعنی ئاگات لێ‌ نییە؟
ـ تۆم بمرێ‌ نەخێر.
× هەی بێ‌ قەزابی یاخوا.. موئامەرەكان دوان دوانن.
ـ دوان دوان؟
× بەڵێ‌ بەجووت ئەگرن باینجان.. لەولاوە ئاوی دوكان و دیجلەیان لێ‌ گرتووینەتەوە….
ـ ئەی لەملاوە؟
× لەملاشەوە جەندرمەی توركی وا خەریكە لە سۆراندا ئەبێ‌ بە ساحێب ماڵ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket