رۆژانه و مانگانه ئه‌م پشكنینانه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه
هەمەرەنگ 12:12 PM - 2018-06-07.
ئۆتۆمبێل بۆته یه‌كێك له پێداویستیه‌كانی ژیان و بۆ زوو راگه‌یشتن به كاره‌كان زۆرینه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی به‌رده‌وام پێویستی به پشكنین و گۆرێن و چاك كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی هه‌یه كه به‌هۆی كاركردنه‌وه له كارده‌كه‌ون یان ته‌واو ده‌بن، بۆیه پێویسته به شێوه‌ی به‌رده‌وام و رۆژانه و مانگانه چه‌ند پشكنینێك بۆ به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانمان بكه‌ین كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: پشكنینی رۆژانه:
1- دڵنیابوون له كاركردنی سه‌رجه‌م لایته‌كان.
2- دلنیابوون له رۆنی ئۆتۆمبێله‌كه
3- شله‌مه‌نی ناو ته‌برید.
4- پشكنین هه‌وای تایه.
5- دڵنیابوون له لێنه‌چوون له رۆنی ئۆتۆمبێل
دووه‌م: مانگانه
1- پشكنینی رۆن: پێویسته هه‌موو شۆفێرێك به شێوه‌ی به‌رده‌وام چاودێری رۆنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، پێویسته به‌لانی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێك یان مانگی جارێك پشكنین بۆ ئاستی رۆن و توانای كاركردنی بكرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینێكی ورد‌و ته‌واو بۆ رۆنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت، پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له شوێنێكی ته‌ختدا بێت و پێش كارپێكردنی و له به‌یانیاندا پشكنینی بۆبكه‌یت، چونكه له به‌یانیاندا رۆنی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌مووی له به‌شی خواره‌وه‌ی (oil box )دا كۆده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش ته‌واو ئاستی رۆنه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به شیشی رۆنه‌كه‌وه هێمای MIN و MAX هه‌یه گه‌ر له ئاستی (MIN) بوو ، ئه‌وا پێویسته رۆنی زیاتری تێبكه‌یت تا ده‌گاته نزیك ئاستی MAX، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بزانیت كا رۆنه‌كه كۆن بووه یان هێشتا كارایه و توانیا ئیش كردنی هه‌یه.
2- پشكنینی هه‌وای تایه: هه‌وای ناو تایه یه‌كێكه له‌و كاره گرنگانی كه ده‌بێت مانگانه پشكنینی بۆ بكه‌یت، تا به دوور بیت له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو زۆر خه‌رج نه‌كردنی به‌نزین به‌هۆی كه‌می هه‌واوه، بۆیه ده‌بێت هه‌وایه‌كی هاوسه‌نگ له تایه‌كاندا هه‌بێت و هه‌روه‌ها ئاگاداری تایه‌كانیش ببه بزانه توانای كاركردنیان ماوه؟!
3 پشكنینی سه‌رجه‌م لایته‌كان: پیچوسته مانگانه به‌رده‌وام پشكنین بۆ لایته‌كانی پێش و دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌یت و هه‌ر په‌ڵه‌و پیسیه‌ك هه‌بوو لایبه‌ریت ا كار نه‌كاته سه‌ر روناكیه‌كه‌ی.
4- پشكنینی ئاوی رادێته‌ر: ئاوی رادێته‌ر ده‌بیچت به‌رده‌وام پشكنینی بۆ بكریچت به تایبه‌ت له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پێوه‌ری گه‌رمی ناو داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی كه گه‌رم نه‌كات و زیان به رادێته‌ر و بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه نه‌گات.
له‌كاتی تێكردنی ئاو پێویسته به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ ئاو بكرێته رادێته‌ره‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ئاستی MAX، هه‌روه‌ها پێویستشه ئۆتۆمبێله‌كه تا سارد ده‌بێته‌وه سه‌ری رادێته‌ره‌كه نه‌كرێته‌وه.
به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ گشت لایه‌ك.
PUKmedia و/گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25