riklam

مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن سه‌رنج ڕاكێشه‌!

تەکنەلۆجیا 10:50 AM - 2018-06-07
.

.

وێنه‌یه‌كی دزه‌ پێكرا و نوێترین مۆبایلی ئایفۆنی ئاشكرا كرد كه‌ دیزاینه‌كه‌ی زۆر سه‌رنج راكێشه‌ به‌ به‌راورد به‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی و نرخه‌كه‌شی ئاشكرا بوو.

له‌ وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئامێرێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.1 ئینجه‌، تێكه‌له‌یه‌كه‌ له‌ په‌یكه‌ری ئایفۆن 8 ، هه‌روه‌ها  هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن X یه‌ك كامێراله‌ پشته‌یه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌.

ئه‌م مۆبایله‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی بۆ زیاد كراوه‌ كه‌ ناسینه‌وه‌ی روخساره‌، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (هۆم)  له‌ به‌شی پێشه‌وه‌یدا بوونی نابێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ له‌ ئامێری ئایفۆن X ئه‌ستورتره‌، چونكه‌ ئه‌ستوریه‌كه‌ی (8.3مم)، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مۆبایلی X ئه‌ستوریه‌كه‌ی( 7.7 مم ) بوو .

پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ یه‌كێك بێت له‌ پڕ فرۆشترین مۆبایل و پێشوازیه‌كی زۆری لێبكرێت، هه‌روه‌ها چاوه‌روان ده‌كرێت كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلی I Phone X plus  ده‌ربكات كه‌ هه‌زاره‌ها به‌كاربه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌تی.

مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ شه‌حنی وایه‌رلێس ده‌بێت و بڵیندگۆكانی (مكبرا) له‌ جۆره‌كانی ستیرۆ و بڵندگۆی A12 ده‌بێت، چاوه‌روانیش ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌ سه‌روو 200 دۆلاری ئه‌مریكیه‌وه‌ بێت.


PUKmedia  و/ گۆران قادر
س: العالم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket