riklam

پێ‌ لەناو كەوشی حاجی تۆفیقدا

بابەتی گۆڕاو 02:36 PM - 2018-06-06
.

.

پێ‌ لەناو كەوشی حاجی تۆفیقدا

د.شیركۆ عبدالله‌   

كەس وەكو ئێمەی لێ‌ نەقەوماوە
وەك میزی حوشتر ئەدەینە دواوە
هەموو ئومێدمان بە بۆرەپیاوە
{چونكە كەوتوینە دەورێكی واوە
هەرچی پارەی بوو ئەڵێین تەواوە}

*****

هەی دیموكراسی رەزات خواتەوە
میلـلەتێكت كوشت بە ئاواتەوە
خوا چۆن هێناتی واش بتباتەوە
{ئەڵێن مەهدی دێت لەو وڵاتەوە
گورگ لەگەڵ مەڕدا ئاو ئەخواتەوە}

*****

قیروسیا با شار بۆخۆی بخرۆشێ‌
دەواش نەمێنێ‌ بۆ هیچ نەخۆشێ‌
موهیم ئەوەیە بۆخۆی بنۆشێ‌
{یاران هاوارە دز ئەمفرۆشێ‌
من ئەڵێم نێرم ئەو هەر ئەمدۆشێ‌}

*****

لای خۆی حەرەسە كەچی یەكسەر خەوت
ئیشەڵـڵا شەشی قەت نابێ‌ بە حەوت
چونكە لاسارەو درۆزنەو چەوت
{كاتێ‌ كە زۆردار عەزل بوو لێ‌ كەوت
خۆی ئەكوتێتە هەیوانی مزگەوت}

*****

رێگەمان سەختە و خەرەندە و هەڵدێر
ساحێب نەوتین و پێشمان ئەشێ‌ خێر
بە برای بێ‌ لێو لێ‌ ئەدەین بلوێر
{ چوینە سەر لوتكەی شاخی شارباژێڕ
بۆ راوە ماسی بن بەرد و تاوێر}

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket