riklam

ژنانی سعودیه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گرن

ژنان‌ 10:28 AM - 2018-06-06
.

.

بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی سعودیه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان توانیان مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن.

به‌پێی یاسا و ڕێساكانی سعودیه‌ ژنان له‌ زۆر مافی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بێبه‌شكراون، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ندێك گۆڕانكاری خه‌ریكه‌ له‌مافه‌كانی ژنان له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت كه‌ شۆفێری كردنی یه‌كێكه‌ له‌و گۆڕانكارییانه‌.

بۆ یه‌كه‌مینجار 10 ژن له‌سه‌رتاسه‌ری سعودیه‌ توانیان مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن و ئه‌مه‌ش به‌لای چاودێرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ گۆڕانكاری له‌ مافه‌كانی ژنان له‌و وڵاته‌دا.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش سعودیه‌ ڕێگه‌ی به‌ ژنان دا كه‌ سه‌ردانی یاریگاكان بكه‌ن بۆ سه‌یركردنی یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان و ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی تر بۆ به‌شداریكردنی ژنان له‌كایه‌كانی ژیاندا.

پێشتر له‌ سعودیه‌ ژنان بۆیان نه‌بوو كه‌ شۆفێری بكه‌ن و چه‌ندین ژن به‌هۆی شۆفێری كردن ده‌ستگیر و غه‌رامه‌ و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرابوون.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket