riklam

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ داوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

ئابوری 04:07 PM - 2018-06-05
.

.

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وه‌ك حاڵه‌تێكی نائاسایی ( استسناء) مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێش جه‌ژن دابه‌شبكرێت.

به‌هار عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  وه‌ك لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ دوو یاداشتمان له‌ رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و داوامان كردوه‌ كه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك حاڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ پێشبخرێت، چونكه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌پێی خشته‌یی مووچه‌، هه‌موو مانگێك له‌ 20 تا 25 مانگ دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: له‌ یاداشتی دووه‌مماندا داوامان كردوه‌ كه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێته‌وه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆ كۆتا وه‌زاره‌ت پێشێلكردنی یاسایه‌و په‌رله‌مان به‌یاسا دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت جێگیركردوه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ سێ مانگه‌ ده‌گوزه‌رێت له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی وه‌رازه‌تی پێشمه‌رگه‌ لادانه‌ له‌ بڕیاری ژماره‌ 19 ی په‌رله‌مان.

به‌هار عه‌بدوالره‌حمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ كه‌ هه‌وڵبدرێت پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، چونكه‌ له‌مانگی داهاتووشه‌وه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌یان پێ ده‌درێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket