riklam

ئه‌پڵ IOS 12 فریادڕه‌سی مۆبایله‌ كۆنه‌كان

تەکنەلۆجیا 12:04 PM - 2018-06-05
.

.

كۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین ئه‌پده‌یتی سیسته‌می كارپێكه‌ری مۆبایله‌كانی خسته‌روو كه‌ ده‌بێته‌ هۆی  دوو هێنده‌ خێرابوونی مۆبایله‌ كۆنه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كیشی بۆ دایكان و باوكان ئاشكرا كرد.

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ ئێستا سیسته‌می كارپێكه‌ری (ios12) بۆ سه‌رجه‌م مۆبایله‌كانی كارا كراوه‌، ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ یارمه‌تی مۆبایله‌ كۆنه‌كانی وه‌ك (ئایفۆن6) ده‌دات كه‌ خێراتر كار بكات.

ئه‌پڵ له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌شه‌پێدانی خۆی كه‌ له‌ سان هۆزیه‌ به‌ستی راشیگه‌یاند كه‌ نوێكردنه‌وه‌ی ios12 چه‌ند كارێكی ساده‌ ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ك كردنه‌وه‌ی ئه‌پ و به‌رنامه‌كان به‌ دوو هێنده‌ی خێرایی ئێستا  كه‌ (IOS11) یه‌ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌پڵ كه‌ له‌ ساڵی 2013دا دروستكراون به‌و سیسته‌مه‌ كار ده‌ده‌كه‌ن.

كۆمپانیای ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تریشی ئاشكرا كرد كه‌ ڕێگه‌ به‌ دایك و باوكان ده‌دات كه‌ كات بۆ منداڵه‌كانیان دابنێن له‌  به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵدا.


PUKmedia  گۆران قادر احمد
سه‌رچاوه‌: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket