riklam

دووركەوتنەوە لە هەڵچوون و توڕەیی لە مانگی رەمەزاندا

هەمەرەنگ 04:05 PM - 2018-06-04
.

.

لە مانگی ڕەمەزاندا رەفتارەكانی رۆژانە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و دەبێت لەكاتی بەرۆژوبوون كۆمەڵێك رەفتار پەیڕەوبكرێت بۆ دووركەوتنەوە لە هەڵچوون و توڕەیی، ئەمانە چەند ئامۆژگارییەكن بۆ كەمكردنەوەی هەڵچوون و شڵەژان و توڕەیی لە مانگی رەمەزاندا:

1- خواردنی ژەمی پارشێو: پشتگوێ نەخستنی پارشێوكردن و ئامادەكردنی خۆراك و خواردنەوە بۆ ئەو ژەمەو دووركەوتنەوە لە خواردەمەنی خێرا بەسوودە.

2- ئەنجامدانی چالاكی: تەرخانكردنی هەندێك كات بۆ ئەنجامدانی وەرزش یاخود هەندێك چالاكی كە ئارەزووی پێدەكەیت بۆ دووركەوتنەوە لە رۆتینی رۆژانەو باشكردنی باری دەروونی.

3- خەوتن بۆ ماوەیەكی باش: خەوتن بۆ ماوەیەكی باش بەسوودە لەگەڵ دووركەوتنەوە لە دانیشتنی زۆر بەدیار تەلەفزیۆنەوە كە وزە دەبات و كاریگەری نەرێنی بۆسەر باری دەروونی هەیە.

4- پشوودان: لەكاتی هەستكردن بەهەڵچوون و توڕەبوون پێویستە پشوو بدرێت بۆ ماوەی 5 دەقیقە بەلایەنی كەمەوە لەگەڵ دووركەوتنەوە لە هۆكاری توڕەبوون.

5- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو: خواردنەوەی 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو لە ماوەی نێوان بەربانگكردنەوەو پارشێوكردن پێویستە بۆ دووركەوتنەوە لە كاریگەری هەڵچوون.

6- كەمكردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان: زۆر بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی شڵەژانی دەروونی.

7- سیستمی خۆراكی هاوسەنگ: خۆراكەكان بەرەنگاری فشارەكان دەبنەوە بە چەند شێوازێك، سیستمی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ كاریگەری شڵەژان كەمدەكاتەوەو دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری و كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.

PUKmedia ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket