riklam

دوكانی گۆشت فرۆشێك دادەخرێت

ئابوری 03:48 PM - 2018-06-04
.

.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بەفرێش، دوكانێكی گۆشتفرۆشیان داخست و لەكۆگایەكیش دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر  فاست و رەنگی بەسەرچوودا گرتوە.

لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: لە میانی بەدواداچون و سەردانە بەردەوامەكانی لیژنەكانی قائیمقامییەت لە ناو شاری سلێمانی، لیژنەی سێ‌ بەهاوكاری لیژنەی یەك دەستی بەسەر بڕی (19) كیلۆ گرام گۆشتی بەستودا گرت كە خاو كرابوەوەو خاوەنەكەی دەیویست بەگۆشتی فرێش بیفرۆشێت بە هاووڵاتیان.

وتیشی: دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوەی ئەو گۆشتفرۆشە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، لیژنەی باڵا بڕیاریدا بەداخستنی گۆشتفرۆشی بەهزاد لە بەر بەلەدییەكەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی 7 رۆژ.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داواش لە هاووڵاتیان دەكات لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەكدا لە هەرشوێنێك گومانیان لەوە هەبوو كە گۆشتی بەستوو دەفرۆشرێت، دەستبەجێ‌ لیژنەكانی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بەدواداچونی بۆ بكرێت و رێكاری پێویستی لەدژ بگیرێتە بەر.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردوە كە لە درێژەی گەڕان و پشكنینەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی سێ‌ لە كۆگایەكدا دەستی بەسەر بڕێكی زۆر فاست و ڕەنگی بەسەرچوودا گرتوە.

لەوبارەیەوە، هاوڕێ‌ محەمەد سەرۆكی لیژنەی كۆگاكان رایگەیاند: ئەمڕۆ 4-6 سەردانی كۆگای كارگەی (هاڤلین)یان كردووە و لە ئەنجامدا بڕی (32) دەبە فاستی (40) لیتری و (18) قووتوو رەنگی بەسەرچوویان لە كۆگاكەدا بینیوە، وتیشی: تەواوی ئەو مادە بەسەرچووەیان گواستووەتەوە بۆ قائیمقامیەت و تەلەف دەكرێن.

سەرۆكی لیژنەی كۆگاكان ئاماژەی بەوەش كرد ئەو كارگەیە سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتەكەی ئامادەنەبووە، بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی موادەكانیش لە سەر لەزگە بووە، بۆیە تەواوی مادە بەسەرچووەكانی تەلەف دەكرێن و روبەڕوی سزای مادیش كراوەتەوە و بۆ دواین جاریش ئاگاداركراوەتەوە كە پابەندی رێنماییەكان بێت.

PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket