riklam

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌.. بریقه‌یه‌كی كوردی له‌ مۆسیقای جازدا

تاراوگە‌‌ 01:54 PM - 2018-06-04
.

.

ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ كۆتا قۆناغی خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كات و كارنامه‌ی زانكۆی به‌ ناوی ( بریقه‌یه‌كی كوردی له‌ مۆسیقای جازدا ) پێشكه‌ش ده‌كات.

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ كۆتا قۆناغی خوێندنی زانكۆی له‌ زانكۆیه‌كی هونه‌ری له‌ له‌نده‌ن ته‌واو ده‌كات و دوێنێ 5-6-2018 كارنامه‌ی زانكۆی به‌ناوی ( بریقه‌یه‌كی كوردی له‌ مۆسیقای جازدا ) پێشكه‌ش كرد.

خاتوو ئه‌مه‌ل ده‌ڵێت: وه‌ك چۆن كارنامه‌ی زانكۆكه‌م تێكه‌ڵكردنی مۆزیكی كوردی و چاره‌كه‌ تۆن و جاز بوو هه‌ر بۆیه‌ له‌پێشكه‌شكردنی كارنامه‌كه‌مدا جله‌كانیشم تێكه‌ڵكردنی دوو كلتوری بیانی و كوردی بوو كه‌ بریتی بوو له‌ ( دوو فه‌قیانه‌ و پشتێن و كڵاو به‌ هه‌وری و سه‌رپه‌رچه‌م له‌گه‌ڵ به‌رگێكی بیانی )>

هاوكات سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ هاوكاری بون و به‌شداری مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی كارنامه‌كه‌یان كردوه‌.

ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ له‌ ساڵی 2004 روو له‌ ئه‌وروپا ده‌كات و له‌وێوه‌ بۆ درێژه‌دان و په‌ره‌پێدان به‌ هونه‌ره‌كه‌ی ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات.

PUKmedia هاژه‌ باست

9.jpg

1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket