riklam

مه‌ترسییه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به‌ مایكرووه‌یڤ

هەمەرەنگ 12:09 PM - 2018-06-04
.

.

گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به‌ مایكرۆوه‌یڤ مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ  ته‌ندروستی.

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ زانایان هیندستان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (Indira IVF Hospital) له‌ شاری نیوده‌لهی هیندستان ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به‌ مایكرووه‌یڤ له‌ قاپی پلاستیكدا مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.

 هه‌رله‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌و تاقیكردنه‌وه‌و تێبینییانه‌ی كه‌ كراون ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ به‌ مالیكرووه‌یڤ گه‌رمده‌كرێنه‌وه‌ مرۆڤ رووبه‌ڕوویی فشاری خوێن و نه‌زۆكی و شه‌كره‌و شێرپه‌نجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وگۆڕانكارییه‌ خراپانه‌ كردوه‌ كه‌ به‌هۆی مایكرۆوه‌یڤه‌وه‌ به‌سه‌ر خۆراكه‌كاندا دێن، كه‌ له‌ 95% ی مادده‌ خۆاركییه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌ردادا دێت، به‌ تایبه‌ت مادده‌ی بیسفینول A، كه‌ زۆر به‌ ئاسانی مرۆڤ رووبه‌ڕووی نه‌زۆكی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی گۆڕانكاری له‌ رێژنه‌كاندا، كه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروستده‌كه‌ن.  

PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket