ته‌لار له‌تیف: له‌گه‌ڵ یاسایه‌ك نابین زیان به فه‌رمانبه‌ر بگه‌یه‌نێت
ئابوری 10:34 AM - 2018-06-04.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاسایه‌كدا نابین قوت و مووچه‌ی خه‌ڵك ببڕێت و زیان به فه‌رمانبه‌ران بگه‌یه‌نێت.
ته‌لار له تی‌ف بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 4-6-2018، به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه بۆ نوسینه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ئه‌نجامده‌درێت، بۆیه پێده‌چێت به‌م نزیكانه كۆتایی به نوسینه‌وه‌ی راپۆرته‌كان بهێنرێت و له نزیكترین كاتدا پڕۆژه یاساكه ده‌ربچێت.
راشیگه‌یاند: تائێستا ئه‌وه‌ی ببوو به گرفت له‌به‌رده‌م نوسینه‌وه‌ی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بوونی ئه‌و مادده‌یه بوو كه تایبه‌تبوو به ده‌رماڵه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ترسمان له‌وه هه‌بوو كه ئه‌و ده‌رماڵانه ببێته هۆی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌مه لێپرسراوێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وته سه‌ر شانی په‌رله‌مانتاران، بۆیه پێمان گرنگ بوو ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی كه به‌یاسا رێكنه‌خراون له گۆڕانكارییدان و ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ت خۆیه‌تی رێكیانبخاته‌وه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئه‌و مادده‌یه له پڕۆژه‌كه ده‌ربهێنرێت و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت تا لای حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌بێت .
ته‌لار له‌تیف وتیشی: ده‌رماڵه‌ی زۆربه‌ی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و وه‌زاه‌رتی ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ دواكاری گشتی سه‌ربه وه‌زاره‌تی داد، فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وه‌زاره‌تانه زۆربه‌ی زۆری مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان زۆر كه‌مه ئه‌وه‌ی تری له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌یه بۆیه به‌هۆی ده‌رماڵه‌كانیانه‌وه مووچه‌كه‌یان تۆزێك باشه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و مادده‌یه بێت كه ئێستا حكومه‌ت ناردویه‌تی بۆ په‌رله‌مان مووچه‌كانیان هه‌مووی ده‌بڕێت، ئه‌و كات وه‌كو ئه‌وه وایه پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی بۆ كرابێت به یاسا‌و زیاتریش له‌وه‌ی لێبڕابێت كه ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره به‌و شێوه‌بێت مووچه‌كه‌ی زۆر كه‌مده‌بێته‌وه بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌ت خۆی ئه‌و مادده‌یه رێكبخاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به ده‌رماڵه‌كان حكومه‌ت خۆی رێكیبخاته‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یاسایه بێت.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت ده‌رماڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخاته‌وه كه به‌شێوازێك بێت زیان به فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یه‌نێت، واته به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی كارده‌كات و ئه‌و پسپۆڕییه‌ی هه‌یه ده‌رماڵه‌كه‌ی خۆی پێبدرێت، نه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به‌س به‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له شوێنێكی تر كارده‌كات كه په‌یوه‌ندی به‌و شوێنی پسپۆڕییه‌وه نییه هه‌مان ده‌رماڵه‌ی پێبدرێت، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌ت خۆی ده‌رماڵه‌كان رێكبخاته‌وه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاسایه‌كدا نابین قوت و مووچه‌ی خه‌ڵك ببڕێت و زیان به فه‌رمانبه‌ران بگه‌یه‌نێت.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27