riklam

چله‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ژنان‌ 08:57 AM - 2018-06-04
.

.

رۆژی 7-6-2018 پرسه‌ی ژنه‌ شاعیری كورد كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد رۆژی 7-6-2018 مه‌راسیمێك بۆ چله‌ی ژنه‌ شاعیری كۆچكردوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ئه‌نجامده‌دات.

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی ته‌وار له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوكات له‌سه‌ر وه‌سێتی خاتوو كه‌ژاڵ هه‌ركه‌سێك به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه‌ بكات پێویسته‌ كتێبێك بكاته‌ دیاری بۆ ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی له‌ گوندێك یاخود قوتابخانه‌یه‌ك یاخود زانكۆیه‌ك پێبكرێته‌وه‌و ناوی لێبنرێت كتێبخانه‌ی ( كه‌ژه‌ ).

كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر شه‌وی 23-4-2018 له‌ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا دڵی له‌لێدان ده‌كه‌وێت و ژیانئاوایی له‌ خێزان و هاوڕێ و دۆستانی ده‌كات.


PUKmedia تایبه‌ت

305201814لل.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket