riklam

لە شێر باشترە

بابەتی گۆڕاو 04:17 PM - 2018-06-03
.

.

لە شێر باشترە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئەوە چییە بەدەستەوە كەلـلەپووت؟
× بەگم رەسمە. رەسمی شێرێكە. ئەیبەم ئەیگرمە چوارچێوەو لێرەدا هەڵی ئەواسم.
ـ یەعنی رەسمی ئاژەڵ نەما شێر نەبێ‌؟!
× شێر رەمزی قووەتە گەورەم.
ـ نامانەوێ‌ كوڕم.. نە قووەتمان ئەوێ‌ و نە رەمزەكەی. خەتەرە.
× قووەتت هەبێ‌ خەتەرە؟
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا یەكسەر لێت ئەكەونە موئامەرە.
× دەی باشە ئەچم رەسمی كەروێشكێك ئەهێنم.
ـ رەسمی كەروێشك مەهێنە. نەختێ‌ دەستكاریی شێرەكە بكەو تەواو.
× چۆن دەستكاری بكەم؟
ـ ئەم كلكە ئەستورەی كە گیڤی كردووەتەوە…
× ئێ‌؟
ـ لایبەو كلكێكی باریكی جوانی بۆ دانێ‌.
× بەسەرچاو چیتر؟
ـ چنگ و پەلیشی زۆر گەورە و ترسناكن. نەختێ‌ ناسكیان بكەرەوە.
× راست ئەكەی بەخوا پیاو لە خۆیەوە سامی لێ‌ ئەنیشێ‌ كە سەیری ئەكات.
ـ سەریشی زۆر زلە.. سەرێكی خڕی بچكۆلەی بۆ دانێ‌.
× سەرێكی خڕی بچكۆلە؟
ـ ئا.
× جا ئەوە ئەبێ‌ بە پشیلەو بڕۆ بەخێرهاتی.
ـ قەی چێكا.. پشیلە عەیبی چییە؟
× ئوستاز گیان من چۆن ویژدانم قبوڵ ئەكات لە ژوورەكەی جەنابتا رەسمی پشیلە هەڵواسرێ‌!!!
ـ تۆ بۆ منت ناوێ‌ رۆڵە؟.. من پشیلەم پێ‌ باشترە. ئاژەڵێكی ماڵی و بێ‌ وەی. سەد قات لە شێر باشترە.
× ئاخر قوربان گیان پشیلە رەمزی سپڵەییە.
ـ قەیناكە.. هەرچۆنێك بێت لە شێر باشترە.
× بۆچی لە شێر باشترە؟!
ـ چونكە موشكیلەی بەدواوە نییە كوڕم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket