riklam

پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت بگاته‌وه‌ 100 دۆلار

ئابوری 02:58 PM - 2018-06-03
.

.

وه‌زیری نه‌وت و وزه‌ی نه‌رویج ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ دوور نییه‌ كه‌ جارێكی تر شایه‌تی ئه‌وه‌ بین كه‌ نرخی نه‌وت بگاته‌وه‌ 100 دۆلار.

 ته‌رجه‌ سۆڤیكنس وه‌زیری نه‌وت و وزه‌ی نه‌ورویج رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ھه‌یه‌ جارێكی تر ببینین كه‌ نرخی نه‌وت به‌ 100 دۆلار ده‌گاته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی دوو ساڵ پێش ئێستا نه‌رویج وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رھه‌مھێنی نه‌وتی ئه‌وروپای رۆژئاوا رایگه‌یاندبوو كه‌ نابێت چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بین بۆ 100 دۆلار، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئێستا بابه‌ته‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ بووبێته‌وه‌.

سۆڤیكنس راشیگه‌یاندووه‌: به‌ھۆی ئه‌و رێككه‌وتنی ئۆپیك و ھاوپه‌یمانانی سه‌باره‌ت به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ھه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت گه‌یشتۆته‌ سه‌روی 80 دۆلار. به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سعودیه‌ و روسیا رایانگه‌یاند كه‌ پێ ده‌چێت له‌ كۆتایی ئه‌م ساڵدا به‌رھه‌مھێنانی خۆیان زیاتر بكه‌ن، نرخی نه‌وت بۆ نزیكه‌ی 75 دۆلار دابه‌زی. به‌ڵام ئه‌م دابه‌زینه‌ ماوه‌یه‌كی كاتییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket