riklam

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كات

ئابوری 02:49 PM - 2018-06-03
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی هیندی و هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ و مریشكی به‌ستوو ده‌رده‌كات.

رێباز حه‌ملان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ره‌نتینه‌و به‌دواداچوون، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌ دران:

1- له‌ رۆژی 3-6-2018 ه‌وه‌ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی گۆشتی گامێشی هیندی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.

2- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان له‌ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو به‌ رێژه‌ی له‌ 100% بۆ پشكی ته‌رخانكراو، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ هه‌ردوو مانگی حوزه‌یران و ته‌مووزی 2018.

3- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان له‌ هاورده‌ی مریشكی به‌ستوو به‌ رێژه‌ی له‌ 100% بۆ پشكی ته‌رخانكراو، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ هه‌ردوو مانگی حوزه‌یران و ته‌مووزی 2018.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket