به‌زانستی كردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بیروڕا 01:35 PM - 2018-06-03.
یه‌كێتی ئه‌و هێزه خۆنه‌ویسته‌ی كه به‌درێژایی 43 ساڵ له خه‌بات و تێكۆشانی دانه‌بڕاو، نه‌ك ته‌نها له پێناو باشووری كوردستان به‌ڵكوو له پێناو پارچه‌كانی تری كوردستان و پارته كوردستانییه‌كان هه‌رده‌م خۆبه‌خشانه قوربانی داوه، به‌پێچه‌وانه‌ی پارته‌كانی تری كوردستان كه خۆویستانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ خستووه.
من به‌هاری ساڵی 1991 له‌شاری هه‌ولێر بووم به یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هێڵه سووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هاواری گه‌نجانی هه‌ولێر كه هاواریان كرد( یه‌كێتیی نیشتمانیی، ئاواتی هه‌موومانی)، به‌ڵی تاكوو ئه‌مڕۆش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی كه‌له هه‌ولێر به‌سه‌ر هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی هات، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه خوێن نابێت به ئاو، هه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مام په‌یڕه‌و بوو بۆ به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دژوارییانه‌ی كه به‌سه‌ر یه‌كێتی هاتووه، یه‌كێتی زۆر ژیرانه و خۆڕاگرانه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناخۆشییه‌كاندا زاڵبووه، به‌پشت به‌ستن به هه‌ڤاڵه دڵسۆزه‌كانی كه له‌ناخۆشترین ڕۆژانی یه‌كێتی دا سه‌نه‌د و پشت و په‌نای ڕێبازی شه‌هیدان بوون.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌پێناو به‌هێزڕاگرتنی یه‌كێتی و بڵند ڕاگرتنی پله‌وپایه‌ی گه‌لی كورد له ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و ده‌ره‌وه‌دا، زۆر پێم گرنگه كه وا یه‌كێتی زۆر ژیرانه و به‌بێ فیرۆدانی توانا و مۆرال هه‌ڵسووكه‌وت بكات. ده‌رفه‌ت نه‌درێت سه‌ره‌ڕای بوونی ناكۆكییه‌كان كه‌سێك بێته ناوماڵی یه‌كێتی و بالۆر و بۆختمانان بۆ هه‌ڵبه‌ستێت. ده‌بێت هه‌ڤاڵانی سه‌ركرده ئه‌و ڕاستییه بزانن كه وا به ته‌بایی و یه‌كریزی یه‌كێتی، ئارامی و دڵنیایی بۆ هه‌ڤاڵانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له 43 ساڵدا عیبره‌ت وه‌رنه‌گرین ئه‌دی كه‌ی ده‌بێت وه‌ریبگرین. ڕۆژی ده‌رخستنی تواناكانمانه، ڕۆژی نواندنی دڵسۆزی و په‌یڕه‌وكردنی خوێندنگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله، هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن، به‌ڵێ بۆ به‌زانستكردنی یه‌كێتی، به‌ڵێ بۆ به‌زانستكردنی گه‌ل، به‌ڵێ بۆ ڕێبازی مام.
سڵاو له گۆڕی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان.
بۆتان جه‌مشید مسته‌فا
پێشمه‌رگه و خوێندكاری دێرینی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26