خۆشویستن و كوشتن له رۆمانی دكتۆر گلاس-دا
کتێب 09:45 AM - 2018-06-03.
به‌گشتی ئێمه‌ی كورد ئاشنایی زۆرمان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی سویدی نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ئه‌ده‌بی سویدی پێگه‌و شوێنێكی گرنگی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا هه‌یه. جگه‌له‌وه‌ش هه‌میشه ئه‌م وڵاته وه‌كو په‌ناگه‌یه‌ك وابووه بۆ كورد و ماوه‌ی چل ساڵێكیش ده‌بێت، كورد به كولتووری سویدی ئاشنایه.
كاتێك گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا، كه ده‌چوومه كتێبخانه‌كان، ناوی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ناوداری سویدیم به‌رچاو ده‌كه‌وت، كه كتێبه‌كانیان بۆ زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدراون به‌تایبه‌تی نووسه‌رانی وه‌كو: ستیگ لێرسۆن و هانینیگ مانكێل و هۆكان نه‌سر و ئاسترید لیندگرێن. به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئه‌ده‌بیاتی كریمیناڵیهوه» پۆلیسی» ، ئه‌مڕۆ سوید كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری به‌توانای هه‌یه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی سویدیش، ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری باشیان هه‌یه.
خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌هۆی بوونی ره‌وه‌ندێكی گه‌وره‌ی كوردییه‌وه له‌م وڵاته، هه‌ندێك وه‌رگێڕی هێژا، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، قۆڵیان لێههڵكردووهو كه‌مێك خوێنه‌ری كوردیان به‌م ئه‌ده‌به جوانه‌ی جیهان ئاشناكردووه.
له ماوه‌ی پێشوودا چاوم به رۆمانی « دكتۆر گلاس» كه‌وت كه نووسینی نووسه‌ری ناسراوی سویدی « یالمار سۆدێرباری» یه‌و، له‌لایه‌ن دلاوه‌ر قه‌ره‌داغییه‌وه له سویدیه‌وه كراوه‌ته كوردی.
« یالمار سۆدێرباری» یه‌كێكه له نووسه‌ره ناسراوه‌كانی سوید له ساڵی 1869 له ستۆكهۆڵم له‌دایكبووه‌و له 1941 كۆپنهاگن كۆچی دوایی كردووه. یه‌كه‌مین رۆمانی به‌ناوی « لادانه‌كان « له‌ساڵی 1895 دا نووسیوه‌و هاتۆته ناو جیهانی به‌رینی ئه‌ده‌به‌وه. دوای ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك رۆمانی تری نووسیوه له‌وانه: رۆمانی « بێگانه‌كان» ی له ساڵی 1903 د نووسیوه‌یه‌تی، « ئه‌ستێره‌ی ئێواران، سه‌فه‌ر بۆ رۆما. چه‌ندین رۆمانی تر.
رۆمانی دكتۆر گلاس له ساڵی 1905 دا نوووسیوهو به‌یه‌كێكیش له كاره جوانه‌كانی نووسه‌ر داده‌نرێت. هه‌روه‌ك دلاوه‌ر قه‌ره‌داغیش له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: رۆمانی دكتۆر گلاس یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنی سویدیدا ، قسه‌وباسێكی زۆری ورووژاندووه،، وێرای نووسینی ده‌یان بابه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ری. هاوكات بووه‌ته ئیهلهام به‌خشی چه‌ندین رۆمانی تر. ل6 منیش له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه جوانه، پێمخۆشبوو به چه‌ند دێڕێك سه‌رنجی خۆمی له‌باره‌وه بنووسم.
ناوهڕۆك
ئه‌م رۆمانه برتییه له یاداشتی دكتۆرێكی ئاسایی به ناوی « دكتۆر گابریل گلاس»، یاداشتهكانیش بۆ ماوه‌ی سێ مانگه، له‌و سێ مانگه‌دا دكتۆر گلاس باسی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات. دیاره دكتۆر گلاس وه‌كو هه‌موو تاكێكی ئاسایی سویدی ، ژیانێكی ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌یه و به ته‌نها ده‌ژی، ته‌مه‌نی سی سێ ساڵه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ژنان نییه، ئه‌مه‌ش كه‌مێك كاریكردۆته سه‌ر كه‌سایه‌تی، لێ ئه‌م ژیانه‌ی به ناسینی قه‌شه « گیرگۆریۆس» و ژنه گه‌نج و جوانه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
قه‌شه گیرگۆریۆس قه‌شه‌یه‌كی پیرهوژیانێكی ئاسایی هه‌یه، به‌ڵام كه‌مێك كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه به‌تایبه‌تی دڵی، رۆژێكیان سه‌ردانی دكتۆر گلاس ده‌كات بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات. دیاره قه‌شه گیرگۆریۆس لای زۆر كه‌سه‌وه خۆشه‌ویست نییه و دكتۆر گلاسیش رقێكی ئه‌ستووری لێیه و چونكه ژنێكی گه‌نج و جوانی هه‌یه.
ئه‌و هه‌ستێكی باشی به‌رامبه‌ر به‌م نه‌خۆشه نییه:
-هه‌ی پیره‌مێردی شووم، خۆزیا ده‌مردیت، ئه‌وسا له كۆڵ ئه‌وه ده‌بمه‌وه كه‌چیتر بتبینم ، بێ له‌وه‌ش ژنێكی جوان و گه‌نجت هه‌یه كه پێ ده‌چێ ژیانت لێ كردبێته دۆزه‌خ و كاتی ده‌مردیت، شوو ده‌كاته‌وه‌و مێردێكی زۆرباشتر بۆ خۆی په‌یدا ده‌كات. ل10
دواتر رۆژێكیان ژنه گه‌نجه‌كه‌ی قه‌شه گیرگۆریۆس سه‌ردانی دكتۆر گلاس ده‌كات و باسی ژیانی تاڵی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ قه‌شه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی لای دكتۆر گلاس و رقێكی ئه‌ستوور له‌دڵی ده‌چێنێت، له‌هه‌مانكاتیشدا وای لێده‌كات كه هه‌نگاوێكی ترسناك بنێت و هه‌وڵی كوشتنی قه‌شه بدات، ئه‌م هه‌سته‌ش فاكته‌ری هاوكاریی و یارمه‌تیی و خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن. دواجار له كۆتاییدا بڕیار ده‌دات كه قه‌شه‌كه له رێگه‌ی حه‌به‌وه بكوژێت، ئه‌مه‌ش ناخی به ته‌واوه‌تی ده‌هه‌ژێنێت و تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی زۆر خراپی ده‌كات. دواجار رۆژێكیان به‌رێكه‌وت له‌ناو ستۆكهۆڵمدا چاوی به قه‌شه ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش هه‌میشه حهپهكانی له گیرفاندا ده‌بێت و كاتێك پێكه‌وه داده‌نیشن، له‌جیاتی حه‌بی دڵهكهتی، حه‌بێكی مه‌رگی ده‌داتێ و دوای كه‌مێك قه‌شه‌كه ده‌مرێت.
دیاره له‌پاش مردنی دكتۆر گلاس هێنده‌ی تر ناخی ده‌هه‌ژێت و تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیشه، دكتۆر گلاس هیچ رێكه‌وتنێكی پێش وه‌ختی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی قه‌شه‌دا نه‌كردووه كه دوای مردنی شوو به‌و بكات، بگره خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌ك لایه‌نه بووه، شهوێكیشاین ده‌چێته به‌رده‌می ماڵی ژنه‌كه، به‌ڵام ناتوانێت بیبنێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، كۆتایی رۆمانه‌كه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی دكتۆر گلاس بۆ ژیانی ئاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شێوازی نووسین
له‌رووی شێواز و ته‌كنیكی نووسینه‌وه، نووسه‌ر تاڕاده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتووبووه، دیاره ئه‌م رۆمانه زیاتر ده‌چێته قاڵبی رۆمانی یاداشته‌وه، زۆرجار له یاداشتی ئاساییشه‌وه نزیكه، نووسه‌ر رۆژانه یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش ته‌كنیكی مۆنۆلۆگ زۆر زاڵه به‌سه‌ر رۆمانه‌كدا، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك جۆره مومیلییهكی به‌خشیوه‌ته رۆمانه‌كه، چونكه له‌زۆرشوێندا زیاتر ده‌نگی مۆنۆلۆگ به‌سه‌ر ده‌نگی ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی تری رۆمان زاڵه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له هه‌ندێك شوێندا ته‌كنیكی شانۆی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی له‌كاتی دیالۆگه‌كاندا، بۆ نموونه له‌كاتی دیالۆگی نێوان : ماركێل و بیریك و دكتۆر گلاس» له لاپه‌ره 82-83 دا، رێك ده‌ڵێیت ده‌قی شانۆییه، جا نازانم له ده‌قه ئهسڵیهكهش چۆنه.
بابه‌ته گرنگه‌كانی ناو رۆمانه‌كه
دیاره ئه‌وه‌ی وایكردووه كه ئه‌م رۆمانه هێنده له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی سویدا گرنگی پێ بدرێت، ئه‌و بابه‌ته فكریی و فه‌لسه‌فیی و ههمهڕهنگانهیه كه له‌م رۆمانه‌دا نووسه‌ر وروژاندوویه‌تی.
خۆشه‌ویستی و كوشتن
دیاره له‌م رۆمانه‌دا دوو بابه‌تی گرنگ زاڵن به‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌دا، بگره ئه‌وانیش بوونه‌ته كرۆكی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه، ئه‌وانیش بریتین له: پرسی خۆشه‌ویستیی و پرسی كوشتن. دكتۆر گلاس هه‌ستێكی گه‌رمی خۆشه‌ویستی بۆ ژنه‌كه‌ی قه‌شه له لای دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌یدا به‌باشی نه‌یتوانییوه ئه‌و هه‌سته ده‌ربخات یان هه‌ر خۆی نه‌یویستووه ئه‌و هه‌سته ده‌ربخات. دیاره هه‌تاوه‌كو كۆتایی رۆمانه‌كه بۆ خوێنه‌ر ده‌رناكه‌وێت ئایا ئه‌وه هه‌ستی یارمه‌تیدانی ژنه‌كه‌ی قه‌شه‌یه وا له‌دكتۆر ده‌كات كه قه‌شه‌كه بكوژێت یان ئه‌مه هه‌ستێكی خۆشه‌ویستییه كه له لای دكتۆر دروستبووه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی گرنگی پێدانه، خۆشه‌ویستی جگه له‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی خۆشی بۆ دووكه‌س، ده‌كرێت ببێته هۆی دروستبوونی هه‌ستێكی شه‌ڕه‌نگێزی له‌ناو ناخی مرۆڤدا و هانی بدات كه تاوانی كوشتن بكات.
مرۆڤێكی ئهنسكلۆپێدیایی
له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت، ئه‌م نووسه‌ره شاره‌زاییه‌كی ئێجگار زۆری له‌باره‌ی زانست و ئه‌ده‌بیات و مێژووی و ئایینه‌وه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش گوزارشت له فره‌به‌هره‌یی و زانیارای ئه‌م نووسه‌ره ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌دا زۆر زه‌حمه‌ت بووه، كه‌سێك ئه‌و هه‌موو زانیارییه هه‌مه‌جۆره‌ی هه‌بێت، كاتێك رۆمانه‌كه ده‌خوێنیته‌وه، نووسه‌ر باسی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌مه‌جۆری كردووه، كه گه‌ر په‌راوێزی بۆ دانه‌نایه، دڵنییام زۆر خوێنه‌ر له‌و پرسانه نه‌ده‌گه‌یشت. جگه‌له‌وه‌ش نووسه‌ر ئاگاداری زانسته هه‌مه جۆره‌كان بووه به‌تایبه‌تی زانستی ده‌روونناسی.
هه‌ستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه
دیاره له‌و كاته‌دا واته سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، هێشتا جیهان ئاگاداری و زانیاری له‌باره‌ی زانستی ده‌روونناسییه‌وه زۆر كه‌م بووه، راسته لێره‌و له‌وێ هه‌وڵدراوه،به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌بووه، هه‌تاوه‌كو زانای گه‌وره‌ی نه‌مسایی « سیگمۆند فرۆید» ده‌ركه‌وت و توانی گورزێكی گه‌وره به‌م زانسته بدات و بیكاته زانستێكی گرنگی هاوشانی زانسته‌كانی تر.
له‌م رۆمانه‌دا یالمار سۆدیرباری كۆمه‌ڵێك پرسی ده‌روونناسی گرنگ باس ده‌كات. بۆ نموونه له كاتێك باسی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت:
-هه‌سته‌كانی من دره‌نگ بێداربوونه‌وه‌و ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو كه ئیراده‌م ئیراده‌ی پیاوێك بوو، بۆئه‌وه‌ی جیاوازی بكه‌م له نێوان حه‌زی ناوه‌وه‌و نه‌گۆڕم له‌گه‌ڵ حه‌زی ساته‌وه‌ختی، ئاره‌زووی ئانی، ده‌بوو گوێ رادێرم له‌و ده‌نگه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وی تریشیان به كه‌م ببینم. ل27
ئه‌مه رێك جه‌نگی « شعور و لاشعور» ه‌كه‌ی فرۆیدا، هه‌رچه‌نده یالمار زۆر له‌پێش فرۆیدیش ئه‌م پرسه‌ی باسكردووه.
مرۆڤ
له‌م رۆمانه‌دا پرسی مرۆڤ و شرۆڤه‌كردنی ناخی، پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیركردووه، ئه‌مه‌ش چ له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌كان یان مۆنۆلۆگه‌وه بێت باسی كردووه. یالمار له‌زاری دكتۆر گلاسه‌وه مرۆڤ ده‌كات به سێ جۆره‌وه: بیركهرهوهو، فشه رۆژنامه‌نووس، ره‌شه وڵاخ. ل154
ئاره‌زوو
وه‌كو وتم نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی ده‌روونناسی ده‌وروژێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ناخ و ده‌روونی مرۆڤه‌وه هه‌یه، كاتێكیش باسی ئاره‌زووی مرۆڤ ده‌كات ده‌ڵێت: ئاره‌زوو دڵڕفێنترین و ته‌نیاترین شته له دنیادا كه ده‌توانێت نه‌ختێك ئه‌م ژیانه ناخۆشه رووناك بكاته‌وه، به‌ڵام تێركردنی ئه‌و ئاره‌زووه زۆر شتێكی ئه‌وتۆ نییه،ل35
مرۆڤ و به‌خته‌وه‌ری و له‌زه‌ت
له‌كاتی دیالۆگۆ نێوان دكتۆر گلاس و ماركێلی هاورێی، كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسیی و فكری و مرۆیی باسده‌كه‌ن، كاتێكیش باسی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ده‌كه‌ن، ماركێل ده‌ڵێت:
مرۆڤ له دووی به‌خته‌وه‌ری نییه، به‌ڵكه به‌دوای لهزهتهوهیه، سیرێنایكهكان ده‌یانگوت: ده‌شێ كه‌سانێك هه‌بن به‌دوای له‌زه‌ته‌وه نه‌بن، به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه تێگه‌یشتنیان سه‌قه‌ته و توانای قهزاوهتییان تێكچووه. ل89
خه‌ون
دیاره دكتۆر گلاس پێش ئه‌وه‌ی بچێت قه‌شه گیرگۆریۆس بكوژێت، شه‌وێكیان له‌خه‌ویدا ده‌یكوژێت، ههرهئهمهش واده‌كات كه باسێكی زانستیانه‌ی خه‌ون بكات، جێگه‌ی ئاماژه‌یه پرسی خه‌ون یه‌كێك بووه له پرسه ده‌رووناسییه گرنگه‌كان كه سیگمۆدن فرۆید بایه‌خی زۆری پێداوه.
نووسه‌ر له‌زاری پاڵه‌وانه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت:
زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له خه‌وندا ده‌یبینێ، له واقیعدا به‌های خایهلهیهكی نییه، وورده ته‌ڵه‌زمی ئه‌وه‌یه، كه بنیاده‌م ئه‌زموونی كردووه، ل100
جێگه‌ی ئاماژه‌یه بۆچوونه‌كانی فرۆیدیش له‌مباره‌یه‌وه، تاڕاده‌یه‌كی زۆر هاوڕان و له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
ره‌دووكه‌وتن له‌سویدیش هه‌بووه
كاتێك به‌ناو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێیت و سه‌ردانی وڵاتان ده‌كه‌یت، ده‌بینیت زۆر شت هه‌یه، كه له‌ناو گه‌لانی جیهاندا وه‌كو یه‌كه یان له یه‌كه‌وه نزیكه، دیاره هه‌تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌هه‌ندێك ده‌ڤه‌ری كوردستان دیارده‌ی « ره‌دووكه‌وتن» هه‌بوو، دیاره ئه‌مه‌ش له‌زۆر وڵاتانی تردا هه‌بووه، كاتێكیش ئه‌م رۆمانه‌م خوێنده‌وه نووسه‌ر باس له‌م دیارده‌یه ده‌كات، كه پێشتر له سویدا هه‌بووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
كیژ ڕفاندن رۆژێك له رۆژان ئه‌و شێوازه ئاسایی بووه بۆ ده‌ستگیران بوون و هاوسه‌رگیری. ل107
ره‌خنه‌گرتن له سویدی و زمانه‌كه‌ی
ئه‌م نووسه‌ره‌ی سوید به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سوید، هه‌ستێكی ناسیۆنالیستی به‌سه‌ریدا زاڵ نییه، بگره به پێچه‌وانه‌وه به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یری وڵاته‌كه‌یی و زمانه‌كه‌ی ده‌كات. كاتێك له‌ناو رۆمانه‌كه‌دا دێره شیعرێكی شاعیری ناوداری فه‌ره‌نسی « بۆدلێر» ی نووسیوه‌ته‌وه، دواتر ده‌ڵێت:
بۆدلێر به‌ختی هه‌بووه كه ناچار نه‌بوو ئه‌م شیعره‌ی به سویدی بژنه‌وێت، به‌گشتی چ زمانێكی نهفرهتبوومان هه‌یه، وشه‌كان پێ به قاچی یه‌كتردا ده‌نێن و یه‌كتر پاڵ ده‌نێنه ناو ئاوه‌ڕۆی جاده‌وه، هه‌موو شتێك كاڵ و به‌رچاوه، نه سووكه ئاماژه و نه نه‌رمه گوزه‌ر، زمانێك كه پێ ده‌چێ دروست بووبێ تا عه‌وام له‌و خووه ڕیشه‌كێش نهكردهیهدا بۆ ئاشكراكردنی حه‌قیقه‌ت ، له‌هه‌موو كهشوههوایهكدا به‌كاری بهێنن. ل148
كاریگه‌ری دۆستۆیڤسكی
كاتێك ئه‌م رۆمانه‌م خونێدنه‌وه هه‌ستمكرد، كه نووسه‌ر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دۆستۆیڤسكی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی رۆمانی « تاوان و سزا»، چونكه كه‌سایه‌تی دكتۆر گلاس له كه‌سایه‌تی راسكۆلیكۆفیی رۆمانی تاوان و سزاوه نزیكه. ئه‌ویش تووشی هه‌مان حاڵه‌تی ده‌روونی خراپ ده‌بێت و له زۆر دیمه‌ندا ئه‌م لێكچوون و كاریگهرییهم به‌رچاو كه‌وت.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌ر له‌م رۆمانهشیدا له ل111 باسی راسكۆلیكۆف و رۆمانی تاوان و سزا ده‌كات و ده‌ڵێت:
من ئه‌م شته ده‌ناسم، من راسكۆلیكۆفم خوێندۆته‌وه.
پێش كۆتایی
به‌دڵنییایه‌وه چه‌نده ده‌قی بیانی بكرێته كوردی، سوودی گه‌وره به ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌گه‌یه‌نێت و له‌نزیكیشه‌وه ئاشنای ئه‌زموونی گه‌لانی تر ده‌بین، ئه‌م ده‌قه‌ش یه‌كێك له‌ده‌قه ئه‌ده‌بییه جوانه‌كانی ئه‌ده‌بی سویدی، لێره‌شدا جێگه‌ی خۆیه‌تی كه ده‌ستخۆشی له دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی بكه‌ین و هیوای كاری جوانتر و باشتری بۆ ده‌خوازین.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه:
دكتۆر گلاس. یالمار سۆدێرباری . وه‌رگێرانی له سویدیه‌وه دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی. چاپی یه‌كه‌م. ده‌زگای ئاراس. هه‌ولێر2009
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25