riklam

سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 10:19 PM - 2018-06-02
.

.

 

بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ئازاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌ سبه‌ینێوه‌ 3-6-2018 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌دا رایگه‌یاندوه‌، له‌مانگی داهاتوه‌وه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌چێته‌وه‌ ریزبه‌ندی پێشووی، چونكه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، به‌هۆی ئه‌و بایكۆته‌وه‌ بوو كه‌ مامۆستایان له‌پێناو مووچه‌كانیان بایكۆتی ده‌وامیان كردبوو.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket