سۆشیال میدیا رزقی ده‌ستگێڕ و دوكاندارانی بڕیوه
ریپۆرتاژ 04:54 PM - 2018-06-02.
سۆشیال میدیا له هه‌رێمی كوردستان رۆچوه‌ته ناو سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانه‌وه و ئێستا ریكلامكردن له تۆڕه‌مه‌ڵایه‌تییه‌كان ( گرووپی فه‌یسبوك) بۆ شتومه‌كه به‌كارهاتووه‌كان یان به‌كارنه‌هاتووه‌كان پشكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌و كاری ده‌ستگێڕ و دوكانداره‌كانی كه‌مكردوه‌ته‌وه، پسپۆرانیش به‌گرنگی ده‌زانن كه ئه‌م جۆره بازاڕكردنه ده‌بێت به یاسا رێكبخرێت.
د. نه‌زاكه‌ت حسێن مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ له بواری ریكلام و بازاڕكردن له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی ئه‌م بۆچوونه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه به PUKmedia ی وت: بازاڕ و ریكلامكردن له‌ناو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌ت له گرووپه‌كانی فه‌یسبوك له هه‌رێمی كوردستان پانتایه‌كی زۆری بۆ خۆی داگیركرده‌وه‌و هاووڵاتیان به‌بێ به‌شداری كه‌سی دووه‌م راسته‌وخۆ شتومه‌كه‌و كاڵاكانیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌سی سێیه‌م كه كڕیاره.
له باره‌ی سوود و زیانه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ش وتی: ریكلامكردن و ساغكردنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤی خۆی هه‌یه، كه پێویسته ئابووریناسان قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و هه‌وڵی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بده‌ن له‌باره‌ی بازاڕكردن و ریكلامكردن له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ده‌ستگێڕ و دوكاندارانیش دانی پێداده‌نێن كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته به‌ڵا بۆ كار و كاسبیان.
عومه‌ر ساڵح كه ده‌ستگێڕێك و رۆژانه به‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، به PUKmedia وت: ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر كاری رۆژانه‌ی ئێمه دروست كردوه‌و هاووڵاتیان له‌ئێستادا له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ به كڕیار كاڵاكانیان ده‌فرۆشن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێمه.
زیاتر وتیشی: به‌ناچاری ئێمه‌ش له ئێستادا به‌شداری له‌و كڕین و فرۆشتنانه‌دا ده‌كه‌ین كه‌له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرێن و جارێكی دیكه ئێمه ده‌بینه‌وه به كڕیار.
د. نه‌زاكه‌ت حسێن له‌باره‌ی كڕینی شتومه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌كڕیار وتی: خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌و بازاڕكردنه له‌وه‌دایه كه شتومه‌كه‌كان نڕخی زیاتر ده‌كات و راسته‌وخۆ بێ كه‌سی دووه‌م كاڵاكه ده‌گاته ده‌ستی سێیه‌م كه كڕیاره، هه‌روه‌ها تێچووی كه‌مه‌و كاتێكی كه‌میشی پێده‌چێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵی نێگه‌تیڤی هه‌یه و وا ده‌كات كه ده‌ستی كار‌و هه‌لی كار كه‌مبكاته‌وه‌و مافی به‌كاربه‌ر پێشێلبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكجار ئه‌و ریكلامه‌ی دایده‌به‌زێنن له راده‌به‌ده‌ر شتومه‌كه‌كه جوان و به‌نڕخ ده‌كات، به‌ڵام كاتێك كاڵاكه ده‌بینیت وانیه.
مامه‌ڵه‌كردن له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جگه له‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌می له مامه‌ڵه‌كاندا نه‌هێشتووه و قازانجێكی زۆریش بۆ هه‌ریه‌ك له كڕیار و فرۆشیار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئامانج عه‌لی كه چه‌ند جارێك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و گرووپه‌كانی فه‌یسبوك كاڵا‌و شتومه‌كه‌كانی فرۆشتووه، بۆ PUKmedia ی روونكرده‌وه كه: ریكلامكردن و فرۆشتنی كاڵاكان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سوودی باشی بۆ كڕیار و فرۆشیار هه‌یه و ئه‌و سووده‌ی كه‌سی ده‌ستگێڕ وه‌ریده‌گرێت، دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر كڕیار و فرۆشیار و هه‌ردوولا به‌سوودی زیاتر كاڵاكانیان ده‌ستده‌كه‌وێت.
وتیشی: فرۆشتنی كاڵا‌و كه‌لوپه‌ری ماڵ له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاتی كه‌می ده‌وێت و راسته‌خۆ كڕیار كاڵاكه‌ت لێ ده‌كڕێت و ده‌یبات، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كاڵا ده‌بینیت كه ئه‌گه‌ر له دوكان و بازاڕ بۆی به‌گه‌ڕێیت ده‌ستت ناكه‌وێت، به‌ڵام له‌گرووپه‌كانی فه‌سیبوك به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو جۆره كاڵایه‌كی تێدایه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش پسپۆڕان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جۆره نوێیه له ریكلامكردن پێویسته یاسایه‌ك رێكیبخات و مافی هه‌ریه‌ك له كڕیار و به‌كاربه‌ر پارێزراو بێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.نه‌زاكه‌ت حسێن پسپۆڕ له بواری ریكلام و بازاڕكردن له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتنێكی بواری میدیایی ده‌ستبه‌جێ بواری ریكلام و بازڕكردن جێی خۆی ده‌كاته‌وه‌و پانتایه‌كی باش بۆ خۆی داگیرده‌كات و له‌ئه‌مڕۆشدا سۆشیال میدیا توانیویه‌تی ببێته شوێنێكی گرنگ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان و هاووڵاتیان سوودی لێ ببیینن، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه‌پێویسته بواری ریكلام و بازاڕكردن له سۆشیال میدیادا له هه‌رێمی كوردستان به یاسا رێكبخرێت و هه‌وڵبدرێت مافی به‌كاربه‌ر و كڕیار‌و فرۆشیار بپارێزرێت.
ئه‌و گرووپانه‌ی كه له فه‌سیبوك هه‌ن و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ریكلامكردن سوودیان لێ وه‌رده‌گرن، بێ به‌رامبه‌ر رێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌ده‌ن كه بازاڕ بۆ كاڵاكانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك ریكلامی تایبه‌تیان هه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر بڕێكی كه‌م پاره‌دا كڕیار بۆ كاڵای هاووڵاتیان په‌یداده‌كه‌ن.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28