riklam

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ته‌مه‌ر هندیدا ده‌گیرێت

ئابوری 03:09 PM - 2018-06-02
.

.

ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ته‌مه‌ر هندیدا ده‌گیرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌كات.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌بازگه‌ی قه‌شقۆڵی و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ته‌مه‌ر هندی و روبه‌ هه‌ناری ناوخۆییدا گیراوه‌، كه‌به‌هۆی هه‌ڵه‌ عه‌مباركردنیه‌وه‌ خراپ بووه‌ و شیاوی خواردن نیه‌.

گۆران قادر وتی؛ به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی ناوخۆیی دروست ده‌كرێت، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بۆ بازاره‌كانی شاری سلێمانی ناردوه‌.
وتیشی؛ سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ر نه‌چونی ماوه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه‌ و شیاوی خواردن نیه‌.

رونیشیكرده‌وه‌؛ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كراوه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket