riklam

وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مامۆستایانی دواخست

ئابوری 12:47 PM - 2018-06-02
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا رایگه‌یاندووه‌

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، چه‌ند خاڵێكی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ له‌ رۆژی راگه‌یاندنی لیستی نوێی مووچه‌وه‌، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان و رێكخستنی لیسته‌كان و دابه‌شكردنی له‌كاتی خۆیدا بووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان هه‌واڵی جۆراوجۆر بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی روونكردنه‌وه‌ بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.

له‌ خاڵێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ سه‌ره‌تای كاركردن به‌ سیستمی نوێی مووچه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ی پێدانی ئه‌م مووچه‌یه‌ داهاتی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت، له‌گه‌ڵ هاوكاری هاوپه‌یمانان تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌.

له‌ خاڵێكی تریشدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ 3/6/2018 ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌، وه‌ك مانگی پێشوو دوو لیست ده‌بێت، لیستی یه‌كه‌م له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و لیستی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌غدا راسته‌وخۆ لیستی دووه‌م راده‌گه‌یه‌نرێت، كه‌ بریتییه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌زگای ئاسایش، لیواكانی نه‌وت و گازو خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی.

له‌ كۆتاییشدا جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ مانگی داهاتوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا كه‌ وه‌رزی خوێندن بوو به‌بۆنه‌ی ده‌وامی خوێندكاران و بایكۆتی مامۆستایانه‌وه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی مووچه‌دا بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ كۆتایی خوێندنه‌و هێشتا پشوو ده‌ستیشی پێنه‌كردووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مامۆستایانی دواخست و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێشخستووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket