ئه‌حمه‌د شاملوو: جه‌لال مه‌له‌كشا ڕاستگۆ و ڕاستبێژه
ئەدەب وهونەر 11:02 AM - 2018-06-02.
جه‌لال مه‌له‌كشا ساڵی 1951 له گوندی مه‌له‌كشا سه‌ربه شاری سنه له دایك بووه. ھه‌ر له شاری سنه خویندوویه‌تی و په‌روه‌رده كراوه.
جه‌لال مه‌له‌كشا له سه‌ره‌تاوه به فارسی شیعر و په‌خشان و چیرۆكی ده‌نووسی و له‌به‌ر ھێز و پێزی له نووسیندا به بێ ئه‌وه‌ی كتێبی چاپكراوه‌ی ببێ، ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی ئێران.
له‌دوای 1979 ده‌ست ده‌كات به نووسین به زمانی كورد و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وه‌ره به‌ده‌ستده‌هێنێت. بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ وه‌كوو نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌بێته ئه‌ندامی گۆڤاری سروه و به ڕاستی په‌ره به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌دات.
شێعره‌كانی جه‌لال تا ئێستا به زمانه‌كانی فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، سوێدی و..وه‌رگێڕدراون.
جه‌لال مه‌له‌كشا له‌ئێستادا له شاری سنه ده‌ژی هه‌رچه‌ند باری ته‌ندروستی جێگر و ته‌واو نییه و به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێت. به‌ڵام بێ گومان جه‌لال له‌و نووسه‌ره ده‌گمه‌نانه‌یه كه قه‌د قه‌ڵه‌می نه‌بردوه‌ته قوربانگای نان و ناو و ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆش بێ، شێعری نه‌خۆش ناكه‌وێت.
مامۆستا زۆربه‌ی شێعره‌كانی به‌رز و جوانن و بۆ نموونه دوو شێعری «ھه‌تا لووتكه چه‌ندی ماوه» و «داستانی داره پیره» له شیعره به ناوبانگه‌كانی كاك جه‌لالن كه له كتێبه‌كه‌ی "زڕه‌ی زه‌نجیری وشه دیله‌كان" چاپ كراوه.
له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری؛ به‌رله ساڵی 1979 له ڕۆژنامه فارسییه‌كان له تاران كاری كردووه وه‌ك كه‌یهان و چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه. له كوردیشدا له سه‌رده‌می مامۆستا هێمن دا چووه‌ته گۆڤاری سروه تا ئه‌و كاته‌ی وازیان له‌و گۆڤاره هێنا، ماوه‌ی پانزه ساڵ كار ده‌كات.
ماوه‌یه‌كیش له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له گۆڤاری پرشنگ سه‌رقاڵی كاری ڕۆژنامه‌وانی بووه. له شاری سنه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند حه‌وته‌نامه و گۆڤاردا كار ده‌كات. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به دڵی نه‌بووه و ئیدی تاقه‌تیشی نابێ و وه‌كوو كارێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵیان هاوكاریی ناكات.
ماوه‌یه‌كیشه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئیدی تاقه‌تی كاری ڕۆژنامه‌وانی و چالاكی فه‌رهه‌نگی نامێنی و ئیتر چه‌ن ساڵه خانه‌نشینه و له ماڵی دایكی له سنه ده‌ژی.
جه‌لالی مه‌له‌كشا هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوه‌تی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌رهه‌مێكی چاپكراو وه‌كوو كتێبی نه‌بوو، ده‌بێ به ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی ئێران، له‌و كاته‌دا زۆرێك له شاعیران و نووسه‌رانی گه‌وره‌ی ئێرانی له‌و یه‌كێتییه‌دا ئه‌ندام بوون. شاعیران و نووسه‌رانێك وه‌كوو ئه‌خه‌وانی سالس، ئه‌حمه‌دی شاملوو و جه‌لالی ئالی ئه‌حمه‌د و مه‌حموود ئیعتماد زاده و هووشه‌نگ گوڵشیری و كه‌سانی تر و ئه‌وان خۆیان دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی بوون و پاش ئه‌وانیش یه‌كێتی به‌رده‌وام بوو له كار و چالاكییه‌كانی و زۆربه‌ی شاعیر و نووسه‌رانی توانا و ناودار ئه‌ندامی یه‌كێتی بوون. له‌و كاته‌دا بابه‌ت و نووسینی جه‌لال له چیرۆك و شێعر له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان بڵاوده‌كرایه‌وه و له حاڵێكدا هیچ كتێبێكی له چاپ نه‌درابوو و ڕێگه به چاپ كردنی كتێبی نه‌درابوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی شاملوو ئاشنایه‌تی هه‌بووه، زۆر شتی ده‌نووسی و بۆی ده‌نارد و له گۆڤاری جومعه‌دا بڵاوی ده‌كرده‌وه. زۆرێك له شێعر و نووسینه‌كانی خۆی بۆی ده‌نارد و وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه.
جارێكیان له یه‌كێك له دانیشتنه‌كاندا شاملوو له هه‌ڵسه‌نگانی نووسینه‌كانی جه‌لال وه‌كوو پێداههڵگوتنێ له سه‌ری له یه‌ك دوو ڕسته دا ده‌ڵێ: مه‌له‌كشا شاعیرێكی ڕاستگۆ و ڕاستبێژه و نووسین و شیعره‌كانی هه‌ر به‌م شێوه‌یه ڕاستگۆیه و هیوام وایه ببێت به شاعیرێكی باش.
ئه‌وه‌ی كه له پێوه‌ندی جه‌لال مه‌له‌كشا و ئه‌حمه‌دی شاملوو گرینگ بوو، وه‌رگێڕانی شێعر و به‌رهه‌می كوردی بوو كه جه‌لال مه‌له‌كشا له‌و سه‌رده‌مه هه‌وڵی بۆی ده‌دا و ده‌یكرد و وه‌رگێڕدراوی بهرهمی شاعیرانێك وه‌كوو شێركۆ بێكه‌س، عه‌بدوڵڵا په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له گۆڤاری كتێبی جومعه شاملوو بڵاوی ده‌كرده‌وه.
جه‌لالی مه‌له‌كشا یه‌كێك له‌و ئه‌دیبانه‌یه كه هه‌م له دونیای شیعردا بووه و هه‌میش له دونیای چیرۆكدا. له‌هه‌ر دوو بوار كاری كردووه. به‌ڵام به شێعر به‌رهه‌مێكی جوانتر و زه‌ریف تر و كاریگه‌رتری به به‌رهه‌م گه‌یاندوه و قه‌ڵه‌مێكی به‌هێزتری له شیعردا بووه.
خۆی ده‌ڵێ: به لای منه‌وه شیعرێك كه وێنه و خه‌یاڵی تێدا نه‌بێت، شیعر نییه و ته‌نیا نه‌زمه.
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه هه‌ست و بیری شیعری تێدا بێت و مانای شێعر بات و وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی ڕه‌نگ بداته‌وه له ئێستادا لای خه‌ڵك و نووسه‌ران و زانایانی بواری ئه‌ده‌ب و شێعر په‌سند بكرێ، جه‌لال گه‌یشتۆیه قۆناخ و دوایین مه‌نزڵی شێعری و كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رهه‌م و به مانای وشه شاعیره. شاعیره و له ره‌وتی شێعری كوردی و تایبه‌تی له كوردستانی ئێران ڕۆڵ و كاریگه‌ری چاك و به قازانجی بووه و ناوی قه‌د ون نابێ و تا شێعر و وشه و زمانی كوردی بمێنێ جه‌لال و شێعری جه‌لالیش ده‌مێنێ.
PUKmedia
سه‌رچاوه/ ئاژانسی میهر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17