riklam

وێنه‌یه‌كی كچی شای سعودیه‌ هه‌را ده‌نێته‌وه‌

ژنان‌ 09:22 AM - 2018-06-02
.

.

بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی هیفای كچی مه‌ليك عه‌بدوڵڵای شای سعودیه‌ له‌و وڵاته‌ هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌.

گۆڤاری عه‌ره‌بی " ووگ" له‌ نوێترین ژماره‌ی خۆیدا چاوپێكه‌وتن و وێنه‌یه‌كی هیفای كچی مه‌له‌ك عه‌بدوڵڵای شای سعودیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ جلوبه‌رگێكی سپی و كراوه‌ و له‌پشت سكانی ئۆتۆمبێلێك دانیشتووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ناو ئه‌و وڵاته‌ هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌.

هیفا ستایشی هه‌وڵه‌كانی باوكی كردووه‌ كه‌ زه‌مینه‌ی خۆش كردووه‌ بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانی ژنان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ژنان بتوانن شۆفێری بكه‌ن یان بتوانن بچنه‌ یارییه‌كان.

له‌ مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه‌ ژنانی سعودیه‌ ده‌توانن شۆفێری بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ژنانی سعودیه‌، چونكه‌ ته‌نها وڵاتێك له‌ جیهاندا كه‌ ژنان بۆیان نییه‌ شۆفێری بكه‌ن سعودیه‌ و تا ئێستا ده‌یان ژن له‌و وڵاته‌ به‌ تاوانی شۆفێری كردن ده‌ستگیر یان سزا دراون.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket