riklam

داهاتی مانگێكی نەوت نزیكەی 8 ملیار دۆلارە

ئابوری 09:02 AM - 2018-06-02
.

.

بەغدا رایگەیاند مانگی رابردوو بڕی نەوتی فرۆشراویان بەرزبۆتەوەو داهاتەكەشی گەیشتۆ زیاتر لە 7 ملیار دۆلارو بەرمیلێك نەوتیشیان بەنزیكەی 70 دۆلار فرۆشووە. 

وەزارەتی نەوتی عیراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایاری رابردوو ئاشكراكردو رایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەمانگی ئایاری رابردو بە بەراورد بەمانگی نیسان بڕی نەوتی هەناردەكراو بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 108 ملیۆن و 194هەزارو 920 بەرمیل و  داهاتەكەشی 7 ملیارو 566 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار بووە.

هەر لەوبارەیەوە، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت، ئاماژەی بەوەداوە كە بڕی ئەو نەوتەی مانگی ئایار هەناردەكراوە لەكێلێگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بووەو ئامارەكە هەناردەی نەوتی كەركوكی تێدای نیە.

جیهاد دەشڵێت: تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە 3 ملیۆن و 490 هەزار بەرمیل بووەو كۆی نەوتە فرۆشراوەكەش 108 ملیۆن و 194 هەزارو 920 بەرمیل بوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوت ئاشكراشیكردوە كە بەتێكڕای لەماوەی مانگی رابردوودا هەر بەرمیلێك نەوت بە 69 دۆلارو 93 سەنت فرۆشراوەو كۆی داهاتەكەش 7 ملیارو 566 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار بووە.

 PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket