riklam

عیراق بڕی هه‌نارده‌و داھاتی نه‌وتی مانگی رابردوی ئاشكراكرد

ئابوری 09:35 PM - 2018-06-01
.

.

ئه‌مڕۆ 1-6-2018، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 108 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌و داھاته‌كه‌شی زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلار بووه‌.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماره‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ھه‌نارده‌و داھاتی نه‌وتی مانگی ئایاری رابردوی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له‌مانگی ئایاردا 108 ملیۆن و 194 ھه‌زارو 920 به‌رمیل بووه‌و داھاتی فرۆشتنی نه‌وتیش له‌و مانگه‌دا 7 ملیار و 566 ملیۆن و 294 ھه‌زار دۆلار بووه‌، به‌ڵام ھیچ بڕێكی ھانارده‌كردنی نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركوك تۆمار نه‌كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، كۆی گشتی ھه‌نارده‌ی نه‌وت رۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ 3 ملیۆن و 490 ھه‌زار به‌رمیل، به‌تێكڕاش به‌رمیلێك نه‌وت له‌ مانگی ئایاردا به‌ زیاتر له‌  69 دۆلار فرۆشراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket