riklam

كۆمیته‌ی دانیمارك به‌شداری كۆنفراسی پشتیوانی هه‌ده‌په‌ ده‌كات

تاراوگە‌‌ 10:09 AM - 2018-06-01
.

.

كۆمیته‌ی دانیمارك به‌شداری له‌ كۆنفراسی  پشتیوانی( هه‌ده‌په‌) بۆ‌ هه‌لبژاردن توكیا ده‌كات
به‌ مه‌به‌ستی پشتوانی هه‌ده‌په‌ (پارتی دیموكراتی گه‌لان) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ ژێر چه‌ند پرسێك (بۆ هه‌ڵبژاردن گرنگه‌؟ به‌پێی ده‌ستووری هه‌ڵبژاردن و شه‌رعیه‌تی هه‌لبژاردن  له‌م بارو دۆخه‌ی خه‌ڵك و به‌رده‌وامی حاڵه‌تی ته‌واری له‌كوێ ده‌بینرێ ، ئایا بۆچی تائێستا لانه‌براوه‌؟ ئایا كۆمه‌لگای قانونی قبوڵی ده‌ر‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌كات له‌ كاتێكدا به‌شێكی گه‌وره‌ی دادوه‌ری توركیا نه‌توانن بگه‌نه‌ شوێنی كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌ركی دادوه‌ریان، ئایه‌ ئه‌وه‌ش كارناكاته‌ سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان؟ ده‌كرێ ئه‌وروپا ئه‌وه‌ قبوڵ بكات كه‌ له‌شكری توركیا تا ئێستا له‌ سه‌ر خاكی سوریایه‌؟، له‌ رۆژی 29/5/2018 له‌ په‌رله‌مانی دانیمارك له‌ كۆپنهاگنی پایه‌ته‌خت  كۆنفرانسێك سازكرا به‌ هه‌ماهه‌نگی  ئه‌نجومه‌نی پیرانی جیهانی و رێكخراوی ته‌ندروستی دانیماركی بۆ مافی مرۆڤ و كۆمه‌له‌ی فیدراسیۆنی كوردی كۆنفرانسێك به‌ به‌شداری چه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دانیماركی و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دانیماركی و كوردستانی به‌ ئاماده‌بوونی  سه‌رۆكی شاره‌وانی جزیره‌ له‌یلا ئیرماك، به‌ومه‌به‌سته‌ش به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌رپرسی كه‌رتی كۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود به‌شداری كۆنفراسه‌كه‌ی كرد.

له‌ میانی كۆنفرانسه‌كه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن په‌له‌مه‌رنتارو نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ دانیماركییه‌كان ‌چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا، له‌ناویاندا دوومین وتار له‌لایه‌ن له‌یلا ئیرماك سه‌رۆكی شاره‌وانی جه‌زیره‌ پێشكه‌شكرا.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket