riklam

چل و سێ ساڵ خه‌باتی درێژخایان

بیروڕا 10:13 PM - 2018-05-31
.

.

له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول دوژمنانی گه‌لی كوردستان و ڕژێمی دیكتاتۆری (سدام حسین) و دارو ده‌سته‌كه‌ی پێیان وابوو پێشمه‌رگه‌و شۆڕش له‌ كوردستان كۆتایی هات جارێكی تر شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ سه‌رهه‌ڵناداته‌وه‌ كوردستان كه‌وته‌ شه‌وه‌ زه‌نگی تاریكی و نائومێدیه‌وه‌ ئا له‌مكاته‌دا ده‌سته‌یه‌ك له‌ تێكۆشه‌رو شۆڕشگێڕه‌كانی میللـه‌ته‌كه‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك (مام جلال) و هه‌ڤاڵان (نه‌وشیروان مسته‌فاو كه‌مال فوادو فواد مه‌حسوم و عومه‌ر شێخ موسی عبدالرزاق الفیلی عادل مراد) 43 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانیان دامه‌زراند به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كێتی به‌ به‌رنامه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی كرد ئومیدو ئاواتی دوژمنانی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان و دیكتاتۆریه‌تی له‌گۆڕنا یه‌كێتی توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خه‌باتی ژێرزه‌مینی دا له‌ شارو شارۆچكه‌كاندا چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی هێزی بیرو بازو له‌ كرێكاران جوتیاران فه‌رمانبه‌ران كاسبكاران خویندكاران ڕۆشنبیرانی شۆڕشگێڕ چل و سێ ساڵ خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌و چل و سێ ساڵ خه‌باتی سه‌ختی خوێناوی له‌م خه‌باته‌ سه‌خته‌دا سه‌دان سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی ئازاو شۆڕشگێڕو هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌ مه‌یدانی خه‌باتی بێوچاندا گیانی خۆیان به‌خشی سه‌دان تێكۆشه‌ری ماندونه‌ناس له‌ زیندانه‌كانی به‌عسی فاشیزمدا له‌سێداره‌دراون یه‌كێتی ڕوبارێ خوێنی داوه‌ له‌ پێناوی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ماندا یه‌كێتی خاوه‌نی نه‌خشه‌و پلانی ڕاپه‌ڕینه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ساڵی 1991 به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تری كوردستان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم هاته‌كایه‌وه‌ یه‌كێتی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانه‌ خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی ڕێكخستنی پته‌وی به‌هێزه‌ خاوه‌نی ڕێبازو فه‌لسه‌فه‌كانی سه‌رۆك (مام جه‌لال)ه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌بن نایه‌ن خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی شارو خاخدا له‌ خه‌باتی حوكمڕانیدا توشی چه‌ندین نوشست و هه‌ڵسانه‌وه‌ بووه‌ به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵینه‌داوه‌ یه‌كێتییه‌كان په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال)ن بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی وا تێگه‌یشتوون (ی.ن.ك) به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات به‌هه‌ڵه‌ چوون و خۆیان خه‌ڵه‌تاند هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ یه‌كێتی هه‌ر پێشڕه‌وه‌و ڕێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ یادی چل و سێهه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا پیرۆزبایی له‌ جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سكرتایه‌تی سكرتێری گشتی ده‌كه‌م هیوادارم هه‌میشه‌ چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جلال نه‌ژاكێنن یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بپارێزن پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كادرو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م.

دروود بۆ گیانی پاكی مامی گه‌وره‌مان سه‌رۆك مام جلال دروود بۆ گیانی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر كاك نه‌وشیروان دكتۆر كمال فواد عادل مراد روحیان شادبێت له‌یادی چل و سێ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) و چل و سێ ساڵه‌ی ده‌سپێكی شۆڕشی نوێ.

سه‌ری ڕێزو نه‌وازش دائه‌نه‌وێنم بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزوتنه‌وی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی، شه‌كاوه‌ بێت ئاڵای به‌رزی یه‌كێتی پته‌و به‌هیز بێت ڕیزه‌كانی یه‌كێتی به‌ ڕێبازو فه‌لسه‌فه‌كانی مامی گه‌وره‌مان سه‌رۆك مام جلال.

عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket