riklam

زیدان ماڵئاوایی له‌ ریال مه‌درید كرد

هەمەرەنگ 04:09 PM - 2018-05-31
.

.

زینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ 31-5-2018 پێنجشه‌ممه‌ به‌ ره‌سمی ماڵئاوایی له‌ ریاڵ مه‌درید كرد.

له‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی یانه‌ی ریال مه‌درید، كه‌ هاوكات فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش ئاماده‌بوو، زینه‌دین زیدان رایگه‌یاند، چیدی راهێنه‌ری ریال مه‌درید نییه‌ و وازی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی هێناوه‌.

زینه‌دین زیدان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت به‌هه‌موو لایه‌كی  رایگبه‌یێنم  واز له‌ راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید ده‌هێنم، وه‌رزی داهاتووشم بۆ پشوو داناوه‌و نابمه‌ راهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌ك.

وتیشی:  هه‌ستم كرد كاتی ئه‌وه‌هاتبوو واز له‌راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بهێنم، هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم بڕیاره‌كه‌ بۆ هه‌مووان قورسه‌، به‌ڵام بڕیارێكی دروسته‌، پێش وازهێنانم سه‌ره‌تا به‌ رامۆسم وه‌ك كاپتنی یانه‌كه‌ راگه‌یاندو دواتر به‌ نامه‌ هه‌موو یاریزانه‌كانم ئاگاداركرده‌وه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ به‌ شێوازێكی نوێ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ریال مه‌درید هه‌موو شتێكی پێبه‌خشیم و هانده‌ره‌كانیشی خۆشه‌ویستترین هانده‌رن لام.

زیدان له‌ ماوه‌ی كاری راهێنه‌ری توانی سێجار ریاڵ مه‌درید بكاته‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و نازناوی جامی جیهانی یانه‌كانیش له‌گه‌ڵ میره‌نگی ده‌سته‌به‌ر بكات .



PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket