ئه‌ردۆگان، توركیا به‌ره‌و چ ئاینده‌یه‌ك ده‌بات ؟
بیروڕا 03:45 PM - 2018-05-31.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
وابڕیاره كه له 24-6-2018 دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌ڕله‌مانی پێشوه‌خته له توركیادا سازبدرێت،له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی،چونكه گه‌ره‌كێتی ساڵێك و 5 مانگ له پێش كاتی بڕیارلێدراوی خۆیدا كه ده‌بوو له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2019دا سازبكرایه به‌پێی ئه‌و هه‌مواره‌ی كه‌له‌ده‌ستوری توركیادا كرا ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام حه‌ز و ویسته كه‌سیه‌كانی ئه‌ردۆگان بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره ببێته دیكتاتۆر و سیسته‌می حوكمڕانی له‌توركیادا له په‌ڕله‌مانیه‌وه بگۆڕێته سه‌رۆكایه‌تی و بۆخۆی ببێته بكوژ و ببڕ له توركیادا و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان له لای خۆی كۆبكاته‌وه و سه‌رده‌می تاك سه‌ركرده‌یه و تاك حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ببوژێنێته‌وه،كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره له ده‌وڵه‌تی نوێی توركیادا كه‌له‌ساڵی 1923وه دامه‌زراوه ڕووبدات،ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می كمال ئه‌تاتوركیشدا وانه‌بوه و هه‌میشه سیسته‌می په‌ڕله‌مانی پیاده كراوه بۆ ڕێگرتن له دروستبوونی دیكتاتۆریه‌ت.
ئه‌ردۆگان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتی به‌ستوه به حیزبی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به ڕابه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردایه‌تی و هه‌موو مافێكی كوردانه و ئه‌ردۆگانیش ئه‌م هه‌ل و چانسه له‌كیس خۆی نادات و گه‌ره‌كێتی به‌م هاوپه‌یمانیه شه‌ڕانیه ببێته تاكڕه‌و له‌توركیادا و به‌م شێوه‌یه‌ش ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رده‌خات له‌وه‌ی كه هیچ كات بڕوای به نه‌دیموكراسیه‌ت هه‌بوه نه به ئازادی و نه به‌مافی كه‌مینه‌كان و هه‌میشه له‌ناخیدا تۆوی دووبه‌ره‌كی و توندوتیژی شاردۆته‌وه وله ئێستادا كه گه‌ره‌كێتی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان لای خۆی كۆبكاته‌وه ئه‌وكات به‌ته‌واوه‌تی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی دزێو و شه‌ڕانگێزی خۆی پیشانی هه‌موان ده‌دات به‌تایبه‌ت هێزه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و عیلمانی و سۆسیالیسته‌كان. ئه‌رۆدگان له‌سه‌ر بنه‌مای ((له‌پێناو به‌ئامانج گه‌یشتندا هه‌موو كارێك ڕه‌وایه))،له‌هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره و ڕێگریه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقی و ئاینیش ناپرینگێته‌وه و ته‌نها ئامانجه‌كانی خۆی لامه‌به‌سته.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر سانا و ئاسان نایه‌ته ده‌ستی ئه‌ردۆگانه‌وه چونكه دوو حیزبی سه‌ره‌كی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په به‌توندی دژی پڕۆژه و پیلان و خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆگانن و سه‌رسه‌ختانه‌ش به‌رگری له بڕوا و به‌رنامه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و بونه‌ته ڕێگری سه‌ره‌كی و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆگانیشدا كاندیدی خۆیان پاڵاوتوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماركه بریتین له هه‌ریه‌كه له((ێلاح ا‌لدین دیمێرتاش/له‌هه‌ده‌په و محرم ئینجه له جه‌هه‌په))،بۆیه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كه‌ی ساڵی 2016و گرتن و ڕاوه‌دونان و سزادانی سه‌دان هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و خێزانه‌كانیان له توركیادا وداواكردنی فتح الله گوله‌نیش له‌ئه‌مریكا كه ڕابه‌ری ڕه‌وتی خزمه‌ته و زۆریش به‌هێزه و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی پانوپۆڕه له‌توركیادا و هه‌روه‌ها به‌هۆی كێشه و ناكۆكیه سیاسیه‌كانی توركیا و ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێكان له عێراق و سوریا و ئیسڕائیل و میسر و ته‌نانه‌ت وڵاتانی كه‌نداو له سعودیه و ئیمارات و دواتریش بۆ ئێران و ڕوسیا و له‌كۆتایشدا ئه‌مریكا و ته‌واوی ئه‌وروپادا له‌سه‌ر مه‌سه‌ی تیرۆر و پشتیوانی له‌تیرۆریستان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كانی تاكه‌كه‌سی و گروپ و ڕۆناژمه و میدیاكان و كێشه و گرفته ئابوریی و داراییه‌كان كه‌له ئێستادا له قوڵترین و سه‌خترین قۆناغیدایه و نرخی لیره‌ی توركی به‌ڕاده‌یه‌ك دابه‌زیوه كه زۆر مه‌ترسیداره‌و بۆته هۆی بێ كاری و هه‌ڵاوسان،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كێشه و گرفته‌كانی له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردن و گه‌نجان و خوێندكاران و ...هتد.و كێشه‌ی ئاواره سوریه‌كان و تیرۆریستانی داعش و..هتد. كه هه‌موانیان كۆمه‌ڵه كێشه‌یه‌كن كه به ئاسانی چانسی ئه‌ردۆگان ڕه‌ش ده‌كه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنیش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی نه‌یسڕنه‌وه.
بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی دوا چانس و چاره‌نوسسازیشه،چونكه به بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌توانێت تا 10 ساڵی تر ببێته سه‌رۆكێكی تاكڕه‌و و ئاكپارتیش له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه وبه‌مه‌ش گره‌وه گه‌وره‌كه‌ی خۆی و خه‌ونه سوڵتانیه‌كه‌ی بباته‌وه و بهێنێته‌دی و ئه‌گه‌ریش دۆڕا ئه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌شی ده‌چنه زبڵدانی مێژوه‌وه و له‌بیر ده‌كرێن و كۆتایی به ژیانی سیاسیان ده‌هێنرێت،هه‌ربۆیه ئه‌ردۆگان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن و ئاماده‌شه نه‌رمونیانی و ته‌نانه‌ت ته‌نازولیش بكات بۆ داواكاریه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئاینیه‌كانیش له كورد و عه‌له‌ویه‌كان و چه‌ركس و....هتد.
بۆیه ئه‌رۆدۆگان به بردنه‌وه‌ی یان به‌دۆڕاندنی چاره‌نوسی توركیا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌بات ،چونكه له‌سه‌ركه‌وتنیدا هێنده‌ی تر مه‌غرور و توشی نه‌خۆشی خۆبه‌زلزانین و به‌هێزی ده‌بێت و خۆی لێده‌بێته سوڵتانه‌كانی عوسمانی و خۆی به‌ده‌م ڕاستی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچه‌كه داده‌نێت و به‌مه‌ش كێشه و گرفتی ئاڵۆزتر ده‌خوڵقێنێت و توركیاش هێنده‌ی تر داده‌بڕێت و كه‌نارگیری ده‌خات كه هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه و گه‌لانی ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ئاینده‌یه‌كی ڕه‌ش و نادیار ده‌نه‌خشێنێت،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌كاتی دۆڕانیدا توركیا ده‌بێته وڵاتێكی بێسه‌روبه‌ره‌یی و فه‌وزا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئاینیش به‌دوور نازانرێت و به‌مه‌ش توركیا ده‌بێته گۆمی توندڕه‌وی و خوێناوی له ناوچه‌كه‌دا وكاریگه‌ریه خراپه‌كانیشی په‌خش ده‌كاته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا و ئاینده‌یه‌كی تارك و تون گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت ڕووبه‌ڕوی توركیا و گه‌لانی توركیا ده‌كاته‌وه.
بۆیه ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی و سیاسه‌ته‌كانی به‌ڕاستی بونه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه و خودی توركیاش و كۆتایهاتنی ئه‌م قۆناغه له ژیانی سیاسی توركیادا بۆته كارێكی ئێجگار پێویست،و له ئێستادا زۆرینه‌ی حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ری توركیاش بونه‌ته ناڕازی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان ، به‌مه‌ش كورد له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌واوی گه‌لانی توركیا و ناوچه‌كه‌ش قازانج ده‌كه‌ن و له كه‌سێكی مه‌غرور وسه‌ركێش ڕزگاریان ده‌بێت و ئاشتی و ئارامیش بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ش به‌ڕووی چاره‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردا ده‌كرێته‌وه له‌باكوری كوردستاندا. لێدانێكی به‌هێزیش ده‌بێت بۆ هه‌موو هێزه تیرۆریسته‌كان و داعش و ئه‌وانی تر و ده‌شبێته هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا و هه‌ركاتیش ئه‌مه هاته دی ئه‌وا سێبه‌ر و هه‌وری جه‌نگێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و دونیایی له نێوان ڕوسیا و ئه‌مریكادا ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و ئاشتی و ئارامی جیهانیش تاڕاده‌یه‌ك ده‌چه‌سپێت و هه‌موان له‌جه‌نگ و كاولكاریه‌كی حه‌تمی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24